کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆزنەحەمیا

نەحەمیا ٧

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.

٢فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.

٣پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»

٤شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.

٥ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:

٦ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.

٧ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.) ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

٨نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

٩نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

١٠نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛

١١نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛

١٢نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

١٣نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛

١٤نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

١٥نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛

١٦نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛

١٧نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛

١٨نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛

١٩نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛

٢٠نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛

٢١نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

٢٢نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛

٢٣نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛

٢٤نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛

٢٥نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.

٢٦پیاوانی بێت‌لەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛

٢٧پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

٢٨پیاوانی بێت‌عەزماڤێت، چل و دوو؛

٢٩پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

٣٠پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

٣١پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

٣٢پیاوانی بێت‌ئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛

٣٣پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛

٣٤پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

٣٥پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

٣٦پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

٣٧پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛

٣٨پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.

٣٩کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛

٤٠نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛

٤١نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛

٤٢نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

٤٣لێڤییەکان: نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.

٤٤گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.

٤٥دەرگاوانەکان: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت.

٤٦خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

٤٧قێرۆس، سیعا، پادۆن،

٤٨لەڤانا، حەگابا، شەلمای،

٤٩حانان، گیدێل، گەحەر،

٥٠ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،

٥١گەزام، عوزە، پاسێیەح،

٥٢بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،

٥٣بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

٥٤بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

٥٥بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

٥٦نەچیەح و حەتیفا.

٥٧نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا،

٥٨یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،

٥٩شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامۆن.

٦٠سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.

٦١ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

٦٢نەوەکانی دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو.

٦٣لە کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.

٦٤ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.

٦٥پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.

٦٦هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،

٦٧جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.

٦٨حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،

٦٩چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.

٧٠هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.

٧١هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو.

٧٢ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.

٧٣کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون. کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.