کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣٢. پیرۆزبایی لەو کەسانە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان …زەبوور ١‏:‏١

پیرۆزبایی لەو کەسانە ڕێگای ڕاستی ئەگرنە بەر

ڕووئەکەنە دەرگای یەزدان باوەڕدارن هەتاکو سەر

پیرۆزبایی لەو کەسانە ئەگرنە گوێ ووشەی یەزدان

بە ڕۆلەی یەزدان ناو ئەبرێن ئەهێننە دەست ژینی ئاسمان

پیرۆزڤایی پیرۆزبایی پیرۆزبایی ٢ لەو کەسانە ٢

(مەسیح ئەڵی وەرن بۆ لام ئەی ئەو کەسەی باریگرانە

من ئەبم بە حەسانەوەی کەر باوەڕ بکات ڤەم ووشانە) ٢

مەسیح ئەڵێ وەرن بۆ لام ئەی ئەو کەسەی تینوو برسین ٢

سەرکەوتوو ئەبن لە ژینا ولە مردنیش بێ مەترسین

(پیرۆزبایی لەو کەسانە دڵیان پاکە و لێ ئەبوورن

پر دڵیان خۆشەویستیە ولە ڕووی یەزداندا ڕوو سورن) ٢

مەسیح ئەلێ ئەو کەسانە شایانی گەنجی ئاسمانن ٢

پێشکەشتان بێت ژینی ئاسمان ئەوانە ڕۆڵەی یەزدانن

Be latînî (بە لاتینی)

Pîrozbayî lew kesane řêgayi řastî egirne ber

Řûekene dergayi Yezdan baweřdarin hetaku ser

Pîrozbayî lew kesane egirne gwê wuşeyi Yezdan

Be řoleyi Yezdan naw ebrên ehêne dest jînî asman

Pîrozvayî pîrozbayî pîrozbayî 2 lew kesane 2

(Mesîḣ eĺî wern bo lam eyi ew keseyi barigirane

Min ebim be ḣesaneweyi ker baweř bikat vem wuşane) 2

Mesîḣ eĺê wern bo lam eyi ew keseyi tînû birsîn 2

Serkewtû ebin le jîna wile mirdinîş bê metirsîn

(Pîrozbayî lew kesane diĺiyan pake w lê ebûrn

Pir diĺiyan xoşewîstiye wile řûyi Yezdanda řû surin) 2

Mesîḣ eĺê ew kesane şayanî gencî asmanin 2

Pêşkeşitan bêt jînî asman ewane řoĺeyi Yezdanin

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.