کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزیەکەم پوختەی مێژوو

یەکەم پوختەی مێژوو ١

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئادەم، شیت، ئەنۆش،

٢قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،

٣حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح.

٤کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.

٥کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.

٦کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.

٧کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.

٨کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.

٩کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.

١٠نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.

١١میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،

١٢پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.

١٣کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،

١٤هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،

١٥حیڤی، عەرقی، سینی،

١٦ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

١٧کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.

١٨ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو،

١٩عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.

٢٠یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،

٢١هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،

٢٢عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،

٢٣ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

٢٤سام، ئەرپەکشاد، شالەح،

٢٥عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،

٢٦سەروگ، ناحۆر، تارەح و

٢٧ئەبرام، کە ئیبراهیمە.

٢٨کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.

٢٩ئەمانەش نەوەکانیانن: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،

٣٠میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،

٣١یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.

٣٢قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو: زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح. کوڕەکانی یۆقشانیش: شەبا و دیدان.

٣٣کوڕەکانی میدیان: عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.

٣٤ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. کوڕەکانی ئیسحاق: عیسۆ و ئیسرائیل.

٣٥کوڕەکانی عیسۆ: ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.

٣٦کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛ هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو.

٣٧کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.

٣٨کوڕەکانی سێعیر: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.

٣٩کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو.

٤٠کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا.

٤١کوڕەکەی عەنا: دیشۆن. کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.

٤٢کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران.

٤٣ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات: بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.

٤٤کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

٤٥کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

٤٦کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.

٤٧کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

٤٨کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

٤٩کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

٥٠کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.

٥١ئینجا هەدەدیش مرد. میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،

٥٢ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،

٥٣قەنەز، تێمان، میبسار،

٥٤مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.