کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.

٢بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە، شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.

٣وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.

٤بێگومان بەدکاران وانین، بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.

٥بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن، نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.

٦یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات، بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.