کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ١٥٠

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١هەلیلویا! ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی،

٢ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی، ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی،

٣بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن، بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن،

٤بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن، بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن،

٥بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن، بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن!

٦با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.