١تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە.
٢جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو: بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا،
٣حەچەر شوعال، بالا، عەچەم،
٤ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما،
٥چیقلەگ، بێتمەرکاڤۆت، حەچەر سوسا،
٦بێتلەڤائۆت، شاروحەن، واتا سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
٧عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتا چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
٨هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
٩میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت.
١٠تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا: سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو.
١١سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام.
١٢ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع.
١٣لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا.
١٤لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو.
١٥دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێتلەحم.
١٦ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
١٧تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان.
١٨سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم،
١٩حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت،
٢٠ڕەبیت، قیشیۆن، ئەڤەچ،
٢١ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێتپەچێچ بوو،
٢٢هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێتشەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
٢٣ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان.
٢٤تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان،
٢٥سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف،
٢٦ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات.
٢٧ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێتداگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێتعێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی
٢٨بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن.
٢٩ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ،
٣٠عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ، بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
٣١ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
٣٢تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
٣٣سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو.
٣٤ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون.
٣٥شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت،
٣٦ئەدامە، ڕامە، حاچۆر،
٣٧قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر،
٣٨یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێتعەنات و بێتشەمەش، نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
٣٩ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
٤٠تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا،
٤١جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو: چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش،
٤٢شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا،
٤٣ئێلۆن، تیمنا، عەقرۆن،
٤٤ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات،
٤٥یەهودییە، بەنێڤەرەق، گەت ڕیمۆن،
٤٦ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو.
٤٧پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناو نا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان.
٤٨ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
٤٩پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا.
٥٠بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو.
٥١ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە.