کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠٨. لە هەموو کەس پیرۆزتری

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و ناوت شکۆدار ناکات؟ چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن …ئاشکراکردن ١٥‏:‏٤

لە هەموو کەس پیرۆزتری لەسەر ئەرز و لە ئاسمان

دەبمە خۆڵ لە ژێر پێتە خۆشەویستی دڵی هەمووان

٢

عیسای مەسیح، عیسای مەسیح

عیسای مەسیح کوڕی یەزدان

٢

پەیمانی خودا بوو بۆمان ڕزگارمان کا لەدەست تاوان

پەیمانی خودا بوو بۆمان ڕزگارمان کا لەدەست تاوان

بە هاتنی بەشێ لەخۆی وەک مرۆڤێ بۆ سەر جیهان

ئەویش تەنها ڕۆڵەی خۆی کردی بە قوربانی بۆمان

لە پێناوی تاوانمانە تۆ مردی لەگەڵ مردووانە

لە پێناوی تاوانمانە تۆ مردی لەگەڵ مردووانە

دوای سێ ڕۆژ زیندووبویتەوە سەرکەوتی بەسەر شەیتانا

هەرکەسێ باوەڕ بە تۆ بێنێ ژینی ئاسمان بەدەست دێنێ

Be latînî (بە لاتینی)

Le hemû kes pîroztirî leser erz û le asman

Debme xoĺ le jêr pête xoşewîstî diĺî hemuwan

2

'Îsayi Mesîḣ, 'Îsayi Mesîḣ,

'Îsayi Mesîḣ kuřî Yezdan

2

Peymanî xuda bû boman řizgarman ka ledest tawan

Peymanî xuda bû boman řizgarman ka ledest tawan

Be hatinî beşê lexoyi wek mirovê bo ser cîhan

Ewîş tenha řoĺeyi xoyi kirdî be qurbanî boman

Le pênawî tawanmane to mirdî legeĺ mirduwane

Le pênawî tawanmane to mirdî legeĺ mirduwane

Duayi sê roj zîndûbwîtewe serkewtî beser şeytana

Herkesê baweř be to bênê jînî asman bedest dênê

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.