کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٧١. باوکی ئاسمانی

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،زەبوور ١٠٣‏:‏١٣

باوکی ئاسمانی چەند میهرەبانی ٢

هەر تۆی بە تەنیا (گەورەی هەمووانی) ٣

ئاوارە و تەنیا سەرلێشێواو بووم ٢

ئێستا ئەزانم (کە من نادان بووم) ٣

وێڵ و سەرگەردان مات و غەمناك بووم ٢

بەڵام ئێستا کە (ڕێت شارەزا بووم) ٣

گوناهەکانم هێزییان لێبردم ٢

بەڵێنەکانت (ڕزگاریان کردن) ٣

هەست و هۆشی من کۆتی زنجیر بوون ٢

بەهۆی خوێنی تۆ (هەمووی ئازاد بوون) ٣

Be latînî (بە لاتینی)

Bawkî asmanî çend mîhrebanî 2

Her toy be teniya (gewrey hemûanî) 3

Aware û teniya serlêşêwaw bûm 2

Êsta ezanm (ke mn nadan bûm) 3

Wêĺ û sergerdan mat û ẍemnak bûm 2

Beĺam êsta ke (ŕêt şareza bûm) 3

Gunahekanm hêzîyan lêbrdm 2

Beĺênekant (ŕzgariyan krdn) 3

Hest û hoşî mn kotî zncîr bûn 2

Behoy xwênî to (hemûî azad bûn) 3

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.