کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٤٤. من دەستم لە خوێن ڕشتنی تۆ دا هەبوو

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
هاواریان کرد (لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!)یۆحەننا 19‏:‏6

من دەستم لە خوێن ڕشتنی تۆ دا هەبوو

ئەو خوێنە پیرۆزەی لەسەر خاچ ڕژا

من بەژداریی لە خاچ دانی تۆم کرد

چوومە ڕیزی سووکایەتی پێکەرانت

هەستیش دەکەم یەکێکم لەوانەی

هاواریان دەکرد لە خاچی بدەن لە خاچی بدەن

دەنگی خۆم لەناو دەنگی هەموویان دەناسمەوە

ئەگەرچی ئاپۆرەیەکی مەزن بوو لەدەورت

بەڵام من وا هەست دەکەم تەنھا من بووم

هاوارم کرد لە خاچی بدەن لە خاچی بەن

Be latînî (بە لاتینی)

Min destim le xwên ŕiştinî to da hebû

Ew xwêne pîrozey leser xaç ŕija

Min bejdarî le xaç danî tom kird

Çûme ŕizî sûkayetî pêkeranit

Hestîş dekem yekêkim lewaney

Hawariyan dekird le xaçî biden le xaçî biden

Dengî xom lenaw dengî hemûyan denasmewe

Egerçî aporeyekî mezin bû ledewrit

Beĺam min wa hest dekem tenha min bûm

Hawarim kird le xaçî biden le xaçî ben

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.