کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣٠. بۆ ناپرسی لە دڵەی کڵۆڵم

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.زەبوور ٥١‏:‏١٧

بۆ ناپرسی لە دڵەی کڵۆڵم سەرێ نادەی لە ماڵی چۆڵم

چۆڵ و تاریکە پەرستگای دڵم بۆ ڕێبازەکەت وێڵ کڵۆڵم

چۆڵ و تاریکە پەرستگای دڵم بۆ ڕێبازەکەت وێڵ کڵۆڵم

بۆ ناپرسی لە دڵەی کڵۆڵم سەرێ نادەی لە ماڵی چۆڵم

بۆ ناپرسی لە دڵەی کڵۆڵم سەرێ نادەی لە ماڵی چۆڵم

کتێبی پیرۆزت کردە ڕێبازت پۆڵۆس و یۆحەنات کردە سەربازت

باوەڕت کردە ووشەی خەباتت ئێمەشت کردە سۆز و ئاوازت

باوەڕت کردە ووشەی خەباتت ئێمەشت کردە سۆز و ئاوازت

شەرت بێ تا ماوم لەبەر خاچت بم نۆکەری ماڵت و خزمەت کارت بم

تا لە جیهاندام فیدای ناوت بم هەر خوێنی خاچ و خۆلی ژێر پێت بم

تا لە جیهاندام فیدای ناوت بم هەر خوێنی خاچ و خۆلی ژێر پێت بم

Be latînî (بە لاتینی)

Bo napirsî le diĺeyi kiĺoĺim serê nadeyi le maĺî çoĺim

Çol û tarîke perstgayi diĺim bo řêbazeket wêll kiloĺm

Çol û tarîke perstgayi diĺim bo řêbazeket wêll kiloĺm

Bo napirsî le diĺeyi kiĺoĺm serê nadeyi le maĺî çoĺim (2)

Kitêbî pîrozit kirde rêbazit Poĺos û Yoḣenat kirde serbazit

Baweřt kirde wuşeyi xebatit êmeşt kirde soz û awazit

Baweřt kirde wuşeyi xebatit êmeşt kirde soz û awazit

Şerit bê ta mawim leber xaçit bim nokerî maĺit û xizimet karit bim

Ta le cîhandam fîdayi nawit bim her xwênî xaç û xolî jêr pêt bim

Ta le cîhandam fîdayi nawit bim her xwênî xaç û xolî jêr pêt bim

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.