١ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون: کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
٢ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
٣بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
٤جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
٥لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
٦شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
٧یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و دووەم بۆ یەدایا و
٨سێیەم بۆ حاریم و چوارەم بۆ سەعۆریم و
٩پێنجەم بۆ مەلکیا و شەشەم بۆ میامین و
١٠حەوتەم بۆ هەقۆچ و هەشتەم بۆ ئەبیا و
١١نۆیەم بۆ یێشوع و دەیەم بۆ شەخەنەیا و
١٢یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و دوازدەیەم بۆ یاقیم و
١٣سێزدەیەم بۆ حوپا و چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
١٤پازدەیەم بۆ بیلگا و شازدەیەم بۆ ئیمێر و
١٥حەڤدەیەم بۆ حێزیر و هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
١٦نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
١٧بیست و یەکەم بۆ یاکین و بیست و دووەم بۆ گاموول و
١٨بیست و سێیەم بۆ دەلایا و بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
١٩کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
٢٠سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛ لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
٢١لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
٢٢لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛ لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
٢٣لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
٢٤لە نەوەی عوزیێل: میخا و لە نەوەی میخا: شامیر و
٢٥ییشیای برای میخا؛ و لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
٢٦کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
٢٧لە نەوەی مەراری: لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
٢٨لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
٢٩لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
٣٠هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
٣١هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.