کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٤٢. پیرۆزی تۆ مەسیح لە وێنەی نییە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
پیرۆزە، پیرۆزە، پاک و پیرۆزە خوداوەند خودای توانادار بەسەر هەموو شتێک ئەوەی هەیەو هەبووە و دێتبینین ٤‏:‏٨

( پیرۆزی تۆ مەسیح لە وێنەی نییە

شایەتی یەزدان تۆی لەسەر ئەم زەوییە ) 2

( هیچ کەسێ نییە مەسیح پیرۆزتر لە خۆت

تا دار و بەردیش مەسیح کڕنۆش ئەبەن بۆت)

(پیرۆزی تۆ) 3 مەسیح) 2

( خوا ئێمەی دروست کرد بە جوانی و پاکی

بۆ ئەوەی بژین بەبێ خەمناکی )

( بە دڵێکی پاک و بە خۆشەویستی

لە باخچەی ژینا بژین بە شادی )

(پیرۆزی تۆ) 3 مەسیح ) 2

( بە هۆی مرۆڤێکەوە تاوان هاتە خوێنمان 2

دووری خستینەوە لە باوکی ئاسمان )

( بەڵام بە خێر بێت مەسیح کە هاتە جیهان

ڕزگاری کردین لە هەموو تاوان )

(پیرۆزی تۆ) 3 مەسیح ) 2

لە سەر زمانی هەموو نێرراوان 2

یەزدان پەیمانی دا بینێری بۆمان

کەسێ بێ کەوا ببێ بە قوربانی

ئەویش مەسیح بوو بەخشی ژیانی

بەڵام چونکە مەسیح ڕۆڵەی یەزدانە

دوای سێ ڕۆژ هەستایەوە لە نێو مردوانا

Be latînî (بە لاتینی)

( Pîrozî to Mesîḣ le wêneyi nîye

Şayetî Yezdan toyî leser em zewîye ) 2

( Hîç kesê nîye Mesîḣ pîroztir le xot

Ta dar û berdîş Mesîḣ kiŕnoş eben bot)

(Pîrozî to) 3 Mesîḣ) 2

( Xwa êmeyi drust kird be cuwanî û pakî

Bo eweyi bijîn bebê xemnakî )

( Be diĺêkî pak û be xoşewîstî

Le baxçeyi jîna bijîn be şadî )

(Pîrozî to) 3 Mesîḣ ) 2

( Be hoyi mirovêkewe tawan hate xwênman 2

Dûrî xistinewe le bawkî asman )

( Beĺam be xêr bêt Mesîḣ ke hate cîhan

Řizgarî kirdin le hemû tawan )

(Pîrozî to) 3 Mesîḣ ) 2

Le ser zimanî hemû nêŕŕawan 2

Yezdan peymanî da binêrî boman

Kesê bê kewa bibê be qurbanî

Ewîş Mesîḣ bû bexşî jiyanî

Beĺam çunke Mesîḣ řoĺeyi Yezdane

Dwayi sê řoj hestayewe le nêw mirduwana

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.