کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٢٤. بۆ خوداوەند ڕێ خۆش دەکەین

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛دووەم کۆرنسۆس ٤‏:‏٨

بۆ خوداوەند ڕێ خۆش دەکەین بە ناوی ئەو

بە بانگەواز شوراکانیش دەڕووخێنین بە ناوی ئەو

لە بەرزایی ئاڵاکەمان دەچەقێنین

لە تەنگانە لە خۆشی دا ستایشی عیسا دەکەین ٢

ئەی خوداوەند تۆی ئاوازی گۆرانیمان

تۆ نیشتەجێی نێوانمانی

تۆ سەرچاوەی شادیمانی

گەلی تۆین و قەت نابەزین

بە خوێنی تۆ سەردەکەوین

ستایشت دوژمن شکێنە

هێزی تۆ بەدکار بەزێنە

پاشامانی پێشەنگمانی لەشەڕگەکان لەگەڵمانی

بە درێژایی، هەموو ڕۆژانی شادیمان

لە شەوانیش، تۆ ئاهەنگ و جەژنمانی

تۆ هەڵهەڵەی زەماوەند و تاکە ڕێگەی هیوامانی

Be latînî (بە لاتینی)

Bo Xudawend řê xoş dekeyin be nawî ew

Be bangewaz şurakanîş deřûxênîn be nawî ew

Le berzayî aĺakeman deçeqênîn

Le tengane le xoşî da stayşî 'Îsa dekeyin 2

Eyi Xudawend toyi awazî goranîman

To nîştecêyi nêwanmanî

To serçaweyi şadîmanî

Gelî toyin û qet nabezîn

Be xwênî to serdekewîn

Stayşit dujmin şikêne

Hêzî to bedkar bezêne

Paşamanî pêşengmanî leşeřgekan legeĺmanî

Be drêjayî, hemû řojanî şadîman

Le şewanîş, to aheng û cejnmanî

To heĺheĺeyi zemawend û take řêgeyi hiywamanî

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.