کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٣. ئەی خوای گەورە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.زەبوور ٧٣‏:‏٢٥

ئەی خوای گەورە تانها هەر تۆ لە دڵما جێت ئەبێتەوە

بە بێ تۆ من ئارام ناگرم هەرگیز دڵ ناحەسێتەوە

ئەی خوای گەورە من هۆگرم بەو خۆشەویستیە گەورەی تۆ

مەسیحت نارد دەستی گرتم بۆ ئەوەی نەڕۆم سەرەڕۆ

ووشەکانت هێزە بۆ من ڕێی ژیانم ڕۆشن دەکا

ستایشی ناوت ئەکەم ئەو دڵەم فەرامۆشت ناکات

ئەی خوای گەورە تۆ پیرۆزی لەسەر ئەرز و لە ئاسمان

شەو و ڕۆژ دڵم لای تۆیە دێم بەرەو ڕووت بە بێ و چان

سوپاس بۆ ئەو دیاریە جوانەی کەوا ناردت بۆ گشت جیهان

ئەویش مەسیحی پیرۆز بوو کە بوو بە قوربانی بۆمان

Be latînî (بە لاتینی)

Eyi Xwayi gewre tanha her to le diĺma cêt ebêtewe

Be bê to min aram nagrim hergîz diĺ naḣesêtewe

Eyi Xwayi gewre min hogrim bew xoşewîstiye gewreyi to

Mesîḣit nard destî girtim bo eweyi neřom sereřo.

Wuşekant hêze bo min rêyi jiyanim řoşin deka.

Stayşî nawt ekem ew diĺem feramoşit nakat.

Eyi Xwayi gewre to pîrozî leser eriz û le asman

Şew û roj diĺm layi toye dêm berew řût be bê û çan

Supas bo ew diyariye cwaneyi kewa nardit bo gişt cîhan

Ewîş Mesîḣî pîroz bû ke bû be qurbanî boman.

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.