کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٦٤. خودا بەجێم ناهێلێ

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،زەبوور ٩١‏:‏١١

خودا بەجێم ناهێلێ / ئەو هەرگیز پشت گوێم ناخات

هەموو ساتێک لەگەڵمە / لە ناخۆشی سەرم ئەخات

من دڵنیام نە مردن و نە ژیان / نە هیچ شتێک لە دروست کراوان

ناتوانێ جیامان بکاتەوە / لە خۆشەویستی خودامان

عیسای مەسیح تۆ زۆر پیرۆزی / بۆ هەموو کەسێک دڵسۆزی

بە ووشەکانت پەروەردەم کە / بە ڕۆحی پیرۆزت ڕێنماییم کە

چاوم هەڵدەبڕم بەرەو چیاکان / لە کوێوە دێت یارمەتی من

یارمەتی من لە لای خوداوە دێت / دروستکەری زەوی وئاسمان

خودا لێناگەڕێ پێت بخزیێ / خەو نایباتەوە دەتپارێزێت

بێگومان خەو نایباتەوە / ئەوەی کە من دەپارێزیێ

Be latînî (بە لاتینی)

Xuda becêm nahêlê / ew hergîz pişt gwêm naxat

Hemû satêk legeĺme / le naxoşî serim exat

Min diĺnyam ne mirdin û ne jiyan / ne hîç şitêk le drust krawan

Natwanê ciyaman bikatewe / le xoşewîstî Xudaman

'Îsayi Mesîḣ to zor pîrozî / bo hemû kesêk diĺsozî

Be wuşekant perwerdem ke / be řoḣî pîrozit řênmayîm ke

Çawim heĺdebřim berew çiyakan / le kwêwe dêt yarmetî min

Yarmetî min le layi Xudawe dêt / drustkerî zewî w asman

Xuda lênageřê pêt bixzîê / xew naybatewe detparêzêt

Bêguman xew naybatewe / eweyi ke min deparêzîê

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.