ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لوقا (٦٢ - ٦٣ی زایینی)
أ. نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا
د. شوێنی نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا
ز. ناوەڕۆکی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا
ط. پەیامە سەرەکییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا
أ. نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا.
لە پێشەکییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا و کتێبی کرداری نێردراوانەوە ئەوە ڕوونە کە یەک کەس ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا و کتێبی کرداری نێردراوانی نووسیوە. لوقا و کرداری نێردراوان وەک نامە بۆ تیۆفیلۆس،نووسراون
بەاڵم مەبەست لێیان ئەوە بووە بۆ خەڵک باڵوبکرێنەوە. لە کاتێکدا مەرقۆس ئینجیلەکەی زیاتر لەسەر بنەمای وتار و فێرکارییەکانی پەترۆسی نێردراو،نووسیوە لوقا ئینجیلەکەی لەسەر بنەمای ماددەی چەندین سەرچاوە نووسیوە. لوقا بۆ
ماوەیەکی درێژ هاوەڵی پۆڵسی نێردراو بووە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ نێردراوەکانی دیکەدا هەبووە.
ئینجیلی سێیەم بە ناوی ' لوقا '،کراوە لۆقا هاوەڵ و هاوکاری پۆڵسی نێردراو بوو. ناوی لوقا تەنها سێ جار لە پەیمانی نوێدا هاتووە. لە کاتی یەکەمین زیندانیکردنی لە،ڕۆما پۆڵس لە کۆڵۆسی ٤:١٤ دا بە " لوقای پزیشکی خۆشەویستمان "
ناوی دەبات. بەو پێیەی لەم دەقەدا لە جولەکەکان (ئەوانەی خەتەنەکراون)،جیاکراوەتەوە وا دەردەکەوێت لوقا یۆنانییەکی
خوێندەوار بێت. لە فلیمۆن ٢٣ - ٢٤ پۆڵس دەنووسێت کە " مەرقۆس... و لوقای هاوکارم " ساڵو دەنێرن. لە کاتی دووەم
زیندانیکردنی لە،ڕۆما لە ٢تیمۆساوس ٤:١١ دا دەڵێت: " تەنها لوقا لەگەڵمدایە ". لەم دەقانەوە ڕوونە کە لوقا
هاوسەفەرێکی دڵسۆز و هاوکاری پۆڵس بووە.
لە کتێبی کرداری،نێردراواندا نووسەر هەرگیز ناوی خۆی،ناهێنێت بەاڵم چەندین جار خۆی وەک بەشێک لە گرووپی
گەشتەکە دەناسێنێت. لەوێدا دەڵێت ' ئێمە ' ئەمەمان کرد یان ئەوەمان کرد.
یەکەم بەشی ناسراو بە ' ئێمە ' لە کرداری نێردراوان ١٦:١٠ - ١٧ دا. لوقا لە ساڵی ٥٠ ی زایینیدا لە ترۆئاس ‣ پەیوەندی بە دووەم گەشتی مژدەدەری پۆڵسەوە،دەکات لە فیلیپی لەگەڵیاندا خزمەت دەکات و پاشان بۆ ماوەی
زیاتر لە شەش ساڵ لە فیلیپی دەمێنێتەوە. ‣
دووەم بەشی ' ئێمە ' کرداری نێردراوان ٢٠:٦ - ١٥ـە. لوقا جارێکی دیکە لە کۆتایی سێیەمین گەشتی مژدەدەری • پۆڵس لە ساڵی ٥٧ی زایینی لە فیلیپی پەیوەندی پێیانەوە دەکاتەوە. ئەو
لۆقا 1
• لەگەڵ پۆڵس دەبێت کاتێک پۆڵس لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە ترۆئاس وتار،دەدات و پێدەچێت لەو
کاتەشدا لەگەڵی بووبێت کە لە میلێتۆس لەگەڵ پیرانی ئەفەسۆس کۆبووەوە.
سێیەم بەشی ' ئێمە ' کرداری نێردراوان ٢١:١ - ١٦ـە. لوقا لەگەڵ پۆڵس دەبێت کاتێک لە قەیسەریە چاوی بە • فیلیپسی مژدەدەر و ئاگابۆسی پێغەمبەر (ڕاگەیەنەری پەیامی خودا) دەکەوێت.
• چوارەم بەشی ' ئێمە ' کرداری نێردراوان ٢١:١٧ - ١٨ـە و لێرەدا نوسەر ئەوەندە نزیکە لەوەی کە،ڕویداوە دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە لوقا شایەتحاڵی ئەو ڕووداوانە بووە کە لە ئۆرشەلیم ڕوویان داوە. لوقا لەگەڵ پۆڵس دەبێت کاتێک لە ئۆرشەلیم چاوی بە یاقوب و هەموو ڕابەرانی کڵێسا دەکەوێت و کاتێک پۆڵس دەستگیر دەکرێت و وتارێک بۆ جەماوەری ئۆرشەلیم پێشکەش دەکات. لە ماوەی سااڵنی ٥٧ - ٥٩ی زایینی کاتێک پۆڵس لە
قەیسەریە زیندانی،بوو پێدەچێت لوقا کاری توێژینەوەی بۆ ئینجیلەکەی کردبێت. لە ١ کۆرنسۆس ١٥:٦دا دەزانین کە زۆرێک لەو شایەتحااڵنەی کار و وتەکانی عیسایان،بینیبوو لەو کاتەدا هێشتا لە ژیاندا مابوون.
کۆتا بەشی ' ئێمە ' کرداری نێردراوان ٢٧:١ - ٢٨ـە. لوقا لەگەڵ پۆڵس دەبێت کاتێک وەک زیندانییەک بەرەو ڕۆما • گەشت دەکات. لە کۆڵۆسی ٤:١٤دا پۆڵس خۆی پێمان دەڵێت کە لوقا لەکاتی یەکەمین زیندانیکردنی لە ڕۆما لەگەڵیدایە. ئەمەش لە سااڵنی ٦٠ - ٦١ی زایینی بوو. لە،ڕۆما ئەم پزیشک و هاوڕێ ئازیزە دەبێت بە شێوەیەکی
بەردەوام سەردانی کردبێت و بە زۆر ڕێگە یارمەتی دابێت. لە،کۆتاییدا لە ٢ تیموساوس ٤:١٤دا پۆڵس خۆی پێمان دەڵێت کە تەنهالوقا لەگەڵیدایە لە کاتی دووەم زیندانیکردنی لە ڕۆما. ئەمەش لە سااڵنی ٦٤ - ٦٥ی زایینی
بوو. •
•
مژدەدەرەکانی تریش هەمان شتیان کردووە. هەرچەندە مەتا دوو جار ناوی خۆی لە ئینجیلەکەیدا،دەهێنێت بەاڵم
بانگەشەی ئەوە ناکات کە ئەو نووسیوێتی. مەتا بە ' باجگر ' ١ ئاماژە بۆ خۆی دەکات. مەرقۆس بە ' گەنجێک ' ٢
ئاماژە بۆ خۆی دەکات. وە یۆحەننا بە ' ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست ' ٣ ئاماژە بۆ خۆی دەکات. ،کەواتە ئەم ڕاستییە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی لوقا،نووسەرەکەیە چونکە لە هیچ کامی لە سێ ئینجیلەکەی
دیکەشدا نووسەرەکە خۆی ناناسێنێت.
کاتێک هەندێک دەق لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقادا لەگەڵ دەقە هاوتەریبەکانی مەرقۆس و مەتادا بەراورد،دەکرێن
دەبینین کە لەگەڵ ناساندنی لوقا وەک پزیشکێک یەکدەگرنەوە.
- لە لوقا ٤:،٣٨ خەسووی پەترۆس بەدەست تایەکی بەرزەوە دەناڵێنێت.
- لە لوقا ٥:١٢دا پیاوێک هاتە الی عیسا کە جەستەی بە گولی داپۆشرابوو.
- لە لوقا ٨:٤٣دا ژنێک هەبوو کە پزیشکەکان نەیانتوانیبوو چاکی بکەنەوە!
- لە لوقا ٦:٦دا لوقا تێبینی ئەوە دەکات کە دەستی ڕاستی پیاوەکە بوو کە وشک ببوو.
- لە لوقا ٢٢:٥٠دا کە گوێی ڕاستی پیاوەکە بوو بڕدرا.
١ مەتا ١٠:٣ ٢ مەرقۆس ١٤:٥١
٣ یۆحەننا ٢٠:٢١
لۆقا 2
- هەروەک پۆڵسی،نێردراو لوقا جەخت لەوە دەکاتەوە کە خودا ڕزگارییەکەی بە نیعمەت دەدات بە خەڵک بێ ،گوێدانە،نەتەوە،ڕەگەز تەمەن یان پێگەی کۆمەاڵیەتی. بۆ،نموونە خودا ڕزگارییەکەی بۆ هەردوو نەتەوەکان و
جوولەکەکان ئامادە کردووە (٢:٣٠ - ٣٢.) عیسا لە گوناهی ژنێک خۆش دەبێت کە ژیانێکی گوناهباری لەو شارەدا هەبووە (٧:٣٦ - ٥٠.) خودا سەیری پێگەی کاهینی جوولەکە یان لێڤی،ناکات بەڵکو سەیری دڵی پڕ لە
میهرەبانی سامەرییەکە دەکات (١٠:٣٠ - ٣٧.) خەڵکی لە ڕۆژهەاڵت و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوورەوە دێن بۆ چوونە ناو شانشینی خودا (١٣:٢٩.) عیسای مەسیح هات بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەوەی ون ببوو (١٩:١٠.)
عیسا دەڵێت کە تەوبە و لێخۆشبوونی گوناهەکان بۆ هەموو نەتەوەکان ڕادەگەیەنرێت (٢٤:٤٩.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا جەخت لەسەر پێویستی باوەڕ دەکاتەوە. بۆ نموونە: " خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی ،هێنا کە لە یەزدانەوە چی پێ،گوتراوە دێتە دی "! (١:٤٥ “) باوەڕەکەت تۆی ڕزگار،کرد بە ئاشتی بڕۆ (“ ٧:٥٠.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا بە واتایەکی یاسایی باس لە بێتاوانکردن دەکات. بۆ،نموونە عیسا دەڵێت: " پێتان،دەڵێم
ئەم پیاوە... گەڕایەوە ماڵەوە و لەالیەن خوداوە بێتاوان کرا... چونکە هەر کەسێک خۆی بەرز،بکاتەوە نزم دەکرێتەوە "... هەرچەندە ئەم باجگرە بێ گوناه،نەبوو بەاڵم خودا وەک کەسێکی تەواو ڕاستودروست سەیری کرد
و مامەڵەی لەگەڵدا کرد (١٨:١٤.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا جەخت لەسەر نوێژ دەکاتەوە. لوقا خووی عیسا وەسف دەکات: " عیسا زۆربەی کات بۆ
شوێنە چۆڵەکان دەچوو و نوێژی دەکرد " (٥:١٦.) عیسا فێری قوتابییەکانی دەکات چۆن نوێژ بکەن (٥:١٦.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەسیح خودایە. بۆ نموونە: " ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکارێکتان
بۆ لەدایک،بووە کە مەسیحی مەزنە " (٢:١١.) ” کوڕی مرۆڤ مەزنی شەممەیە “ (٦:٥.) " بۆچی بانگم دەکەن:
'،پەروەدگارم پەروەدگارم '، بەاڵم ئەوەی دەیفەرمووم کاری پێ ناکەن؟ “ (٦:٤٦.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا بایەخێکی زۆر بە فێرکاری دەربارەی ڕۆحی پیرۆز دەدات. بۆ نموونە فریشتەکە بە مریەمی گوت: " ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی هەرە بەرز سێبەرت بەسەردا دەخات. بۆیە ئەو پیرۆزەی لەدایک
،دەبێت بە کوڕی خودا ناو دەبرێت “:(٣٥.) عیسا دەڵێت: " ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات چونکە دەستنیشانی
کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران.
منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران بۆ ئازادکردنی
ستەملێکراوان، و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان." (٤:١٨ - ١٩.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا جەخت لەسەر شادی دەکاتەوە لە ناوەڕاستی بارودۆخەکانی ناخۆشەکانی جیهاندا. بۆ نموونە عیسا دەڵێت: " شادمان مەبن بەوەی ڕۆحەکان ملتان بۆ کەچ،دەکەن بەڵکو شادمان بن بەوەی ناوتان لە
ئاسمان نووسراوە “ (١٠:٢٠.) لوقا شادی خەڵکەکە وەسف دەکات: " کاتێک عیسا ئەمەی،گوت هەموو نەیارەکانی شەرمەزار،بوون بەاڵم خەڵکەکە بە هەموو ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە دەیکرد شادمان بوون
(١٣:١٧ ”.)
- هەروەک،پۆڵس لوقا بایەخێکی زۆر بە میهرەبانی و خۆشەویستی و دڵسۆزی مەسیح دەدات بۆ ئەوانەی ،بێبەشن الوازن و ڕەتکراونەتەوە. بۆ نموونە هەردوو کتێبەکەی لوقا چیرۆک و نمونە و فێرکارییان تێدایە کە تێیدا
خۆشەویستی کرداریی ئەو بۆ،هەژاران دەرکراوە،کۆمەاڵیەتییەکان،مندااڵن،ژنان،باجگران،گوناهباران
،نەخۆشان،کەمئەندامان سامەرییەکان و نەتەوەکانی تر دەردەکەوێت.
- هەروەها لێکچوونێکی سەرنجڕاکێش هەیە لە نێوان گێڕانەوەی پۆڵس و لوقا بۆ دامەزراندنی شێوی خوداوەند
(عەشای ڕەبانی) لە ١ کۆرینسیۆس ١١:٢٣ - ٢٥ و لوقا ٢٢:١٩ - ٢٠. پێدەچێت لوقا ئەم ڕاپۆرتەی لە پۆڵسەوە وەرگرتبێت. لەگەڵ،ئەوەشدا لوقا بابەتەکانی لە چەندین سەرچاوەوە،کۆکردووەتەوە نەک تەنها لە پۆڵس. ئەو بە
شێوەیەکی گشتی بە شێوازێکی هێمنتر لە پۆڵس دەنووسێت.
لۆقا 3
- یۆسیبیۆسی باوکی کەنیسە لە ساڵی٣٠٠ ی زایینیدا نووسیویەتی: " لوقا لە ڕەگەزدا خەڵکی ئەنتاکیە بووە و لە
پیشەدا پزیشک بووە. ئەو بۆ ماوەیەکی درێژ هاوەڵی پۆڵس بووە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ نێردراوەکانی
دیکەدا هەبووە. لە دوو کتێبدا کە بە سروشی (وەحی) خودا،نووسراون واتە ئینجیل و کرداری،نێردراوان
نموونەی هونەری چاککردنەوەی (ڕۆح) ی بۆ بەجێهێشتین تاوەکو لێیانەوە فێری ببوو.“
- پێشەکی دژە مارسیۆنی لە نزیکەی ساڵی ١٨٠ی زایینیدا دەڵێت: " لوقا کە خەڵکی ئەنتاکیەی سووریا،بووە
پزیشک بووە و قوتابی نێردراوەکان بووە. دواتر هاوەڵی پۆڵس بووە تا کاتی شەهیدبوونی پۆڵس. ئەو بەبێ
کەموکوڕی خزمەتی مەزنی کردووە. نە ژن و نە منداڵی،هەبووە لە تەمەنی هەشتا و چوار ساڵیدا لە بۆیتیا کۆچی دوایی،کرد لە کاتێکدا پڕ بوو لە ڕۆحی پیرۆز... لوقا بە ئیلهامی ڕۆحی پیرۆز هەموو ئینجیلەکەی لە
ناوچەی ئەخایا نووسی... دواتر هەر ئەم لوقایە کرداری نێردراوانی نووسی.“
- ناونیشانی ئینجیلەکە: لوقا بۆ تیۆفیلۆسی،نووسی کە پێدەچێت یەکێک بێت لە هاوڕێ،بەڕێزەکانی بە مەبەستی ڕووناککردنەوەی هەموو گەڕیدە دڵسۆزەکان و بەهێزکردنی باوەڕی باوەڕدارە،نوێیەکان بەتایبەتی لە
جیهانی ڕۆمانی یۆنانی زماندا. مەبەستی کۆتایی ئەو فێرکردنی ئینجیل بوو بە هەموو نەتەوەکان.
کاتێک دەست کرا بە،کۆپیکردن باڵوکردنەوە و وەرگرتنی دەق لە ئینجیلەکان لە نووسینەکانی باوکانی،کەنیسەدا ئەم کەسانە ڕانەهاتبوون ناوی نووسەرانی ئینجیلەکان،بهێنن پێدەچێت لەبەر ئەوە بێت کە هەموو کەسێک ئەوانی دەناسی.
لە دەوروبەری ساڵی ١٢٥ی،زایینی چوار ئینجیلەکە وەک یەک کتێب بۆ بەکارهێنان لە کڵێساکاندا کۆکرانەوە و ناونیشانیان پێدرا. ناونیشانی " بەگوێرەی لوقا " ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە مەسیحییەکان دەیانزانی لوقا نووسیوێتی.
لوقا نزیکەی یەک لەسەر سێی ماددەکانی ئینجیلی مەرقۆسی تێدایە. نزیکەی لە هەموو ئەو حاڵەتانەی کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا هاوتەریبە لەگەڵ ئینجیلی،مەرقۆس هاوتەریبیشە لەگەڵ ئینجیلی مەتا. جگە لە دەقەکانی لوقا ٤: ٣١ -،٣٧ ٤:٤٢ -،٤٤ ٩:٤٩ - ٥٠ وە ٢١:١ - ٤. ئەو بەرگە کاغەزە ڕووەکییانەی کە مژدەدەرەکان ئینجیلەکانیان لەسەر ،نووسیوە قەبارەیان سنووردار بووە. ئەگەری زۆرە لوقا بە ئەنقەست هەندێک بەشی لە ئینجیلی مەرقۆس الدابێت بۆ ئەوەی شوێنی زیاتری بۆ بمێنێتەوە لەسەر بەرگەکەیدا بۆ نووسینەوەی ئەو ماددانەی لە توێژینەوەکانی خۆیەوە دەستی کەوتبوون.
بەاڵم جێگەی سەرنجە چەند ماددەی نوێی تێدایە کە لە مەرقۆسدا نین. بۆ،نموونە لوقا مێژووی لەدایکبوونی عیسا و ٢٤
نمونەی تێدایە کە لەمەرقۆسدا نین!
پاپییاسی باوکی کەنیسە کە لە سااڵنی ٦٠ - ١٥٥ی زایینیدا،ژیاوە گوتوویەتی: " مەتا ' لۆجیا ' کەی (ووتەکان) بە زمانی عیبری ڕێکخست و هەر کەسێک بەپێی توانای خۆی وەرگێڕانی بۆ دەکردن ". ئەمە بەو مانایەیە کە لە کاتی خزمەتەکەی عیسادا لە سااڵنی ٢٦ - ٣٠ی،زایینی مەتا تێبینی دەربارەی ئەو شتانە نووسیوە کە مەسیح بە زمانی ئارامی دەیگوتن و
دەیکردن. دواتر مژدەدەرەکانی تریش ئەم تێبینییانەی مەتایان وەرگێڕاوە و بەکاریان هێناوە. بەتایبەتی ئەو ماددانەی لە ئینجیلی
مەتا و لوقادا هەن بەاڵم لە مەرقۆسدا،نین دەکرێت بەشێکیان لەم تێبینییانەی مەتاوە وەرگیرابن.
لۆقا 4
لە لوقا ١:١ - ٤دا لوقا دەڵێت ئینجیلەکەی لەسەر بنەمای ئەو شایەتحااڵنەیە کە عیسایان بینیوە و گوێیان لێی،بووە هەروەها لەسەر بنەمای شایەتی ئەو کەسانەی لە کاتی کارەکانیدا لەسەر زەوی خزمەتیان،کردووە واتە نێردراوەکانی
عیسا. ئەم خەڵکانە زیاتر بە ئارامی قسەیان دەکرد. جگە،لەوەش لوقا دەڵێت بە وردی لە هەموو شتێکی کۆڵیوەتەوە لە سەرەتاوە. کاتێک لوقا لە سااڵنی ٥٧ - ٥٩ی زایینیدا لە دەوروبەری ئۆرشەلیم،بوو دەیتوانی قسە لەگەڵ مریەمی دایکی
عیسا،بکات یان لەگەڵ خزم و هاوڕێ نزیکەکانی کە ڕاستییەکانی پەیوەست بە دووگیانبوونی مریەم و لەدایکبوونی عیسای لێوە بیستبوون.،یوئانا ژنی کوزا کە سەرپەرشتیاری ماڵی هێرۆدیس بوو (٨:٢ - ٣)، دەیتوانی زانیاری دەربارەی
هێرۆدیس بداتە لوقا (٢٤:١٠.) لوقا هەروەها دەیتوانی زانیاری لە پۆڵسەوە کۆبکاتەوە کە پێدەچێت ئەندامی ئەنجومەنی
بااڵی جولەکە (سەنەدرین) ٤ بووبێت و پەیوەندی بە قوتابییە سەرەتاییەکانی عیساوە هەبووبێت چونکە پێشتر چەوساندبوونیەوە٥. فیلیپسی مژدەدەر دەیتوانی زانیاری دەربارەی ڕووداوەکانی سامەریای پێ،بدات٦ یاقوب دەیتوانی
زانیاری دەربارەی ژیانی خێزانی عیسا و ڕووداوەکانی دەوروبەری پەنتیکاست و هتد پێ بدات٧. مەرقۆسیش دەیتوانی
کۆپییەکی ئینجیلەکەی پێ بدات تا بەکاری بهێنێت٨. لوقا دەبێت سوودی لە سەرچاوە نووسراوەکان،وەرگرتبێت وەک پەیمانی کۆنی عیبری و یۆنانی و پێدەچێت بەڵگەنامە ئارامییەکانی دیکەش کە باسی عیسایان کردووە. ئەمە شێوازە
سامییەکەی هەندێک بەشی ئینجیلەکەی ڕوون،دەکاتەوە بۆ نموونە بەشەکانی ١ - ٢ی لوقا.
هەر چوار مژدەدەرەکە هەمان پەیامیان بۆ جیهان ڕاگەیاند و هەمان شتیان،نووسییەوە هەرچەندە هەر یەکەیان بە
مەبەستێکی جیاواز و بە شێوازێکی جیاواز و بۆ کەسایەتییەکی جیاواز ئەمەیان کردووە. هەر یەکێکیان سوودی لە سەرچاوەی جیاواز وەرگرتووە: مەتا تێبینی لەسەر کار و وتەکانی عیسا،نووسیوە مەرقۆس سوودی لە وتارەکانی پەترۆس
،وەرگرتووە لوقاش سوودی لە زۆر شایەتحاڵ و بەڵگەنامەکان وەرگرتووە. بەاڵم هەر سەرچاوەیەک بەکار،هاتبێت هەر
ئینجیلێک لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە سرووش و ڕێنوێنی ڕۆحی پیرۆزە. ٢ تیمۆساوس ٣:١٦ دەڵێت: " هەموو نووسراوەکان لە سرووشی خودایە و سوودبەخشە بۆ فێرکردن و سەرزەنشتکردن و ڕاستکردنەوە و پەروەردەکردن لە ڕاستودروستیدا ". هەر بۆیەش ئینجیلەکان هەرگیز هێزی خۆیان بۆ ڕاکێشان و گۆڕینی خەڵک لە هەموو کەلتوورەکانی
جیهاندا و بۆ ماوەی چەندین سەدە لەدەست نەداوە!
لە لوقا ١٩:٤١ - ٤٤ و ٢١:،٢٠دا عیسا پێشبینی وێرانکردنی ئۆرشەلیم و پەرستگاکە دەکات. ئەمە لە ساڵی ٧٠ی زایینیدا لەسەر دەستی تیتۆسی فەرماندەی ڕۆمانی ڕوویدا. کەواتە دەبێت لوقا و کرداری نێردراوان پێش ساڵی ٧٠ نووسرابن. بەو
پێیەی کتێبی کرداری نێردراوان بە یەکەم زیندانیکردنی پۆڵس لە ڕۆما لە ساڵی ٦١دا کۆتایی،دێت پێدەچێت کەمێک دوای
ئەو بەروارە نووسرابێت. لە هاوینی ساڵی٦٤،دا ئاگرێکی گەورە سێ چارەگی شاری ڕۆمای وێران کرد. پێدەچێت ئاگرەکە لەالیەن قەیسەرە دڵڕەقەکەی ڕۆماوە کە ناوی نیرۆ بوو کەوتبێتەوە. بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک لەسەر خۆی،البدات
مەسیحییەکانی تۆمەتبار کرد. بۆیە چەوساندنەوەیەکی گەورە دژی مەسیحییەکان دەستی پێکرد کە تێیدا بە ئاشکرا
دەسووتێنران یان دەخرانە بەردەم دڕندە کێوییەکان. بەاڵم چونکە کتێبی کرداری نێردراوان هێشتا بە شێوەیەکی ئەرێنی باس لە حکومەتی ڕۆمانی دەکات لە هەموو،شوێنێک دەبێت ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا و کرداری نێردراوان پێش ساڵی ٦٤نووسرابن. پێدەچێت کردارینێردراوان لە ساڵی
٦٣دا نووسرابێت و ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقاش کەمێک پێش ئەوە لە سااڵنی ٦٢ - ٦٣یزایینیدا نووسرابێت.
لۆقا 5
دژە مارسیۆنی دەڵێت لوقا کتێبەکانی لە ناوچەی ئەخایا،نووسیوە پێدەچێت لەبەر ئەوە بێت کە ویستوویەتی جەخت لەوە بکاتەوە کە لوقا یۆنانی بووە و بە باشی شارەزای جیهانی یۆنانی بووە. هەرچەندە لوقا پێدەچێت توێژینەوەیەکی زۆری بۆ
ئینجیلەکەی و کرداری نێردراوان کردبێت و تێبینییە سەرەتاییەکانی لە،ئۆرشەلیم،قەیسەریە ئاسیای بچووک و ئەخایا ،نووسیبێت بەاڵم ئەگەری زۆرە کتێبە کۆتاییەکانی لە ڕۆما نووسیبێت. بۆیە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە لوقا ئینجیلەکەی لە
سااڵنی ٦١ - ٦٣ی زایینیدا لە ڕۆما نووسیوە.
لوقا ماوەیەکی مێژوویی درێژتر لە مەتا و مەرقۆس دەگرێتەوە.
لە،سەرەتایدا ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا ڕەچەڵەکی عیسا تا ئادەم،دەگەڕێنێتەوە کە باوکی هەموو مرۆڤەکانی
سەر زەوییە. لە،کۆتاییشیدا بەرزبوونەوەی عیسا بۆ ئاسمان تۆمار دەکات و تەنانەت ئاماژە بە هاتنی ڕۆحی پیرۆز
دەکات.
لوقا گێڕانەوەکەی بە ڕووداوە مێژووییەکانی سەردەمی خۆیەوە دەبەستێتەوە.
- زەکەریای کاهین بەڵێنی لەدایکبوونی کوڕەکەی پێدرا لە سەردەمی هێرۆدیسی پاشای گەورەی یەهودیا (٣٧ - ٤ پ ز) (١
: ٥).
- سەرژمێرییەکە (٢:١ - ٢) کاتێک ڕوویدا کە کورینیۆس فەرمانڕەوای سووریا بوو لە نێوان ١٢پ. ز و ١٦ی،زایینی
پێدەچێت لە نێوان ٨ - ٥ پ. ز بووبێت.
- عیسا لە کانوونی یەکەمی ٥ پ. ز لە سەردەمی قەیسەر ئۆگستۆس (٢٧ پ. ز تا ١٤ ز) ٩ لەدایک بووە. ئەو لە ئایاری
٣٠ی زایینیدا گەڕایەوە بۆ ئاسمان.
- یەحیای لە ئاوهەڵکێش خزمەتەکەی لە ساڵی١٥ ـەمی فەرمانڕەوایی تیبریۆس قەیسەر دەستپێکرد (٣:١.) تیبریۆس لە ڕاستیدا چەند ساڵێک پێش ئەوە هاوبەشی فەرمانڕەوایی بووە ١٠. بۆیە یەحیا نزیکەی نیو ساڵ پێش عیسا خزمەتەکەی
دەستپێکرد (هەر لە ساڵی ٢٦ی زایینیدا.)
- پۆنتیۆس پیالتۆس فەرمانڕەوای یەهودیا بوو لە سااڵنی ٢٦ تا ٣٦ی زایینی (٣:١.)
- هێرۆدیس ئەنتیپاس پاشای جەلیل بوو لە ٤ پ. ز تا ٣٩ زایینی (٣:١)
- فیلیپ پاشای ئیتۆریا و تراخۆنێتیس بوو لە ٤ پ. ز تا ٣٤ زایینی (٣:١.)
- حەننان سەرۆک کاهین بوو لە ٦ تا ١٥ی زایینی (٣:١.)
- قەیافا سەرۆک کاهین بوو لە ١٨ تا ٣٦ی زایینی (٣:١.)
- عیسا تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ بوو کاتێک خزمەتەکەی دەستپێکرد (٢٦ی زایینی) (٢٣:٣.)
لوقا هەروەها ئاماژەی تری مێژوویی،کردووە وەک " کاتێک عیسا تەمەنی دوانزە ساڵ بوو " سەردانی پەرستگای ئۆرشەلیمی کرد (٢:٤٢.) هەروەها دەڵێت گۆڕانی شێوەی عیسا نزیکەی هەشت ڕۆژ دوای دانپێدانانەکەی پەترۆس ڕوویدا (٩:٢٨) و تاریکی بەسەر هەموو جیهاندا هات لە نێوان کاتژمێر شەش و نۆدا لەو ڕۆژەی کە عیسای تێدا لە خاچ
درا (٢٣:٤٤.)
لۆقا 6
٤ کرداری نێردراوان ٢٦:١٠
٥ کرداری نێردراوان ٩:١ ٦ کرداری نێردراوان ٢١:٨ ٧ کرداری نێردراوان ١٨:٢١
٨ فلیمۆن ٢٤
جیاوازییەکانی نێوان ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا و مەتا دەکرێت ڕوون بکرێنەوە. بۆ نموونە:
ڕەچەڵەکنامەی لوقا ٣ جیاوازە لە ڕەچەڵەکنامەی مەتا ١. ڕەچەڵەکنامەکەی مەتا زۆر کورتترە و چەندین نەوەی تێپەڕاندووە. مەتا تەنها ١٦ ناوی لە نێوان داود و شەئەلتیێلدا ،هەیە لە کاتێکدا لوقا ٢٢ ناوی هەیە. مەتا تەنها ١٣ ناوی لە نێوان شەئەلتیێل و عیسادا،هەیە لە کاتێکدا لوقا ٢٢ ناوی
هەیە. ئەمە بەو مانایەیە کە وشەی " کوڕی " دەکرێت بە واتای " نەوەی " بێت. مەتا دەڵێت عیسا " کوڕی،داود کوڕی ئیبراهیمە "، چونکە دەنووسێت بۆ ئەوەی گرنگی مەسیح بۆ جوولەکەکان نیشان
بدات. لوقا دەڵێت عیسا " کوڕی،ئادەم کوڕی خودایە "، ئەمە دەنووسێت بۆ ئەوەی گرنگی مەسیح بۆ هەموو ڕەگەزی
مرۆڤایەتی نیشان بدات. وە ئەم ڕەگەزە مرۆییە لە خودای گەورەوە سەرچاوەی گرتووە! مەتا ڕەچەڵەکی یاسایی عیسا لە ڕێگەی یوسفەوە نیشان،دەدات کە پەیوەندی بە ئیبراهیم و مافی میراتگری تەختی داود پاشاوە هەیە. بەاڵم لوقا دەڵێت: " کاتێک عیسا خزمەتەکەی،دەستپێکرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ،بوو١١ کە وەک دەگوترا کوڕی یوسف،بوو ئەویش کوڕی هێلی،بوو و هتد." بڕوا وایە هێلی باوکی مریەم بووبێت و بەم شێوەیە زاوای
یوسف بووبێت. لوقا ڕەچەڵەکی کەسیی عیسا لە ڕێگەی مریەم و پەیوەندییەکەی بە ئادەمەوە نیشان دەدات. بەپێی ڕەچەڵەکنامەکان و لوقا ١:،٢٣ هەم یوسف و هەم مریەم نەوەی ڕاستەوخۆی داود پاشا بوون. مەتا نیشانی دەدات کە یوسف نەوەی داودە لە ڕێگەی،سولەیمانەوە لە کاتێکدا لوقا نیشانی دەدات مریەم نەوەی داودە لە ڕێگەی
ناتانەوە.
٩ یۆلیۆس قەیسەر (لە ٤٤ پ. ز کوژرا) نەوەی خوشکەکەی خۆی وەک کوڕ و میراتگری خۆی دەستنیشان کرد. گایۆس ناوەکەی گۆڕی بۆ گایۆس یۆلیۆس قەیسەر
و وەک یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە ٢٧ پ. ز تا ١٤ی زایینی فەرمانڕەوایی کرد. ١٠ تیبریۆس شوێنی زڕباوکی گرتەوە و بە فەرمی لە ١٤ - ٣٧ی زایینی فەرمانڕەوایی،کرد بەاڵم لە ڕاستیدا چەند ساڵێک پێش ئەوە هاوبەشی فەرمانڕەوایی بوو! " ساڵی ١٥ـەمی فەرمانڕەوایی تیبریۆس " (لوقا ١:٣) ئەو شێوەیەیە کە تیبریۆس سەیری فەرمانڕەواییە فەرمییەکەی خۆی دەکرد. تەرتولیان دەڵێت: " مەزن لە ساڵی
١٢ـەمی تیبریۆس قەیسەردا (ساڵی ٢٦ی زایینی) دەرکەوت." ١١ بەروارەکان بۆ عیسا پێدەچێت ئەمانە بن: ٥ـی کانوونی یەکەمی ٥ پ. ز (لەدایکبوون)، ٢٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٦ی زایینی (لە ئاو هەڵکێشان)، ٣٠ـی نیسانی
٣٠ی زایینی (لە خاچ دان)، ئایار / حوزەیرانی ٣٠ی زایینی (بەرزبوونەوە.)
ڕەتکردنەوە لە ناسیرە.
لە کاتێکدا لە مەتا ١٣ و مەرقۆس،٦دا ڕەتکردنەوەی عیسا لە ناسیرە لە کۆتایی خزمەتەکەی لە جەلیلدا ڕوو،دەدات لوقا
ئەم ڕووداوە دەخاتە سەرەتای سەرەتاوە. لە ناوەڕۆکەکەوە دیارە کە هەموویان باس لە هەمان ڕووداو دەکەن. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا دەچێتە شارەکەی خۆی و لە کەنیشتدا فێریان دەکات. ئەنجامەکە سەرەتا،سەرسامییە پاشان ڕەخنەی توند و لە کۆتاییدا ڕەتکردنەوەیە. لە هەر سێ ئینجیلەکەدا دەڵێت کە پێغەمبەر تەنها لە شاری خۆی و لە نێو خزمەکانی و لە
ماڵی خۆیدا بێ ڕێزە١٢. تەنانەت پاشخانی مێژوویی لە لوقا ٤:٢٣دا نیشانی دەدات کە ڕەتکردنەوەکەی لە ناسیرە لە سەرەتای خزمەتەکەی لە جەلیلدا ڕووی،نەداوە بەڵکو زۆر دواتر بووە. هۆکاری ئەوەی لوقا ئەمەی خستووەتە سەرەتای
خزمەتەکەی عیسا ئەوە بووە کە کورتەیەک لە هەڵوێستی خەڵک بەرامبەر عیسا نیشان بدات: جەماوەر سەرەتا ئارەزوویەکی زۆر و سەرسامییان بە کار و وتەکانی عیسا نیشان،دەدا بەاڵم دواتر لە هەموو شوێنێک ڕەتیان کردەوە.
لۆقا 7
شوێنی " وتاری سەر چیا." لە کاتێکدا وتاری سەر چیا لە ئینجیلی مەتادا لەسەر چیایەک ڕوو،دەدات١٣ لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقادا عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی لە " شوێنێکی تەخت " دا وەستابوو١٤. ئەم دژایەتییە ڕوکەشیە نامێنێت کاتێک وا دابنێین کە عیسا ئەم
وتارەی لەسەر دەشتاییەکی ناو کێوەکان پێشکەش کردووە.
ئەو کاتەی عیسا نوێژی " باوکمان " ی فێر کردن. لە کاتێکدا مەتا نوێژی باوکمانی وەک بەشێک لە وتاری سەر کێوەکە،هێناوە١٥ لوقا لە وەاڵمی داواکاریی یەکێک لە قوتابییەکانیدا فێری کردوون. ئەمە دژایەتی،نییە چونکە عیسا لەوانەیە ئەم نوێژەی چەندین جار لە بارودۆخی جیاوازدا
فێری خەڵکی کردبێت. جگە،لەوەش وتاری سەر کێوەکە لە مەتا دەکرێت ئەو وتانەش بگرێتەوە کە هی کاتێکی ترن.
لوقا توێژینەوەیەکی زۆر وردی کرد و کتێبێکی زۆر درێژی بۆ،هاوڕێکەی تیۆفیلۆس نووسی. ئێمە نازانین ئەو کێ،بووە
بەاڵم چونکە بە " جەنابی " (١:٣) بانگ،دەکرێت پێدەچێت کەسێکی خاوەن ڕێز و نوێنەری چینی ڕۆشنبیر بووبێت لە
ڕۆما.
ئینجیلەکەی زانیاری زۆر ورد دەدات بەو کەسانەی کە هێشتا بەدوای ڕاستیدا دەگەڕان و بیریان لەوە دەکردەوە ببنە شوێنکەوتووی عیسای مەسیح. بەاڵم ئینجیلەکەی هەروەها باوەڕ و ژیانی مەسیحییە نوێیەکانیش بەهێز،دەکات بەتایبەتی
ئەوانەی لە بتپەرستە یۆنانی زمانەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی ڕۆمان بوون.
ئەو بۆ،جوولەکەکان سامەرییەکان و نەتەوەکان دەنووسێت. ئینجیلەکەی لەسەر بنەمای،خودایە کە یەکەم مرۆڤ واتە ئادەمی دروست،کرد کە باپیری مرۆیی عیسایە. لوقا داواکارییەکەی ئاراستەی هەموو خەڵکی جیهان دەکات. ئینجیلەکەی لەسەر پێشبینییەکانی پەیمانی کۆن دامەزراوە کە باس لە پالنی خودا بۆ نەتەوەکان دەکەن. بۆ نموونە لە لوقا ٢:٣١ - ٣٢دا
نووسراوە کە عیسای مەسیح ئەو ڕزگارییەیە کە خودا بۆ هەموو گەلەکەی لە جیهاندا ئامادەی کردووە. عیسای مەسیح ڕووناکیە بۆ نەتەوەکان و شکۆمەندییە بۆ جوولەکەکان. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو ناسینی ڕاستەقینە دەربارەی خودا و
ڕزگاری بۆ نەتەوەکان ئاشکرا دەکات.
لوقا ئینجیلەکەی وەک مژدەیەک بۆ دەرکراوەکانی سەر زەوی دەنووسێت. لە بەشی،٧دا لوقا باسی ئەو ژنە دەکات کە ژیانێکی گوناهباری لە شارەکەدا هەبوو. لە بەشی،١٠دا باسی سامەرییە چاکەکە،دەکات کە نەتەوەیەک بوون لەالیەن جوولەکەکانەوە سووکایەتییان پێ دەکرا. لە بەشی،١٥دا باسی کوڕە ونبووەکە دەکات. لە بەشی،١٨دا باسی باجگرە شەرمنەکە دەکات. لە بەشی،١٩دا باسی زەکای دەکات کە بە فێڵ دەوڵەمەند بووبوو. و لە بەشی،٢٣دا باسی دزەکەی سەر خاچ دەکات. مەبەستی لوقا ئەوەیە بە هەموو خەڵکی جیهان بڵێت کە هیچ کەسێک بێ ئومێد نییە. ئومێدی ڕزگاری بۆ
هەموو کەسێک هەیە کە تەوبە بکات!
لۆقا 8
لوقا وەک مەتا سوودی لە ئینجیلی مەرقۆس وەرگرتووە. لە زمانی بنەڕەتیدا ئینجیلی مەرقۆس ٦٦١ ئایەتە. لە کاتێکدا مەتا
نزیکەی ٥٠٠ لەم ئایەتانەی،بەکارهێناوە لوقا تەنها ٣٥٠ـی بەکارهێناوە. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا ١١٤٩ ئایەتە.
کەواتە دوو لەسەر سێی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا هیچ ماددەیەکی ئینجیلی مەرقۆسی تێدا نییە. بە گشتی دەتوانین بڵێین ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا لە نێوان بەشە " نا - مەرقۆسییەکان " و بەشە " مەرقۆسییەکان " دا
دێت و دەچێت. بەشە نا - مەرقۆسییەکان ئەمانەن:
- بەشەکانی ١ - ٣ـی لوقا
- دەوروبەری بەشی ٧ (٦:١٧ تا ٨:٣)
- دەوروبەری بەشەکانی ١٠ تا ١٧ (٥١:٩ تا ١٤:١٨)
- نیوەی یەکەمی بەشی ١٩ (١:١٩ - ٢٨)
- زۆربەی بەشی ٢٤.
بەتایبەتی بەشی ناوەڕاستی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا تەنها یەک لەسەر حەوتی ماددەکانی مەرقۆسی تێدایە و
نزیکەی نیوەی ماددەکانی مەتای تێدایە.
لەدایکبوونی عیسا. زۆربەی بەشەکانی ١ تا ٣ی لۆقا تایبەتن. ئەوان باسی لەدایکبوونی یەحیای لە ئاوهەڵکێش و عیسا
دەکەن. خزمەتی عیسا لە پێریا. بەتایبەتی بەشی ناوەڕاستی ئینجیلی،لۆقا بەشەکانی ١٠ - ١٩ماددەیەکی زۆری تێدایە کە تەنها
الی لۆقا هەیە. نمونەکان. جگە لە بەشی،٩ هەموو بەشەکانی لۆقا ٦ - ٢٠ نمونەیەکی تێدایە. ئینجیلی لۆقا ٢٧ نمونەی تێدایە،کە ٣دانەیان لە مەتا و مەرقۆسیشدا،هەن دانەیان لە مەتادا،هەن بەاڵم ١٨ نمونەیان تەنها لە لۆقادا هەن. لەم نمونە،تایبەتە
١٧دانەیان لە بەشەکانی تا ١٠ - ١٩ ی لۆقادان. دوای هەستانەوەی عیسا لە نێو مردوان. لۆقا ٢٤ دەرکەوتنی عیسا بۆ دوو پیاوی خەڵکی عیمواس و لە کۆتاییدا
بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان باس دەکات.
بەشی ناوەڕاستی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا لە لوقا ٩:٥١ تا ١٨:١٤ پێکدێت. ئەم بەشە جوانە،پەرجوو وتەکانی پەروەردگار و زۆر نمونە لەخۆ دەگرێت. بەشێکە کە باوەڕی مەسیحی بەهێز دەکات.
لەو،بەشەدا لوقا زۆر کەم ئاماژە بە پەیوەندی نێوان ڕووداوەکان دەکات. لوقا نزیکەی هەموو ئاماژە دیاریکراوەکانی کات
و شوێن الدەبات. بۆ نموونە لە لوقا ٩:٥٧دا دەڵێت " کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیشنت " و لە لوقا ١٠:٢٥دا دەڵێت " جارێکیان." هەرچەندە لوقا
باسێکی ڕێکخراو دەنووسێت (١:٣)، بەاڵم مەبەستی نییە باسێکی مێژوویی زۆر توند بنووسێت.
بەاڵم سێ ئاماژەی ڕوونی کات و شوێن هەن:
لە لوقا ٩:٥١دا دەخوێنینەوە: " کاتێک کاتی ئەوە نزیک بووەوە کە عیسا بۆ ئاسمان بەرز،بکرێتەوە بڕیاری دا بەرەو
ئۆرشەلیم بڕوات ". لە لوقا ١٣:٢٢دا دەخوێنینەوە: " پاشان عیسا بە شار و گوندەکاندا دەڕۆیشت و خەڵکی فێر دەکرد کاتێک بەرەو
لۆقا 9
ئۆرشەلیم دەچوو ". لە لوقا ١٧:١١دا دەخوێنینەوە: " ئێستا لە ڕێگای،ئۆرشەلیمدا عیسا بە سنووری نێوان سامریا و جەلیلدا تێپەڕ بوو ".
ئەم ئاماژانە هاوتەریب نین لەگەڵ ئەوانەی ناو ئینجیلی یۆحەننا. ئینجیلی یۆحەننا نیشانی دەدات کە عیسا لە ماوەی ٦ مانگی کۆتایی پێش لە خاچ،دانی زیاتر لە جارێک گەشتی بۆ ئۆرشەلیم کردووە. بەاڵم هیچ شتێک لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقادا نییە کە نیشانی بدات ئەم سێ دەقە هاوتەرینب
لەگەڵ ئەو سێ گەشتەی لە یۆحەننادا هەن.
ئەم ئاماژانە هاوتەرینب لەگەڵ ئەوانەی ناو ئینجیلی مەرقۆس. لوقا ٩:٥١ ئاهەنگێکی کۆتایی پێوە دیارە و هاوتەریبە لەگەڵ مەرقۆس ١٠:٣٢ کە کۆتا گەشتی عیسا بۆ ئۆرشەلیم
وەسف دەکات.
لوقا شێوازێکی هاوتەریب بەکاردەهێنێت. لوقا مەبەستی گەشتەکەی عیسا باس دەکات و دوای ئەوە دوو جار هەنگاوەکانی دووبارە دەکاتەوە و مەبەستەکە ڕادەگەیەنێتەوە. ئەم شێوازی نووسینە زۆر ئینجیلییانەیە. بۆ نموونە دروستکردنی پیاو و ژن لە پەیدابوون بەشی،٢ هاوتەریبە لەگەڵ دروستکردنی پیاو و ژن کە پێشتر لە بەشی ١دا گوتراوە. بۆیە گەیشتینە ئەو ئەنجامە کە ئەو سێ دەقەی
سەرەوە دەربارەی گەشتکردن بۆ ئۆرشەلیم هاوتەرینب و ئاماژە بۆ یەک گەشتی کۆتایی عیسا بۆ ئۆرشەلیم دەکەن.
بەشی ناوەڕاستی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا بنەماکەی خزمەتی عیسایە لە پێریا
ئەم ڕووداوانە لە نێوان کانوونی یەکەمی ٢٩ی زایینی و نیسانی ٣٠ی زایینیدا ڕوویان داوە. خزمەتی پێریا نزیکەی ٤ مانگی خایاند. زۆربەی خزمەتەکە وتە و فێرکارییەکانی عیسا بوو. هەرچەندە خزمەتی پێریا پاشخانی سەرەکییە بۆ ئەم
،بەشە بەاڵم لوقا بە ڕێنوێنی ڕۆحی پیرۆز ڕێگەی بە خۆی داوە کە هەندێک ڕووداو و وتەی خزمەتە گەورەکەی جەلیل و
خزمەتی کشانەوەش لەم بەشەدا بگونجێنێت. بۆ لوقا پەیوەندی بابەتەکە زۆر گرنگترە لە پەیوەندی کات و شوێن.
١٢ مەرقۆس ٦:٤ ١٣ مەتا ٥:١؛ ٨:١
١٤ لوقا ٦:١٧ ١٥ مەتا ٩:٦ - ١٣
بابەت: " عیسا سەرۆک کاهینی خاوەن بەزەییە “.
ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا دەکرێت بۆ شەش بەش دابەش بکرێت. ئەمانە ڕێک وەک ئەو بەشانەن کە لە ئینجیلی مەتا
و مەرقۆسدا هەن. تەنها ناوەڕۆکی خزمەتی عیسا لە ناوچەی پێریا زۆر فراوانترە. بۆ ڕوونی،زیاتر ئەو دوو خزمەتەی
عیسا لە یەهودیا کە تەنها لە ئینجیلی یۆحەننادا تۆمار،کراون لێرەدا هێنراون.
لوقا ١ و ٢. عیسا لە ساڵی ٥ پ. ز لەدایک بووە.
لوقا ٣:١ تا ٤:١٣. ئەم ڕووداوانە لە نێوان کانوونی یەکەمی ٢٦ی زایینی و نیسانی ٢٧ی زایینی ڕوویان داوە. ئەم
ماوەیە نزیکەی ٤ مانگ بووە.
لۆقا 10
لە لوقادا وەسف،نەکراوە بەڵکو تەنها لە یۆحەننا ٢:١٣ تا ٤:٤٧دا هەیە. ئەم ڕووداوانە لە نیسان تا کانوونی یەکەمی
٢٧ی زایینی ڕوویان داوە. ئەم ماوەیە نزیکەی ٨ مانگ بووە.
لوقا ٤:١٤ تا ٩:١٧. ئەم ڕووداوانە لە نێوان کانوونی یەکەمی ٢٧ی زایینی و نیسانی ٢٩ی زایینی ڕوویان داوە. ئەم
ماوەیە نزیکەی ١٦ مانگ بووە.
لوقا ٩:١٨ - ٥٠. ئەم ڕووداوانە لە نیسان تا تشرینی یەکەمی ٢٩ی زایینی ڕوویان داوە. ئەم ماوەیە نزیکەی ٦ مانگ بووە.
لە لوقادا وەسف،نەکراوە بەڵکو تەنها لە یۆحەننا ٧:١ تا ١٠:٣٩دا هەیە. ئەم ڕووداوانە لە تشرینی یەکەم تا کانوونی
یەکەمی ٢٩ی زایینی ڕوویان داوە. ئەم ماوەیە نزیکەی ٢ مانگ بووە.
لوقا ٩:٥١ تا ١٩:٢٧. بەشێکی زۆر گەورەیە و زیاتر خزمەتی وتە و فێرکارییەکانی عیسایە. ئەم ڕووداوانە لە کانوونی
یەکەمی ٢٩ی زایینی و نیسانی ٣٠ی زایینیدا ڕوویان داوە. ئەم ماوەیە نزیکەی ٤ مانگ بووە.
٨.،مردن هەستانەوەی و گەڕانەوەی عیسا بۆ ئاسمان. لوقا ١٩:٢٨ تا ٢٤:٥٣. ئەم ڕووداوانە لە نیسان و ئایاری ٣٠ی زایینیدا ڕوویان داوە. ئەم ماوەیە نزیکەی حەوت هەفتە
بووە.
ط. پەیامە سەرەکییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا.
هەرچەندە هەر یەک لە چوار ئینجیلەکە عیسای مەسیح وەک ئەو مەسیحەی کە چاوەڕوان دەکرا وێنا دەکەن بۆ ئەوەی ببێتە
پێغەمبەرە گەورەکەی،گەل سەرۆک کاهینی خاوەن بەزەیی و پاشای،ئەبەدی بەاڵم هەر ئینجیلێک جەخت لەسەر الیەنێکی
تایبەت دەکاتەوە.
- مەتا جەخت لەسەر عیسا وەک پێغەمبەر دەکاتەوە.
- مەرقۆس جەخت لەسەر عیسا وەک پاشا دەکاتەوە.
- لوقا جەخت لەسەر عیسا وەک سەرۆک،کاهین کەسێکی پڕ لە خۆشەویستی و بەزەیی دەکاتەوە.
بەزەیی عیسا بۆ ئەوانەی،بێبەشن الوازن و ڕەتکراونەتەوە. لە عیبرانییەکان ٤:١٥دا دەخوێنینەوە: " چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە نەتوانێت هاوسۆز بێت لەگەڵ الوازییەکانماندا ". ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا پڕە لە چیرۆک و مەسەل و فێرکاری کە تێیدا میهرەبانی و خۆشەویستی عیسای مەسیح
بەرامبەر بێبەشەکان دەردەکەوێت.
بەزەیی عیسا بۆ ژنان. جێگەی سەرنجە کە چەند زۆر دەربارەی میهرەبانی و ڕێزی بەرزی عیسا بۆ ژنان نووسراوە. سەرنج بدەن کە چەند شوێنێکی گەورەی لە بەشی ١ و ٢دا داوە بە مریەم و ئەلیسابات. لە بەشی،٧دا عیسا تاقە کوڕی بێوەژنێکی خەڵکی نائین زیندوو دەکاتەوە. لە بەشی،٨دا تەنها لوقا ناوی مریەمی،مەجدەلی،یوئانا سۆسەنە و ئەو ژنە دیکانە دەهێنێت کە شوێنکەوتووی دڵسۆزی عیسا بوون. عیسا بە یەکسانی ڕێزی لەو ژن و پیاوانەی دەگرت کە وتەی خودایان جێبەجێ دەکرد
لۆقا 11
،١٣دا ژنێک چاک دەکاتەوە کە ١٨ ساڵ بوو پەککەوتبوو. لە بەشی،١٥دا نمونەی ئەو ژنە دەگێڕێتەوە کە یەکێک لە بەشی
لە دە دراوەکەی ون کردبوو (٨:٢١.) لە بەشی،٢٣دا تەنها لوقا ئاماژە بەوە دەکات کە ژنەکان بەهارات و عەتریان بۆ
تەرمی عیسا ئامادە کردبوو.
بەزەیی عیسا بۆ خەڵکی،لێقەوماو بێ گوێدانە ڕەگەزیان. لە بەشی،١٠دا عیسا نمونەی سامەرییە چاکەکە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی فێرمان بکات کە دراوسێی ڕاستەقینەمان هەر
کەسێکە کە لێقەوماوە. لە بەشی،١٥دا نمونەی کوڕە ونبووەکە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی فێرمان بکات کە خودا وەک باوکێکی میهرەبانە بەرامبەر هەر کەسێک کە لە ژیانی گوناهباری تەوبە بکات و بۆ الی ئەو بگەڕێتەوە. لە بەشی نمونەی،١٨دا فەریسی و باجگرەکە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی فێرمان بکات خودا ئەو کەسانە بە ڕاستودروست دادەنێت کە
لەبەردەم ئەودا خۆیان نزم دەکەنەوە.
بەزەیی عیسا بەرامبەر سەرکردە دیارەکان. النیکەم سێ جار لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،لۆقادا لە بەشەکانی،٧ ١١ و،١٤دا دەخوێنینەوە کاتێک عیسا بانگهێشت دەکرێت بۆ نانخواردن لەگەڵ،فەریسییەکان ئەو قبوڵی دەکات. ئەو خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ هیچ کەسێک
نەدەپاراست. ئەو لەگەڵ گوناهبارە سووککراوەکان دادەنیشت و لەگەڵ سەرکردە دیارەکانیش کۆدەبووەوە. هەر
پەیوەندییەک دەرفەتێک بوو بۆ ڕاگەیاندنی پاشایەتی خودا.
هۆی سزادان. عیسا تەنها وەک پیاوێکی چاک وێنا،نەکراوە بەڵکو وەک کەسێک کە داوا لە خەڵک دەکات تەوبە بکەن و باوەڕی پێ بهێنن
و شوێنی بکەون! لە لوقا ٥:٣٢دا عیسا دەڵێت: " نەهاتووم بۆ بانگکردنی،ڕاستودروستان بەڵکو گوناهباران بۆ تەوبەکردن ". لە لوقا،٣دا هەموو ئەو کەسانەی تەوبە،دەکەن لێیان خۆش،دەبن بەاڵم ئەوانەی تەوبە ناکەن وەک ئەو کایە
وان کە بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنرێن (٣:١٧.) ئەگەر خەڵک ڕەتی بکەنەوە تەوبە،بکەن ئەوا سزای خودا بە
دڵنیاییەوە دێت. بۆ نموونە لە لوقا،١٠دا عیسا سەرکۆنەی شارەکانی جەلیل دەکات چونکە تەوبەیان نەکرد.
لە لوقا،١٢دا عیسا ئاگاداری دەدات کە ئەو خزمەتکارەی ویستی گەورەکەی جێبەجێ،ناکات پارچە پارچە دەکرێت و
دەخرێتە ناو بێباوەڕان (١٢:٤٦.) لە لوقا (١١:٢ - ٣) دا ئەو ئاگاداری دەدات: «ئایا وا دەزانن ئەم جەلیلییانە لە هەموو جەلیلییەکانی دیکە گوناهبارتر بوون چونکە بەو شێوەیە ئازاریان چەشت؟ پێتان،دەڵێم نەخێر! بەڵکو ئەگەر تەوبە،نەکەن
ئێوەش هەمووتان بە هەمان شێوە لەناو دەچن».» بۆیە عیسا لە لوقا (١٣:٢٤) دا دەڵێت: «هەموو کۆششێک بکەن بۆ ئەوەی لە دەرگا تەسکەکەوە بچنە،ژوورەوە چونکە پێتان،دەڵێم زۆر کەس هەوڵ دەدەن بچنە ژوورەوە و بۆیان ناکرێت.
لوقا عیسای مەسیح وەک سەرۆک کاهینی خاوەن بەزەیی نیشان دەدات بۆ ئەوەی هانی خەڵک بدات تەوبە بکەن و بەرەو الی ئەو بگەڕێنەوە! بەاڵم لوقا هەم بەزەیی خودا و هەم توندیی خودا تۆمار دەکات. ئەگەر میهرەبانی و بەزەیی خودا بەبێ
وەاڵم،بمێنێتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە توندی و سزای خودا بەدوایدا دێت. یەکێک لە مەبەستەکانی توندیی خودا ئەوەیە کە خەڵک بەرەو تەوبەکردن ڕێنمایی بکات. ئەگەر خەڵک تەنها باسی میهرەبانی خودا بکەن و توندیی خودا فەرامۆش،بکەن
ئەوا تەنها نیوەی ئینجیلیان،ڕاگەیاندووە کە لە کۆتاییدا بە هیچ شێوەیەک ئینجیل،نییە چونکە خەڵک چەواشە دەکات.
بانگکردن بۆ بوونە قوتابیەکان. دوای،لەئاوهەڵکێشانی عیسا یۆحەننا و ئەندراوسی بانگهێشت کرد تاوەکو ئەو ڕۆژە لەگەڵیدا بەسەر بەر١٦. ئەندراوس
پەترۆسی برای هێنا بۆ الی عیسا١٧. ڕۆژی دواتر عیسا بانگی فیلیپسی کرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەوێت١٨. و ئەویش
لۆقا 12
ناتانیێلی هێنا بۆ الی عیسا١٩. دواتر عیسا چوو بۆ کەفەرناحوم (٤:٣١) لە جەلیل قوتابییەکانی٢١. قوتابییەکانی عیسا
ناوبەناو پەیوەندییان بە عیساوە هەبوو و زۆربەی کات گوێیان لە فێرکارییەکانی دەگرت ڕۆژێک عیسا بانگی پەترۆسی ماسیگر و دوو کوڕەکەی زەبدی کرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەون و ببنە ڕاوچی مرۆڤ (٥:١ - ١١.) کەمێک دواتر بانگی لێڤی
(مەتا) ـی باجگری کرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەوێت (٥:٢٧ - ٣١.) نزیکەی ساڵێک دواتر (پێش جەژنی پەسخەی ساڵی ٢٧ـی
زایینی) ٢٢. عیسا بە درێژایی شەو نوێژی کرد و بانگی ١٢ قوتابی یەکەمی کرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەون و لەگەڵیدا بمێننەوەتاوەکو مەشقیان پێ بکات (٦:١٢ - ١٦) ٢٣. قوتابییەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ شوێنی کەوتن (تاوەکوکۆتا
جەژنی پەسخە لە ساڵی ٣٠ـی زایینی.) قوتابی بە واتای شوێنکەوتوویەکی عیسا کە لە عیساوە فێر دەبێت. لە لۆقا ٩: ٢٣دا عیسا دەفەرموێت کە هەر کەسێک دەتوانێت هەڵبژێرێت کە بێتە دوای ئەو عیسا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە هەر کەسێک
دەتوانێت ببێتە قوتابی ئەو هیچ بەربەستێکی،تەمەن،ڕەگەز نەتەوە یان خوێندن نییە.
مەرجەکانی قوتابی بوون. لە لوقا ٩:٢٣دا دەڵێت: " ئەگەر کەسێک دەوێت بێتە دوای،من با حاشا لە خۆی بکات و هەموو ڕۆژێک خاچەکەی
هەڵبگرێت و شوێنم بکەوێت ". عیسا لە بەشی ١٤دا سێ مەرجی تر باس دەکات: لە لوقا ١٤:٢٦دا دەڵێت نابێت
ئەندامانی خێزان ببنە ڕێگر لە شوێنکەوتنی عیسا. لە ١٤:٢٧دا دەڵێت دەبێت ئامادەی قبوڵکردنی ڕەتکردنەوە و چەوساندنەوە بێت لەپێناو عیسا. و لە ١٤:٣٣دا دەڵێت نابێت سامانی دونیا بێتە ڕێگر لە ئەنجامدانی ویستی خودا.
مەشقپێکردن بۆ قوتابی بوون. لە لۆقا ٦:٤٠دا عیسا دەفەرموێت: «قوتابی لە مامۆستاکەی بەرزتر،نییە بەڵکو هەر کەسێک کە بە تەواوی فێر،بوو وەک
مامۆستاکەی لێ دێت.» مەبەستی عیسا ئەوەیە کە مەشق بە قوتابییەکانی بکات بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر لە خۆی بچن. هەر لەبەر ئەوەشە کە مەشق بە کەسایەتییان دەکات. بۆ،نموونە لە لۆقا ٦:٤٢دا دەفەرموێت: «سەرەتا دارەکە لە چاوی
خۆت،دەربهێنە ئینجا بە ڕوونی دەبینیت بۆ دەرهێنانی چڵەکە لە چاوی براکەت.» ئەو مەشق بە قوتابییەکانی دەکات کە
گوێ لە وتەکانی خودا بگرن و جێبەجێیان بکەن (٦:٤٧.) ئەو ئاڵەنگارییان دەکات بۆ تاقیکردنەوەی ئەو ڕاستییانەی کە فێریان دەکات. بۆ،نموونە دوای ئەوەی لە نموونەی سامەرییە چاکەکەدا فێریان دەکات کە دراوسێی ڕاستەقینەیان،کێیە
دەفەرموێت: «بڕۆ تۆش ئاوا بکە» (١٠:٣٧.) دوای ئەوەی ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە جیهاندا،دەچەوسێنرێنەوە دەفەرموێت: «هەر کەسێک لەبەردەم خەڵکدا دانم پێدا،بنێت کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودادا دانی پێدا ،دەنێت بەاڵم ئەوەی لەبەردەم خەڵکدا حاشام لێ،بکات لەبەردەم فریشتەکانی خودادا حاشای لێ دەکرێت» (١٢:٨ - ٩.)
وە ئەو دوو دوو دەیاننێرێت بۆ ڕاگەیاندنی پاشایەتی خودا (٩:٢؛ ١٠:١.)
پەیمان بەسنت بۆ قوتابی بوون. لە لۆقا ٩:٦٢دا ئەو ئاگاداری دەدات: «هیچ کەسێک دەست بداتە گاسنی جووت و سەیری دواوە،بکات شایستەی خزمەتکردن نییە لە پاشایەتی خودادا.» وە لە لۆقا ١٤:٢٨دا ئەو ئاڵەنگاری قوتابییەکانی دەکات کە سەرەتا دابنیشن و
تێچووی قوتابی بوون،بخەمڵێنن بۆ ئەوەی وەک ئەو پیاوە نەبن کە دەستی کرد بە دروستکردنی،قوللەیەک بەاڵم نەیتوانی
تەواوی بکات. عیسا ئاڵەنگاری قوتابییەکانی دەکات کە کارەکان بە ئەنجام بگەیەنن (تەواوکەر بن.)
جگە لە سرووشی تایبەتی خودا لە کتێبی،پیرۆزدا مرۆڤەکان لە تاریکیدا دەژین. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: " مرۆڤ چۆن
دەتوانێت لەبەردەم خودادا بێتاوان بێت؟ " (ئەیوب ٩:٢.) ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا کتێبی بیروباوەڕە. هەندێک لەو
بیروباوەڕانە چین کە دەبێت باوەڕیان پێ بهێنین؟
وەاڵمی پرسیاری " عیسا کێیە؟ " ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقا فێرمان دەکات عیسا لە مریەم لەدایک،بووە بەاڵم مریەم پاکیزە بووە و دووگیانبوونی لە
ڕێگەی کارکردنی خوداوە بووە. بۆیە عیسا مرۆڤی تەواو و خودای تەواوە (١:٣٥.)
لۆقا 13
وەاڵمی پرسیاری " کێ ڕزگارم دەکات؟ " لوقا ١٩:١٠ فێرمان دەکات عیسا هات بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ونبووەکان. تەنها عیسای مەسیح دەتوانێت مرۆڤ لە
گوناه و سزای ئەبەدی ڕزگار بکات.
وەاڵمی پرسیاری " چی بکەم بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت؟ " لوقا ٨:١٢ فێرمان دەکات کە مرۆڤ دەبێت باوەڕ بە وتەکانی ناو کتێبی پیرۆز بهێنێت بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت.
وەاڵمی پرسیاری " خودا چەند بایەخ بە ژیانی من دەدات لێرە لەسەر زەوی؟ " لە لوقا ١٨:٧ -،٨دا عیسا فێرمان دەکات کە خودا بە خێرایی وەاڵمی نوێژی گەلەکەی دەداتەوە. لوقا جەخت لەوە دەکاتەوە
کە خودا بااڵدەستە و پالنی ڕزگاری بۆ گەلەکەی جێبەجێ دەکات!
مرۆڤەکان بەبێ سرووشی خودا لە تاریکییەکی ڕۆحی و ڕەوشتیدا دەژین. بۆ نموونە:
وەاڵمی پرسیاری " مەسیحییەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ دوژمنەکانیان بکەن؟ " لە لوقا ٦:٢٧ - ٢٨دا عیسا فێرمان دەکات: " دوژمنەکانتان خۆش،بوێت چاکە لەگەڵ ئەوانە بکەن کە ڕقیان،لێتانە داوای
بەرەکەت بۆ ئەوانە بکەن کە نەفرەتتان لێ،دەکەن نوێژ بۆ ئەوانە بکەن کە خراپەتان لەگەڵ دەکەن “.
وەاڵمی پرسیاری " مەسیحییەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەن کە ستەمیان لێ دەکەن؟ " لە لوقا ٦:٣٧دا عیسا فێرمان دەکات: " دادوەری مەکەن تا دادوەری نەکرێن... لێبوردە بن تا لێتان ببوردرێت “.
وەاڵمی پرسیاری " سەرکردە مەسیحییەکان چۆن ڕێبەری گەلەکەیان بکەن؟ " لە لوقا ٢٢:٢٤ -،٣٠دا عیسا فێرمان دەکات کە سەرکردەی ڕاستەقینە فەرمانڕەوایی ناکات بەسەر،خەڵکدا بەڵکو هەمیشە
خزمەتیان دەکات.
مەسیحییەکان لە جیهانێکی پڕ لە بێ ئومێدیدا دەژین. بەاڵم ئینجیل شادی دەهێنێت! فریشتەکە بە شوانەکانی گوت: "،مەترسن مژدەیەکی پڕ لە شادیتان بۆ دەهێنم کە بۆ هەموو گەل دەبێت. ئەمڕۆ... ڕزگارکارێکتان بۆ لەدایک بووە " (٢
: ١٠ - ١١.)
١٦ یۆحەننا ١:٣٥ - ٣٩
١٧ یۆحەننا ١:٤١ ١٨ یۆحەننا ١:٤٣ ١٩ یۆحەننا ١:٤٤ - ٥١ ٢٠ مەرقۆس ٢:١؛ یۆحەننا ٢:١٢
٢١ مەرقۆس ٣:٧ ٢٢ یۆحەننا ٢:١٣ ٢٣ مەرقۆس ٣:١٤ - ١٩
لە سەرەتای ئینجیل بە گوێرەی نوسینی لۆقادا پێنج سروود هەن:
سروودەکەی ئەلیسابات دەربارەی خۆشەویستییە: هەرچەندە ئەو زۆر لە مریەم گەورەتر،بوو بەاڵم بە ڕاستی • دڵخۆش بوو بە شادیی مریەم.
لۆقا 14
سروودەکەی مریەم دەربارەی باوەڕە: ئەو شادمانە بە خودا وەک ڕزگارکاری خۆی. مریەم باوەڕی خۆی بە • گۆرانی دەردەبڕێت.
سروودەکەی زەکەریا دەربارەی ئومێدە: ئەو ستایشی خودا دەکات بۆ ئەو ئومێدەی کە عیسای مەسیح • دەیهێنێت.
سروودی فریشتەکان دەربارەی پەرستنە: ئەوان ستایشی خودا دەکات بۆ دیارییە بێ وێنەکەی بۆ • ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی.
سروودەکەی شیمۆن دەربارەی تەسلیمبوونە: ئەو دان بە بااڵدەستی ڕەهای خودادا دەنێت لە ژیانی خۆی و • لە ژیانی جوولەکە و نەتەوەکانی تریشدا.
• لە ناوەڕاستی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،لۆقادا عیسا خۆی شادمان دەبێت بە شادی قوتابییەکانی دەربارەی
ڕزگارییان. ئەو بە قوتابییەکانی دەڵێت: " شادمان بن بەوەی ناوتان لە ئاسمان نووسراوە.”
ئەو بە باوکی لە ئاسمان دەڵێت: «،باوکە پەروەردگاری ئاسمان و،زەوی ستایشت،دەکەم چونکە ئەم شتانەت لە دانایان و
زانایان شاردووەتەوە و بۆ مندااڵن ئاشکرات کردوون» (١٠:٢٠ - ٢١.) هەروەها بەو باجگر و گوناهبارانەی کە لە دەوری کۆببوونەوە دەڵێت: «پێتان،دەڵێم لەبەردەم فریشتەکانی خودادا شادی دەبێت بۆ یەک گوناهبار کە تەوبە بکات» (١٥:١٠.)
لە کۆتایی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،لۆقاشدا ئاماژە بەوە کراوە کە قوتابییەکان " شادییەکی گەورەیان هەبوو " و بە
بەردەوامی ستایشی خودایان دەکرد (٢٤:٥٢ - ٥٣.)
داهاتوودا. عیسا خۆی دەیسەملێنێت کە پێشبینییەکانی پەیمانی کۆن دەربارەی مەسیح لە ئەودا دێنە دی. بەتایبەتی پێشبینییەکەی ئیشایا ٥٣. لە لوقا ٢٢:٣٧ دا دەڵێت: " نووسراوە: ' لەگەڵ یاخیبووان ئەژمار کرا '؛ و پێتان دەڵێم
ئەمە دەبێت لە مندا بێتە دی.
عیسا جەخت لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوە لە پێشبینییەکان بە دڵێکی باوەڕدارەوە دەکاتەوە.
لە لوقا ٢٤:٢٥ - ٢٧ دەڵێت: " ئەی چەند گێلن و دڵتان چەند گرانە بۆ باوەڕکردن بە هەموو ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە!
" ئایا نەدەبوو مەسیح ئەم ئازارانە بچێژێت و بچێتە ناو شکۆمەندی خۆیەوە؟
عیسا هەندێک شت دەربارەی ژیانی دوای مردن ئاشکرا دەکات کە ئەگەر ئەو نەیگوتایە بە نادیاری دەمانەوە. لە لوقا ١٢:٤٧ - ٤٨دا فێرمان دەکات کە لە دادوەری،کۆتاییدا خەڵک بەپێی زانیارییان دەربارەی ویستی خودا دادوەری
دەکرێن. " ئەو خزمەتکارەی ویستی گەورەکەی دەزانێت و... ئەنجامی،نادات زۆر لێ دەدرێت ". لە لوقا،١٦دا ڕاستی
بەهەشت و دۆزەخ دوای مردن فێرمان دەکات. هەروەها فێرمان دەکات کە مەحاڵە مردووان هیچ پەیوەندییەکیان بە
زیندووەکانی سەر زەوییەوە هەبێت.
لۆقا 15