کتێبخانەی هیواکتێبی پیرۆززەبوورەکان

زەبوورەکان ٩٨

کتێبی پیرۆز، کوردیی سۆرانی (KSS)

١گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.

٢یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.

٣خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.

٤ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.

٥بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.

٦بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.

٧با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.

٨با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،

٩لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، گەلانیش بە دادپەروەری.

لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە (گەڕان، گوێگرتن، هاوبەشی) ←
دەقی کتێبی پیرۆز: کوردیی سۆرانیی ستاندارد (KSS) © Biblica, Inc. (CC BY-SA 4.0). لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.