١بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،
٢نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
٣کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود،
٤ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا،
٥گێرا، شەفوفان و حورام.
٦ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
٧نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
٨شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا،
٩لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام،
١٠یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
١١لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
١٢کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا.
١٣هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
١٤هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت،
١٥زەڤەدیا، عەراد، عەدەر،
١٦میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.
١٧زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر،
١٨یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
١٩یاقیم، زکری، زەبدی،
٢٠ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل،
٢١عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
٢٢یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل،
٢٣عەبدۆن، زکری، حانان،
٢٤حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا،
٢٥یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
٢٦شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا،
٢٧یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
٢٨ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
٢٩یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،
٣٠عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،
٣١گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و
٣٢میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
٣٣نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل.
٣٤یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو.
٣٥ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.
٣٦ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو.
٣٧مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
٣٨ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
٣٩کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو.
٤٠کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.