کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٢٣. هەنگاوێ نانێم بەبێ تۆ

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بە پێی فێرکردنەکانی خوداوەند دەڕۆنزەبوور 119‏:‏1

هەنگاوێ نانێم بەبێ تۆ / پرس کردنت لام پیرۆزە

هەر کارێ تۆ بەجێ بهێنی / زۆر بە جێیە و بێ ئالۆزە

هەنگاوێ نانێم بەبێ تۆ / گرنگە لام تۆ بیزانی

هەر کارێ دەستی تۆی تیابیت / ( بۆم دێتە دی بە ئاسانی)2

1- هەنگاوێ نانێم بەبێ تۆ / زۆر پێم خۆشە لەگەڵما بیت

هاوڕێیەتی تۆ زۆر خۆشە / لە هیچ شتێ غافڵ نابی

تۆ دروست کەری ئەم کەونەی / لە خواستی من هیلاک نابی

تۆ زۆر دڵت فراوانەو / ( سوپاس کەوا بێزار نابی )2

2- هەنگاوێک نانێم بەبێ تۆ / چونکە دڵم ڕێگام نادات

ستایشی ناوت دەکەم / ئەبم بەخۆڵ لەژێر پێتا

ئەوەندە هۆگری تۆ بووم / زۆر کەس ئەڵێن کەوا شێتە

ئەکەم سەیری ئاسمانی تۆ / ( ئەو چاوانەم چاوەڕێتە )2

Be latînî (بە لاتینی)

Hengawê nanêm bebê to / pirs kirdint lam pîroze

Her karê to becê bihênî / zor becêye û bê aloze

Hengawê nanêm bebê to / girnge lam to bizanî

Her karê destî toy tiyabît / (bom dête dî be asanî)2

1- Hengawê nanêm bebê to / zor pêm xoşe legeĺma bît

Hawŕêyetî to zor xoşe / le hîç ştê ẍafiĺ nabî

To dirust kerî em kewney / le xwastî min hîlak nabî

To zor diĺt firawane w / (supas kewa bêzar nabî)2

2- Hengawêk nanêm bebê to / çunke diĺim ŕêgam nadat

Stayîşî nawt dekem / ebim bexoĺ lejêr pêta

Ewende hogrî to bûm / zor kes eĺên kewa şête

Ekem seyrî asmanî to / (ew çawanem çaweŕête)2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.