کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٨٧. ستایشی ناوت دەکەم

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.زەبوور ٤٧‏:‏١

ستایشی ناوت دەکەم بە چەپڵە و بە گۆرانی

عیسا تەنها کەسێکی ڕزگارکەری جیهانی

٢

سوپاس خوای گەورە بۆ تۆ کەوا پیرۆزمان دەکەی ٢

ئێمە تۆمان لە یادە و تۆش ئێمە لە یاد ناکەی ٢

ستایشی ناوت دەکەم تۆ ڕووناکی جیهانی ٢

هەر کەسێ تۆ بناسێ ڕووناکییە ژیانی ٢

ژیانی سەر ئەم عەرزە بەلای منەوە هیچە ٢

عیسای مەسیح تۆم هەبێ ژیانم هەمووی خۆشە ٢

ستایشی ناوت دەکەم مەسیح گەلێ پیرۆزی ٢

لە خاچدانت شاهێتە نموونەی بۆ دڵسۆزی ٢

Be latînî (بە لاتینی)

Stayşî nawt dekem be çepĺe û be goranî

'Îsa tenha kesêkî ŕizgarkerî cîhanî

(2x)

Supas xwayi gewre bo to kewa pîrozman dekey (2x)

Ême toman le yade û toş ême le yad nakey (2x)

Stayşî nawt dekem to rûnakî cîhanî (2x)

Her kesê to binasê rûnakîye jiyanî (2x)

Jiyanî ser em erize belayi minewe hîçe (2x)

'Îsayi Mesîḣ tom hebê jiyanm hemuwî xoşe (2x)

Stayşî nawt dekem Mesîḣ gelê pîrozî (2x)

Le xaçdant şahête nimûneyi bo diĺsozî (2x)

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.