کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٢٤

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،

٢«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان،

٣ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،

٤ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد،

٥ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.»

٦ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.

٧گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.

٨هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.