کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٧٧. سوپاس بۆ خوا کە بەڕێوەمان ئەبا

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئەوەی هەموو کاتێک لە کەژاوەی سەرکەوتنی مەسیحدا ڕابەرایەتیمان دەکات، لە هەموو شوێنێک بەهۆی …دووەم کۆرنسۆس ٢‏:‏١٤

سوپاس بۆ خوا کە بەڕێوەمان ئەبا لە کەژاوەی سەرکەوتن زۆر ئاسان

وەک هەژارین و هیچیشمان نییە خۆشی دەبەخشینە دڵی هەمووان

مزگێنی دەدەین لە جێگای ئەودا گەر وەک خودا خۆی کارمان تێدەکات

ڕۆحمان تێر دەکەین بە ووشەی خودا بە بەرەکەت و لە پیرۆزی‌دا

پیرۆزت ئەکا خودا هەمیشە دڵت پڕدەکا لە چاکەکاری

ئارامی دەکا هەموو ژیانت هێز و توانات بۆ ئەکا بە دیاری

Be latînî (بە لاتینی)

Supas bo Xwa ke beřêweman eba

le kejaweyi serkewtin zor asan

Wek hejarîn û hîçîşman nîye

xoşî debexşîne diĺî hemuwan

Mizgênî dedeyin le cêgayi ewda

ger wek Xuda xoyi darman têdekat

Řoḣman têr dekeyin be wuşeyi Xuda

be bereket û le pîrozîda

Pîrozit eka Xuda hemîşe

diĺt piř deka le çakekarî

Aramî deka hemû jiyanit

hêz û twanat bo eka be diyarî

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.