کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزعەزرا

عەزرا ٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی،

٢لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا): ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

٣نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

٤نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

٥نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛

٦نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛

٧نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

٨نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛

٩نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

١٠نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛

١١نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛

١٢نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛

١٣نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛

١٤نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛

١٥نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛

١٦نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

١٧نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛

١٨نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛

١٩نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛

٢٠نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.

٢١پیاوانی بێت‌لەحم، سەد و بیست و سێ؛

٢٢پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛

٢٣پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

٢٤پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛

٢٥پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

٢٦پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

٢٧پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

٢٨پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛

٢٩پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛

٣٠پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛

٣١پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

٣٢پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

٣٣پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛

٣٤پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

٣٥پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.

٣٦کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ.

٣٧نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.

٣٨نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.

٣٩نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

٤٠لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.

٤١گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.

٤٢نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.

٤٣خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

٤٤قێرۆس، سیعەها، پادۆن،

٤٥لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،

٤٦حاگاڤ، شەلمای، حانان،

٤٧گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،

٤٨ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،

٤٩عوزە، پاسێیەح، بێسەی،

٥٠ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،

٥١بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

٥٢بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

٥٣بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

٥٤نەچیەح و حەتیفا.

٥٥نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا،

٥٦یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،

٥٧شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.

٥٨سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.

٥٩ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

٦٠نەوەکانی دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو.

٦١لە نەوەی کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.

٦٢ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.

٦٣پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.

٦٤هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،

٦٥جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.

٦٦حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،

٦٧چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.

٦٨هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.

٦٩بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.

٧٠کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.