کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠. ئێمە گیانێکین لە یەک جەستە دا

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران،ئەفەسۆس ٤‏:‏٤

ئێمە گیانێکین لە یەک جەستە دا

وەک شیحر و ئاواز لە یەک بەستە دا

دونیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە

مەگەر خوا بۆ خۆی بمانباتەوە

ئێمە پەروەردەی یەک ڕۆح و گیانین

بۆ یەک مەبەست و بۆ یەک پێناوین

لەناو یەکتردا تواوینەوە

ڕێبواری یەک ڕێین جیا نابینەوە

پەیمانمان داوە تا لەژینا بین

بۆ تەنها ساتێ بێ یەکتر نەبین

چونکە لەو دونیاش زیندوو ئەبینەوە

هەر وەکو ئێستا یەک ئەگرینەوە

Be latînî (بە لاتینی)

Ême giyanêkîn le yek ceste da

Wek şîḣr û awaz le yek beste da

Dunya natwanê lêkman katewe

Meger xwa bo xoyi bimanbatewe

Ême perwerdeyi yek řoḣ û giyanîn

Bo yek mebest û bo yek pênawîn

Lenaw yektirda twawînewe

Řêbwarî yek řêyin ciya nabînewe

Peymanman dawe ta lejîna bîn

Bo tenha satê bê yektir nebîn

Çunke lew dunyaş zîndû ebînewe

Her weku êsta yek egrînewe

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.