کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزیەشوع

یەشوع ١٢

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:

٢سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،

٣دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.

٤سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،

٥حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.

٦موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

٧ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.

٨ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن:

٩پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە

١٠پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن

١١پاشای یەرموت پاشای لاخیش

١٢پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر

١٣پاشای دەڤیر پاشای گەدەر

١٤پاشای حۆرما پاشای عەراد

١٥پاشای لیڤنا پاشای عەدولام

١٦پاشای مەقێدا پاشای بێت‌ئێل

١٧پاشای تەپووەح پاشای حێفەر

١٨پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن

١٩پاشای مادۆن پاشای حاچۆر

٢٠پاشای شیمرۆن‌مەرۆن پاشای ئەکشاف

٢١پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ

٢٢پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل

٢٣پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال

٢٤پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.