کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠٦. لە ژێر خاچدا کڕنۆش ئەبەم

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ …گەلاتیا ٦‏:‏١٤

لە ژێر خاچدا کڕنۆش ئەبەم، ئازارەکانت سەیر ئەکەم

کاتێ دڵتەنگم دێم بۆ لات، چونکە ئەزانم زوو چاک ئەبم

بە ئازارت چاک بووم، بە ئازارت چاک بووم

٢

گەر هەر تاوانێکم کردبێ، ویژدانی بریندار کردبم

ژیانی منی پێ لێڵ بووبێ، ئاوا دڵم بە تۆ خۆش دەبێ

ناوت هەمیشە بەرز دەکەم، لە خاچ دا ژیان بەدی ئەکەم

ئەو ژیانەی ئەمبزوێنێ، مۆمێکی تازە هەڵدەکەم

Be latînî (بە لاتینی)

Le jêr xaçda kiŕnoş ebem, azarekanit seyr ekem.

Katê diĺtengim dêm bo lat, çunke ezanim zû çak ebim.

Be azarit çak bûm (4x)

Ger her tawanêkim kirdbê, wîjdanî brîndar kirdbim.

Jiyanî minî pê lêĺ bûbê, awa diĺim be to xoş debê.

Be azarit çak bûm (4x)

Nawt hemîşe berz dekem, le xaç da jiyan bedî ekem.

Ew jiyaneyi embizwênê, momêkî taze heĺdekem.

Be azarit çak bûm (4x)

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.