کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٣١. هەر پیرۆز پیرۆز

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی …ئیشایا ٦‏:‏٣

هەر پیرۆز پیرۆز ئەی ڕۆحی پیرۆز

ئەی گیانی پیرۆز من زۆر شەیداتم

وەرە ناو دڵم (هەللێلویا) زوو بە خێرایی (ئامین)

زوو ڕزگارم کە لە بە تەنهایی

ڕۆحی ڕەوانم هیوا و ئاواتم

دڵم تێنووە بگە دیدارم

بگەرە فریام (هەللێلویا) ڕزگارم بکە (ئامین)

لە بەندی زیندان ئازادم بکە

مژدە بێ لێتان هەموو میللەتان

گشت هۆز و چین و گەورە وبچووکتان

خەڵاتی ئاشتی و (هەللێلویا) باوەڕی ڕاستی (ئامین)

سەری هەڵداوە لە جیاتی خراپی

هەر پیرۆز پیرۆز ئەی ڕۆحی پیرۆز

ئەی گیانی پیرۆز من زۆر شەیداتم

Be latînî (بە لاتینی)

Her pîroz pîroz eyi řoḣî pîroz

Eyi giyanî pîroz min zor şeydatim

Were naw diĺm zû be xêrayî

Zû řizgarim ke le be tenhayî

Řoḣî rewanim hiywa û awatim

Diĺm tênuwe bige dîdarim

Bigere friyam řizgarim bike

Le bendî zîndan azadim bike

Mijde bê lêtan hemû mîĺetan

Gişt hoz û çîn û gewre û biçûktan

Xeĺatî aştî û baweřî řastî

Serî heĺdawe le ciyatî xirapî

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.