کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١١٠. لەم شەوانە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم، بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،زەبوور ٦٣‏:‏٦

لەم شەوانە لەم شەوانە لەم شەوانە خەوم بینی ٢

لەم شەوانە خەوم بینی بە حەزرەتی عیساوە

خونچەی ژین و ڕۆحم سیس بوو بەبینینی ئەو گەشاوە

هیچ هیوام نەبوو لە ژینا هەموو هیوام بۆ گەڕاوە

لەم شەوانە خەوم بینی کە عیسا پرسیاری کرد

ئایا ئەزانی لە بەر چی بە خوێنی خۆم خاچم سور کرد؟

لە خۆشەویستیم بۆ تۆ تاوانی تۆم بە کۆڵ هەڵگرت

منیش ووتم بەڵێ گەورەم هەتا لە دنیا بمێنم

ستایشی ناوت دەکەم ناوت لای خەڵکا دەهێنم

ناوی پیرۆزی وەکو تۆ لە دڵی خەڵکا ئەچێنم

Be latînî (بە لاتینی)

Lem şewane lem şewane lem şewane xewim bînî (2)

Lem şewane xewim bînî be ḣezretî 'Îsawe

Xunçeyi jîn û řoḣm sîs bû bebînînî ew geşawe

Hîç hiywam nebû le jîna hemû hiywam bo geřawe

Lem şewane xewim bînî ke 'Îsa pirsiyarî kird

Aya ezanî le ber çî be xwênî xom xaçim sur kird?

Le xoşewîstîm bo to tawanî tom be koĺ heĺgirt

Minîş wutim beĺê gewrem heta le dinya bimênim

Stayşî nawit dekem nawit layi xeĺka dehênim

Nawî pîrozî weku to le diĺî xeĺka eçênim

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.