کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٤٠. پیرۆز، پیرۆز، لێتان پیرۆز

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی …ئیشایا ٦‏:‏٣

پیرۆز، پیرۆز، لێتان پیرۆز، لە هەموو جیهان پیرۆز

ڕۆحی خودا هات بۆ لاتان پێی بەخشین شوانی دڵسۆز

زیندووبوونەوە ژیانە باوەڕی لە دڵمانە ٢

پیرۆز، پیرۆز، لێتان پیرۆز لە هەموو گەلان پیرۆز

ڕۆحی خودا هات بۆ لاتان پێی بەخشین شوانی دڵسۆز

Be latînî (بە لاتینی)

Pîroz, pîroz, lêtan pîroz, le hemû cîhan pîroz

Řoḣî xuda hat bo latan pêyi bexşîn şwanî diĺsoz

Zîndûbûnewe jiyane baweřî le diĺmane 2

Pîroz, pîroz, lêtan pîroz le hemû gelan pîroz

Řoḣî xuda hat bo latan pêyi bexşîn şwanî diĺsoz

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.