ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس
ج. بەرواری نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس
د. تایبەتمەندییەکانى ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس
ح. پەیامە سەرەکییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس
نووسەری ئینجیلی بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس.
دووەم ئینجیل ناوی ’ ئینجیل بە گوێرەی مەرقۆس ’ ە. مەرقۆس هاوەڵ و هاوکاری پەترۆس و پۆڵسی نێردراو بوو. بۆ
ئەوەی ڕاستیی ئەو بانگەشەیەی مێژووی مەسیحییەت بسەملێنین کە مەرقۆس نووسەری ئەم ئینجیلە،بووە پێویستە
بەکورتی لە مێژووی پەترۆس و پۆڵسی نێردراو بکۆڵینەوە.
لە مەرقۆس ١٤:٥١ - ٥٢ مزگێنینووس واتە مەرقۆس (نووسەری ئینجیل) باسی ڕووداوێک دەکات دەربارەی گەنجێک
کە ئەگەری زۆرە خۆی بووبێت. هەرچەندە ئەمەی خوارەوە ناتوانرێت بە تەواوی،بسەملێنرێت بەاڵم زۆر ئەگەری هەیە
ڕوویدابێت. شەوی پێنجشەممە بوو پێش لەخاچدان. مەسیح و قوتابییەکان جەژنی پەسخەیان لە ژووری سەرەوە١ گێڕا. ئەگەری هەیە ئەم ژوورە بەشێک بووبێت لەو خانووەی کە هی دایکی مەرقۆس و مریەم،بووە و بەمەش ئەو ماڵە بووبێت کە مەرقۆس تێیدا ژیاوە. هەروەها ئەگەری هەیە مەرقۆس خۆی ئەو کەسە بووبێت کە گۆزە ئاوەکەی هەڵگرتبوو
و ڕێبەری قوتابییەکانی کردبێت بۆ شوێنی ژووری سەرەوە. ئەمەش واتە ئەگەری هەیە مەرقۆس خۆی هەندێک لەوشتانەی بینیبێت و بیستبێت کە لە ئینجیلەکەیدا دەربارەیان دەنووسێت. لەبەر ئەوەی درەنگانی شەو،بوو،گەنجەکە
،مەرقۆس ئەگەری هەیە خەوتبێت. کاتێک مەسیح و قوتابییەکان ژووری سەرەوەیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچن بۆ باخی،گێتسێمانی گەنجەکە بەخەبەر،هات پارچە قوماشێکی کەتانی بە خۆیدا دا و بەپەلە دەرچوو بۆ ئەوەی شوێن
مەسیح و قوتابییەکان بکەوێت. کاتێک پاسەوانانی پەرستگا عیسایان دەستگیر،کرد٢ هەموو قوتابییەکان بەجێیان
هێشت و هەاڵتن. پاسەوانانی پەرستگا گەنجەکەیان،گرت بەاڵم ئەو هەاڵت و جلەکەی لە دەستیان بەجێهێشت! مەسیح لە نیسانی ساڵی ٣٠ زایینیدا لەخاچ درا و هەستایەوە.
لە پەنتیکۆستدا لە ئایاری ٣٠،زاینیدا جولەکە لە ڕۆما بوونیان هەبوو٣. هەندێکیان دەبێت لەناو ئەو سێ هەزار کەسەدا بووبن باوەڕیان هێنا دوای وتارەکەی پەترۆس. ئەو ڕووداوانەی لە کرداری نێردراوان ١ - ١٢ باس کراون لە نێوان سااڵنی
بۆ جێگیرکردنی مەسیحییە جوولەکەکان لەوێ. پەترۆس لە ساڵی ٣٦ی زایینیدا لە ئۆرشەلیم بوو بۆ بینینی پۆڵس کە تازە باوەڕی هێنابوو٤. لە دەوروبەری ساڵی ٤٠ی،زایینی پێش فەرمانڕەوایەتیی کلۆدیۆس و،هێرۆدس کە کۆنترۆڵی یەهودیای
لەو،وەرگرت پەترۆس سەردانی قەیسەرییەی کرد. لە ساڵی ٤١ی زایینی بەدواوە هەڵوێستی جوولەکەکان لە ئۆرشەلیم
بەرامبەر نێردراوان بۆ خراپتر گۆڕا. لە ساڵی ٤٤ی زایینی پەترۆس دیسان لە ئۆرشەلیم بوو کاتێک لەالیەن هێرۆدسەوە زیندانی کرا. هەروەها لەم ماوەیەدا
بوو کە دیسان دەربارەی مەرقۆس دەخوێنینەوە. ڕێک پێش ئەوەی پاشا هێرۆدس لە ساڵی ٤٤ی زایینیدا
مەرقۆس 1
بمرێت،پەترۆس دەستگیرکرا و زیندانی کرا. لە کرداری نێردراوان ١٢دا دەخوێنینەوە چۆن کڵێسا (کۆمەڵەی باوەڕداران)
لەماڵی مریەمی دایکی،یۆحەنا کە پێی دەوترا،مەرقۆس،کۆبوونەوە لەوێ بە پەرۆشەوە بۆی نوێژیان بۆ خودا دەکرد. دەخوێنینەوە چۆن فریشتەیەک لە زیندان ڕزگاری،کرد چۆن چوو بۆ ئەو ماڵەی کە تێیدا نوێژیان دەکرد و دواتر ڕۆیشت بۆ
شوێنێکی دیکە. لەبەر ئەوەی زۆر کەس لە ماڵەکەیاندا،کۆببوونەوە ئەگەری هەیە مەرقۆس ئاشنایەتی لەگەڵ نێردراوەکانی
دیکە و چەندین شوێنکەوتووی سەرەتایی دیکەی عیسادا هەبووبێت.
بەپێی شایەتی باوکانی سەرەتایی،کڵێسا مەرقۆس لەگەڵ پەترۆس لە ڕۆما کاری کردووە. ئەمە ئەگەری هەیە لەو ماوەیەدا
دوای ساڵی ٤٤ی زایینی ڕوویدابێت کاتێک پەترۆس نێردراو ئۆرشەلیمی بەجێهێشت بۆ شوێنێکی دیکە. یوسێبیۆسی
باوکی کڵێسا لە ساڵی ٣٠٠ی زایینیدا نووسیویەتی: "،مەرقۆس قوتابی و وەرگێڕی،پەترۆس خۆی ئەوەی پەترۆس بانگەشەی بۆ کردبوو بە نووسراو ڕادەستی ئێمەی کرد ". کلیمێنتی،ئەسکەندەری باوکی،کڵێسا لە ساڵی ١٩٠ی زایینیدا
نووسیویەتی: " هۆکاری نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس ئەمە بوو: پەترۆس بە ئاشکرا لە ڕۆما وشەی خودای ڕاگەیاند... مەرقۆس بۆ ماوەیەکی زۆر شوێنی کەوتبوو و ئەوەی بیرمابوو کە ئەو (پەترۆس) وتبووی. زۆر،کەس کە
،ئامادەبوون داوایان لە مەرقۆس کرد وتەکانی پەترۆس بنووسێتەوە. ئەو ئەمەی کرد و ئینجیلەکەی دابەش کرد بەسەر ئەوانەی داوایان لێ کردبوو. کاتێک پەترۆس بەمەی،زانی نە بە توندی قەدەغەی کرد و نە هانی دا ". هەروەها پاپیای
باوکی،کڵێسا کە قوتابی یۆحەننای نێردراو،بوو لە ساڵی ١١٥ی زایینیدا نووسیویەتی: " مەرقۆس بوو بە وەرگێڕی پەترۆس و بە وردی نووسییەوە... هەرچییەکی لەبیر بوو لەوەی کە لەالیەن پەروەردگارەوە وترابوو و کرابوو.... مەرقۆس
گرنگییەکی وردی دا بەوەی هیچ شتێک لەوەی بیستوویەتی بەجێنەهێڵێت و هەروەها هیچ شتێکیشی نەشێواند “.
هیچ پاساوێک نییە بۆ ڕەتکردنەوەی شایەتحاڵی یەکدەنگی مێژوونووسانی کۆن کە مەرقۆس ئەم ئینجیلەی نووسیوە و بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای بانگەشە و فێرکردنەکانی پەترۆسی نێردراو بووە لە ڕۆما. مەرقۆس ئەگەری هەیە
ئینجیلەکەی لە ماوەی ٤٤ - ٤٦ی زایینیدا لە ڕۆما بۆ ڕۆمانییەکان نووسیبێت.
١ مەرقۆس ١٤:١٣ - ١٥
٢ یۆحەنا ١٨:٣ ٣ کرداری نێردراوان ٢:١٠ - ١١ ٤ کرداری نێردراوان ٩:٢٦ - ٢٨؛ گەالتیا ١:١٨
کۆلۆسی ٤:١٠ دەڵێت کە مەرقۆس ئامۆزای بەرناباس بووە. لە کرداری نێردراوان ١٢:٢٥ دەخوێنینەوە کە لە کاتی قاتوقڕییە گەورەکەی یەهودیا لە ساڵی ٤٦ی،زایینی بەرناباس و پۆڵس لە ئەنتاکیای سوریاوە دابەزین بۆ ئەوەی هاوکاری
دارایی ببەن بۆ ئۆرشەلیم. کاتێک گەڕانەوە بۆ،ئەنتاکیا مەرقۆسیان لەگەڵ خۆیان برد. لە کرداری نێردراوان ١٣ دەخوێنینەوە کە کڵێسای ئەنتاکیا بەرناباس و پۆڵسیان بۆ گەشتێکی مزگێنیدەری نارد لە ساڵی
،برد،واتە مەرقۆس ئەگەری هەیە وەک بەڕێوەبەری کارەکانیان خزمەتی،کردبن گەشتەکەیانی،ڕێکخستبێت ئامادەکاری بۆ خۆراک و شوێنی مانەوە،کردبێت نامەی،ناردبێت بەاڵم لەوانەیە لە سەرووی هەمووشیانەوە وەک مامۆستایەک خزمەتی
کردبن. ئەگەر پێشتر ئینجیلەکەی خۆی،نووسیبێت ئەوا بەتایبەتی مامۆستایەکی باش دەبوو بۆ مەسیحییە نوێیەکان!
هەرچۆنێک،بێت بەهۆی هۆکارێکی،نەزانراوەوە مەرقۆس بەجێی هێشنت و گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم. دەکرێت هاوڕا نەبووبێت لەگەڵ گۆڕینی سەرکردایەتی لە بەرناباسی ئامۆزایەوە بۆ،پۆڵس بەاڵم هۆکارە ڕاستەقینەکە ئەگەری هەیە هەموو
ئەو سەختییانە بووبێت کە لە گەشتەکەدا ڕووبەڕوویان،دەبووەوە ئەو سەختییانەی کە پۆڵس لە ٢ کۆرنسۆس ١١:٢٣ - ٢٨
پوختەی کردووەتەوە. دواتر لە ساڵی ٥٠ی زایینی پۆڵس و بەرناباس ناکۆک بوون دەربارەی بردنی مەرقۆس بۆ گەشتی مزگێنیدەری داهاتوو. بەرناباس مەرقۆسی برد و چوو بۆ،قوبرس لەکاتێکدا پۆڵس هاوکارێکی نوێی،هەڵبژارد،سیالس و بە پیرۆزکردنی کڵێسا
ڕۆیشت بۆ دووەم گەشتی مزگێنیدەری خۆی٥.
مەرقۆس 2
لە نێوان سااڵنی ٥٠ - ٦٠ی زایینی هیچ شتێک نازانین دەربارەی شوێنی مەرقۆس. هەرچۆنێک،بێت لە ماوەی یەکەم زیندانیکردنی پۆڵس لە ڕۆما لە سااڵنی ٦٠ - ٦٢ی،زایینی لە کۆلۆسی ٤:١٠ - ١١ دەخوێنینەوە کە مەرقۆس دیسان لەگەڵ پۆڵس بووە و دڵنەواییەکی گەورە بووە بۆ پۆڵس. لە هەموو نامەکانی پۆڵسەوە لە زیندانەکەی لە،ڕۆما تێدەگەین کە پەترۆس لە کاتی زیندانیکردنی پۆڵسدا لە ڕۆما نەبووە.،بەاڵم دوای ئەوەی پۆڵس ئازاد کرا و گەشتی کرد بۆ کڵێسا جیاوازەکان کە
لە هەموو شوێنێک،دایمەزراندبوون پەترۆسی نێردراو دیسان لە ڕۆما بوو و مەرقۆسیش لەگەڵیدا بوو. لە ١ پەترۆس ٥:،١٣ کە لە ساڵی ٦٣ی زایینی،نووسراوە پەترۆس ساڵوی مەسیحییەکانی ڕۆما و مەرقۆس دەنێرێت بۆ
مەسیحییەکانی ئاسیای بچووک. ئەو ڕاستییەی کە پەترۆس مەرقۆس بە ’ کوڕی خۆم ‘ ناو دەبات نیشانی دەدات کە پەترۆس باوکێکی ڕۆحی و سەرپەرشتیار بووە بۆ مەرقۆس بۆ ماوەیەکی درێژ. بۆیە وا دیارە لە نێوان سااڵنی ٦١ - ٦٤ی
زایینی مەرقۆس خزمەتەکەی لە ڕۆما بەڕێوەبردووە. دوای شەهیدبوونی پەترۆس نێردراو لە،ڕۆما کە ئەگەری هەیە لە ژێر چەوساندنەوەی نیرۆن بووبێت لە ساڵی ٦٤ی
،زایینی مەرقۆس جارێکی تر بووەوە بە یاریدەدەری پۆڵس. ئەگەری هەیە مەرقۆس بە هاوکاری لەگەڵ تیمۆساوس گەشتێکیان بۆ کڵێساکانی ئاسیای بچووک کردبێت. سەرەڕای،ئەوەش کاتێک پۆڵس بۆ جاری دووەم لە ڕۆما زیندانی ،کرا کە ئەگەری هەیە لە زستانی ٦٤ - ٦٥ی زایینی،بووبێت لە ٢ تیمۆساوس ٤:١١ نووسیویەتی: " مەرقۆس بگرە و لەگەڵ
خۆت،بیهێنە چونکە بۆ من لە خزمەتکردندا بەسوودە “.
لێدوانە یەکدەنگەکانی باوکانی سەرەتایی کڵێسا ڕایدەگەیەنن کە مەرقۆس ئینجیلەکەی لە ڕۆما و بۆ ڕۆمانییەکان نووسیوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە مەرقۆس ئینجیلەکەی بۆ جەماوەرێکی ناجوولەکە،نووسیوە چونکە وشە ئارامییەکانی تەلیسا قوم " (٥:٤١)، " قوربان " (٧:١١)، " ئەفاسا " (٧:٣٤) و " ئەبا " (١٤:٣٦)، (٣:١٧)،وەرگێڕاوە وەک " بۆینەرجس
(٧:٣ - ٤) بۆ یۆنانی. هەروەها دابونەریتی جوولەکەکانی ڕوون،کردووەتەوە وەک شۆردنی دەستەکان لە ڕووی ئایینییەوە
و ڕۆژی ئامادەکاری (١٥:٤٢.) (١٤:١٢) جەژنی فەتیرە. مەرقۆس تەنانەت هەندێک دەستەواژەی یۆنانی بە زمانی التینیی ڕۆما ڕووندەکاتەوە. لە مەرقۆس ١٢:٤٢ ڕوونی دەکاتەوە
کە دوو " لیپتا " یان سکە مسییەکە دەکاتە یەک " کوادرانس " ـی ڕۆمانی یان بەشێک لە پێنییەک. لە مەرقۆس ١٥:٨ ڕوونی
دەکاتەوە کە " ئاوڵێ " یان کۆشکەکە بریتی بووە لە " پراتۆریۆم " یان شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی فەرمانڕەوا. مەرقۆس لە بەشی ١٥:٢١ تاکە ئینجیلە کە پێمان دەڵێت " شیمۆنی کورێنی " بریتییە لە " باوکی ئەسکەندەر و ڕوفوس "،
دوو کەس کە بەپێی ڕۆما ١٦:١٣ دیارە لە ڕۆما بە باشی ناسراو بوون. ئەو شێوازەی مەرقۆس وێنەی مەسیحی پێ،دەکێشێت جێی سەرنجی ڕۆمانییەکان،دەبێت ئەوانەی کە لە ئارەزووی دەسەاڵت و پیادەکردنی دەسەاڵتدا جیهانیان داگیر کردبوو. مەرقۆس وێنەی عیسا وەک پاشایەکی،چاالک پڕ،وزە خێرا
لە جووڵە و سەرکەوتوو،دەکێشێت بە دەسەاڵت بەرانبەر هێزە وێرانکەرەکانی،سروشت بەسەر،نەخۆشی بەسەر ڕۆحە ،پیسەکان و تەنانەت بەسەر مەرگیشدا. مەرقۆس وێنەی پاشایەک دەکێشێت کە زۆر لە هەر داگیرکەرێکی زەمینی بااڵترە.
پاشایەتییەکەی زۆر،فراوانترە چەک و زرێکەی زۆر،کاریگەرترە و فەرمانڕەواییەکەی زۆر بەردەوامترە لە هەر هەموو فەرمانڕەواییە زەمینییەکان. جگە،لەوەش سەرکەوتنەکانی زۆر،شکۆمەندترن چونکە ئەو دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانی
ژێردەستە بەشداری بکەن لە شکۆی سەرکەوتنەکە! ئەو پاشایەی مەرقۆس وێنەی،دەکێشێت پاشای ڕزگارکەرە!
مەرقۆس 3
لێدوانی باوکێکی کڵێسا نووسینەکە دەخاتە ماوەی ٤١ - ٥٤ی زایینی٦. یوسێبیۆسی باوکی کڵێسا (٢٦٠ - ٣٤٠ ز)
ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی کلۆدیۆس لە ماوەی ٤١ - ٥٤ی زایینیدا بووە کە خودا لە چاودێرییە بەخشندەکەیدا ڕێنمایی... پەترۆسی کرد بۆ ڕۆما. گوێگرانی پەترۆس داوایان لە شوێنکەوتووی،پەترۆس واتە مەرقۆس
،کرد کە تۆمارێکی ئەو فێرکردنانە،بنووسێت کە پەترۆس بە زارەکی پێی گەیاندبوون. بەم،شێوەیە ئەوان (پەترۆس و
مەرقۆس) بەرپرسیار بوون لە نوسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس.
پارچە پاپیرۆسێک کە لە نزیک قومران،دۆزراوەتەوە نووسینەکە دەخاتە پێش ساڵی ٥٠ی زایینی. پارچە پاپیرۆسە بچووکەکە کە لە ئەشکەوتێکدا لە بیابانی لە فەلەستین دۆزرایەوە بەشێک لە مەرقۆس (٦:٥٢ - ٥٣) لەخۆ دەگرێت. ئەم
پارچەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٥٠ی زایینی.
٥ کردار ١٥:٣٦ - ٤١ ٦ گرنگە لەبیرمان بێت کەچەندین بیردۆزی جیاواز هەن دەربارەی مێژووی ڕووداوەکانی پەیمانی نوێ. ئەوبەروارانەی لە خوێندنەکانماندا
،بەکارهاتوون هەرچەندە،گریمانەیین بەاڵم لەسەر بنەمای باشترین توێژینەوەکانی جیهانن.
ئەگەر ئەم پارچەیە هی کۆپییەکی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس،بێت کەواتە ئینجیلەکە زیاتر لە سەرەتای حوکمڕانی کلۆدیۆس نووسراوە. وەک لە کتێبی کرداری نێردراوانەوە،بینیمان زۆر ئەگەری هەیە کە پەترۆسی نێردراو و
مەرقۆس لە ڕۆما بووبن لە ماوەی ٤٤ - ٤٦ی زایینی. دەتوانین بە دڵنیاییەوە بگەینە ئەو دەرئنجامەی کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس لە ماوەی ٤٠ - ٦٥ی زایینی
نووسراوە. بەڵگەی زۆر هەیە کە لە دەوروبەری ساڵی ٤٤ - ٤٦ی زایینی لە ڕۆما بۆ ڕۆمانییەکان نووسراوە.
ئینجیل بە پێی نوسینی مەرقۆس کورتترین ئینجیلە. لەکاتێکدا لۆقا ١١٤٧ ئایەت لەخۆ،دەگرێت مەتا ١٠٦٨،ئایەت مەرقۆس تەنها ٦٦١ ئایەتی هەیە. لەکاتێکدا لۆقا ٢٧ نموونەی هەیە و مەتا ١٩ نموونەی،هەیە مەرقۆس تەنها ٤ نموونەی هەیە. لەو ٦ وتارە گەورەیەی لە مەتادا،هەن مەرقۆس تەنها یەکیانی،هەیە کە ئەویش وتارەکەیە دەربارەی کۆتایی زەمان
(دواڕۆژ) ٧.
ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس پەرجووی (موعجیزەی) زۆر لەخۆ دەگرێت. هەر یەکێک لە یانزە بەشی یەکەمی مەرقۆس النی کەم یەک گێڕانەوەی پەرجووی تێدایە. چاککردنەوەی پیاوە کەڕ و الڵەکە کە لە مەرقۆس ٧:٣١ - ٣٧ باس کراوە تەنها لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆسدا دەدۆزرێتەوە. مەرقۆس باسی دەکات
چۆن مەسیح ئەم پیاوە چاک دەکاتەوە. سەرەتا پەنجەکانی خستە ناو گوێیەکانی پیاوەکە. پاشان تفی کرد و دەستی لە زمانی پیاوەکە دا.،دواجار سەیری ئاسمانی کرد و بە ئاخێکی قووڵەوە،وتی " ئەفاسا "، کە،واتە " بکرێوە "! دەستبەجێ گوێیەکانی پیاوەکە کرانەوە و توانی،بیبیستێت و زمانیشی ئازاد بوو و توانی بە ڕوونی قسە بکات. ئەو خەڵکەی ئەمەیان
،بینی تووشی سەرسوڕمان بوون و هاواریان،کرد “ مەسیح هەموو شتێکی بە باشی کردووە "! و چاککردنەوەی پیاوە کوێرەکە لە بەیت سەیدا کە لە مەرقۆس ٨:٢٢ - ٢٦ باس کراوە هەروەها تەنها لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆسدا دەدۆزرێتەوە. مەسیح دەستی ئەم پیاوە کوێرەی گرت و بردییە دەرەوەی گوندەکە. دوای ئەوەی مەسیح
تفی کردە چاوی پیاوەکە و دەستی خستە،سەری لێی پرسی ئایا هیچ دەبینێت. پیاوەکە وەاڵمی دایەوە کە خەڵکەکە وەک
دار دەبینێت کە بەپێ دەڕۆن. جارێکی تر مەسیح دەستەکانی خستە سەر چاوی پیاوەکە و پاشان چاوەکانی کرانەوە و
توانی هەموو شتێک بە ڕوونی ببینێت. مەرقۆس 4
بە بەراورد لەگەڵ ئینجیلەکانی مەتا و،لۆقا ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس شتەکان بە شێوەیەکی زۆر زیندوو باس دەکات. بۆ،نموونە کاتێک مەسیح دەستی کرد بە ڕاگەیاندنی ئینجیلی،پاشایەتییەکە لە مەتادا تەنها دەڵێت " تۆبە بکەن "
(٤:١٧)، بەاڵم لە مەرقۆسدا زیاد دەکات " و باوەڕ بە ئینجیل بهێنن (" ١:١٥.)
کاتێک مەسیح بانگی یاقوب و یۆحەنای کرد بۆ ئەوەی شوێنی،بکەون مەتا دەڵێت " بەلەمەکە و باوکیان بەجێهێشت "، بەاڵم
مەرقۆس دەڵێت کە باوکیان بە تەنها،بەجێنەهێشت بەڵکو " باوکیان لەناو بەلەمەکە لەگەڵ کرێکارەکان بەجێهێشت " (١:
٢٠.) لە کاتی چاککردنەوەی خەسووی پەترۆس کە نەخۆش،بوو مەتا دەڵێت کە مەسیح " دەستی لە دەستی دا ”، بەاڵم مەرقۆس
دەڵێت " دەستی گرت و هەڵیساندەوە " (١:٣١.) سەبارەت بە نەخۆشەکان و ئەوانەی ڕۆحی پیسیان،تێدابوو مەتا دەڵێت کە " زۆر کەس " هاتن (٨:١٦)، بەاڵم مەرقۆس
دەڵێت " هەموو شارەکە لە بەردەرگا کۆبوونەوە " (١:٣٣.) سەبارەت بە،نوێژکردن لۆقا دەڵێت " لەگەڵ خۆرهەاڵتن مەسیح دەرچوو بۆ شوێنێکی چۆڵ " (٤:٤٢)، بەاڵم مەرقۆس دەڵێت
" زۆر بەیانی،زوو کاتێک هێشتا تاریک،بوو مەسیح،هەستا ماڵەکەی بەجێهێشت و ڕۆیشت بۆ شوێنێکی،چۆڵ لەوێ
نوێژی دەکرد " (١:٣٥.) لەکاتێکدا لۆقا دەڵێت خەڵکەکە بەدوای مەسیح دا دەگەڕان (٤:٤٣)، لە مەرقۆسدا قوتابییەکان بە مەسیح،دەڵێن " هەمووان
بەدوای تۆدا دەگەڕێن "! (١:٣٦.)
لۆقا بە بەراورد بە مەرقۆس. لۆقا ڕەتکردنەوەی مەسیح لە ناسیرە دەخاتە سەرەتای خزمەتی جەلیل. بەاڵم باسەکە خۆی لە لۆقا ٤:٢٣ وا دەخوازێت کە
مەسیح پێشتر کارێکی بەرچاوی لە جەلیل کردبێت. ئەمە دەیسەملێنێت کە لۆقا زۆر بایەخ بە ڕیزبەندی کاتی (کرۆنۆلۆژی)
نادات. مەرقۆس و مەتا باسی ئەم ڕووداوە ناکەن تاوەکو نزیک دەبنەوە لە ناوەڕاستی کتێبەکانیان. بە هەمان،شێوە لە بەشی ناوەڕاستی ئینجیلی لۆقادا ئاماژە کاتییە جیاوازەکان زۆر،نادیارن وەک " ڕۆژێک " (١١:١)،
" لەو کاتەدا " (١٢:١) و " لە شەممەیەکدا " (١٣:١٠.) لەمەشەوە ڕوونە،کە هەرچەندە ئینجیلی لۆقا بە دڵنیاییەوە " ڕێکوپێکە " وەک خۆی لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت (١:٣)، ڕێکخستنی بابەتەکان تەنها بە واتایەکی زۆر گشتی بەپێی کاتە. دواجار کاتێک لۆقا باسی دەستنیشانکردنی خیانەتکارەکە دەکات دوای خواردنی شێوی،پەرەوردگار٨ لەکاتێکدا لە،مەتا
مەرقۆس و یۆحەنا لە کاتی،ژەمەکەدایە ئەوا ڕوونە کە لۆقا بابەتەکانی بە ڕیزبەندی وردی " پێش و پاش " ڕێکناخات. لۆقا
بابەتەکانی بەپێی بابەت ڕێکدەخات و گێڕانەوە ڕێکخراوەکەی بەپێی بابەت بە هەمان شێوە لەالیەن ڕۆحی پیرۆزەوە
سرووشکراوە (ئیلهام کراوە) وەک گێڕانەوەکەی مەرقۆس کە زۆر زیاتر بەپێی کاتە.
٧ مەرقۆس ١٣
٨ لۆقا ٢٢:١٤ - ٢٣
مەتا بە بەراورد بە مەرقۆس مەتا پەرجووەکانی مەسیح لە بەشی ٨ و ٩ بەپێی ڕیزبەندی ڕوودانیان ڕێکناخات. مەرقۆس نیشانی دەدات کە نەفرەت لێکردنی دار هەنجیرەکە لە ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا (١١:١٢ - ١٤) و وانەکەی لە ڕۆژی سێشەممە باسکرا (١١:٢٠ - ٢٥) لە هەفتەی ئازار (دوایین هەفتە پێش لەخاچدان.) بەم شێوەیە مەرقۆس سەرنج
ڕادەکێشێت بۆ ڕیزبەندی،کاتی بەاڵم مەتا واناکات. مەتا دەیەوێت تەواوی ڕووداوەکە و وانەکەی هەمووی بەیەکەوە
(. ٢١:١٨ - ٢٢) بگێڕێتەوە
مەرقۆس زۆرترین ڕیزبەندی کاتی هەیە. زۆربەی بەشەکان لە مەرقۆس ١٠:١٣ تا کۆتایی،هاوتان هەم لە مەتا و هەم لە لۆقا. بەاڵم ئەوەی بەتایبەتی گرنگە ئەو ڕاستییەیە کە بەگشتی کاتێک ڕیزبەندییەکە لە لۆقا لە مەرقۆس جیا،دەبێتەوە مەتا هەمان ڕیزبەندیی مەرقۆسی،هەیە و
کاتێک ڕیزبەندی لە مەتا لە مەرقۆس جیا،دەبێتەوە لۆقا هەمان ڕیزبەندیی مەرقۆسی هەیە.
مەرقۆس 5
لەکاتێکدا مەتا هەموو وتارەکانی مەسیح لە شەش بەشی گەورەدا پوخت،دەکاتەوە مەرقۆس ئاماژە بە هەریەکێکیان دەکات بەو ڕیزبەندییەی کە تێیدا پێشکەش کراون. ئەمە دەیسەملێنێت کە مەرقۆس لە ڕووی کاتییەوە ڕیزبەندترین ئینجیلە.
تەنانەت مەرقۆسیش مەبەستی نییە ڕووداوەکان بە ڕیزبەندی و یەک لە دوای یەک بنووسێت. مەرقۆس مەبەستی نییە ژیاننامەیەک بە ڕیزبەندی کاتی بنووسێت. بۆ،نموونە مەرقۆس هیچ گێڕانەوەیەکی نییە دەربارەی
لەدایکبوونی مەسیح؛ هەندێک لە بەشەکانی مەرقۆسیش بە نیشاندەری کاتیی نادیار دەست پێدەکەن؛ و مەرقۆس باسی
خزمەتە سەرەتایی یان کۆتاییەکانی عیسا لە یەهودیا ناکات.
قوتابییەکانی. مەرقۆس گرنگی بە ملمالنێی فەریسییەکان لەگەڵ مەسیح،نادات کە سەرنجێکی زۆر لە مەتا داگیردەکات. مەرقۆس زۆر بە زیندوویی باسی داینامیکی پەیوەندی نێوان مەسیح و قوتابییەکانی دەکات. ئەو باسی بێباوەڕی
قوتابییەکان و پاشان گەشەکردنی باوەڕیان بە مەسیح دەکات.
مەرقۆس ئینجیلەکەی لە سەر بنەمای ووتارەکانی پەرتۆسی نێردراو نووسیوە. پەترۆس و مەرقۆس چۆن سەیری مەسیحیان
دەکرد؟
بۆ،نموونە مەسیح دەخوات و،دەخواتەوە برسی دەبێت و لە ماندوێتیدا خەوی،لێدەکەوێت دەست لە خەڵک دەدات و دەستی لێ،دەدرێت خەمبار و تووڕە،دەبێت دایک و برا و خوشکی،هەیە جەستەیەکی مرۆڤانە و ڕۆحێکی مرۆڤانەی
هەیە و تەنانەت دەمرێت.
لە مەرقۆس بەشی،١ عیسا بە کوڕی خودا و پەروەردگار،دەناسرێت کە یەهوەیە لە ئیشایا ٤٠:٣. ئەو بە ڕۆحی پیرۆز لە
ئاو هەڵدەکێشێت (١:٨) و لەالیەن فریشتەکانەوە خزمەت دەکرێت (١:١٣.) لە بەشی،٢ دەسەاڵتی خودایی هەیە بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان و هەموو شتێک دەزانێت کە لە دڵی خەڵکدایە (٢:٨.) ئەو پەروەردگاری شەممەیە (٢:٢٨) و دواتر
هەروەها بە پەروەردگاری پاشا داود ناو دەبرێت (١٢:٣٧.) لە،بەشی٣ کێی ئەوێت دیاری دەکات و دەسەاڵتی پێدەدات
بۆ کردنی پەرجوو (١٣:١٣ - ١٤.) ئەو پەرجووی زۆر دەکات: هەموو جۆرە نەخۆشییەکان چاک،دەکاتەوە ڕۆحی پیس
،دەردەکات بینایی بۆ کوێر و بیسنت بۆ کەڕ،دەگەڕێنێتەوە نەخۆشی گولی (بەرسام) چاک دەکاتەوە و مردوو زیندوو دەکاتەوە. کۆنترۆڵی بایەکان،دەکات لەسەر ئاو،دەڕوات دەبێتە هۆی وشکبوونی دار و خۆراک زیاد دەکات بۆ تێرکردنی
هەزاران کەس. لە بەشەکانی ٨ و ٩ و،١٠ بە وردی پێشبینی داهاتووی خۆی،دەکات واتە دەمرێت و لە ماوەی سێ
ڕۆژداهەڵدەستێتەوە. لە بەشی،١٣ پێشبینی دەکات کە قوتابییەکانی،دەچەوسێنرێنەوە کە ئۆرشەلیم و پەرستگاکە بەمزووانە وێران دەکرێن و کە جیهان تووشی،بوومەلەرزە قاتوقڕی و جەنگ دەبێت. فێر دەکات کە ئینجیل دەبێت بە هەموو
نەتەوەکانی جیهاندا ڕابگەیەنرێت پێش ئەوەی کۆتایی بێت (بەشی ١٣.) تاوەکو،ئێستا هەموو ئەم پێشبینییانەی مەسیح پیت بە پیت جێبەجێ بوون! لە بەشی،١٦ لە مردن هەڵدەستێتەوە و بەمەش مەرگ دەبەزێنێت! هەروەها پێشبینی دەکات کە
لە هاتنەوەی دووەمی بۆ سەر،زەوی بە شکۆی خودای باوکەوە دێت لەگەڵ زۆر فریشتە (٨:٣٨) و بە هێزێکی گەورەوە.
ئەوسا فریشتەکانی دەنێرێت بۆ کۆکردنەوەی هەڵبژێردراوانی (١٣:٢٦ - ٢٧.)
لەبەر ئەوەی مەسیح کوڕی،خودایە،بۆیە لە مەرقۆس ١:١٥ داوا لە خەڵکی دەکات لە هەموو شوێنێک تۆبە بکەن و باوەڕ
بە ئینجیل بهێنن. لە مەرقۆس ٩:٣٧ دەڵێت هەرکەسێک پێشوازی لەو،بکات پێشوازی لە خودای باوک،دەکات کە ئەوی
مەرقۆس 6
ناردووە. لە مەرقۆس،١٠ بەرەنگاری سەرکردە گەنجە دەوڵەمەندەکە دەبێتەوە بۆ چوونە ناو پاشایەتیی خودا و ڕزگاربوون (١٠:٢٤ - ٢٦.) لە مەرقۆس،٨ بەرەنگاری خەڵک دەبێتەوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕەت،بکەنەوە شوێنی بکەون
و ئامادەبن لەگەڵیدا ئازار بچێژن (٨:٣٤.)
گێڕانەوەکە لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس زۆرجار وردترە لەوەی ناو ئینجیلی مەتا. هەرچەندە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس ٦٦١ ئایەتی،هەیە ناوەڕۆکەکەی هاوتایە و پەستێوراوە (پوخت کراوەتەوە) بۆ نزیکەی ٥٠٠ ئایەت لە کۆی
١٠٦٨ ئایەتەکەی ئینجیلی مەتا. تەواوی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس لەناو ئینجیلی مەتادا هەیە. تەنها ٥٥ ئایەت لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی
مەرقۆس لە ئینجیلی مەتادا نادۆزرێنەوە. لەم ٥٥،ئایەتە ٢٤ ئایەتیان لە ئینجیلی لۆقادا هەن. کەواتە تەنها نزیکەی ٣١ ئایەت لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس بێهاوتان (تایبەتن!) ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس کۆنترین ئینجیلە.
مەتا و لۆقا ئەگەری هەیە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆسیان بەکارهێنابێت بۆ نووسینی ئینجیلەکانیان.
دابەشکردنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس بەگشتی هەمان دابەشکردنی ئینجیلەکانی مەتا و لۆقایە.
ئەو ٣١ ئایەتەی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس کە لە ئینجیلەکانی مەتا و لۆقادا،نادۆزرێنەوە ئەمانەی خوارەوە
لەخۆ دەگرن: • مەرقۆس ٢:٢٧. ئەو لێدوانەی کە دەڵێت شەممە بۆ مرۆڤ دروستکراوە نەک مرۆڤ بۆ شەممە.
• مەرقۆس ٤:٢٦ - ٢٩. نموونەی تۆوە گەشەسەندووەکە. • مەرقۆس ٧:٣٢ - ٣٧. چاککردنەوەی پیاوە کەڕ و الڵەکە. • مەرقۆس ٨:٢٢ - ٢٦. چاککردنەوەی پیاوە کوێرەکە لە بەیت سەیدا.
• مەرقۆس ١٣:٣٣ - ٣٧. ئامۆژگاری بۆ چاوکراوەیی (ئێشکگرتن.)
• مەرقۆس ١٤:٥١ چیرۆکی ئەو گەنجەی کە بە ڕووتی ڕایکرد.
هەندێک کەس ڕەنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکەن کە کۆنترین و جێمتمانەترین دەستنووسە یۆنانییەکان و هەروەها وەرگێڕانە کۆنەکانی تر بە زمانی التینی و سریانی کۆتایی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆسیان تێدا،نییە،واتە مەرقۆس ١٦:
دەبێت چۆن سەیری مەرقۆس ١٦:٩ - ٢٠ بکەین؟ ڕاستییەکان نیشانی دەدەن کە مەرقۆس ١٦:٩ - ٢٠ بەشێک نەبووە لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆسی ڕەسەن. کۆنترین و جێمتمانەترین دەستنووسەکان بە،یۆنانی التینی و سریانی نیشانی دەدەن کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس بە بەشی ١٦:٨ کۆتایی هاتووە. ناوەڕۆکەکە نیشانی دەدات کە هی ئینجیلە ڕەسەنەکە نەبووە. بۆ،نموونە لە مەرقۆس ١٦:،٧ فریشتەکە دەڵێت کە مەسیح لە جەلیل قوتابییەکان دەبینێت. بەاڵم ئەوەی بەدوایدا دێت باس لەوە دەکات کە مەسیح بۆ خەڵکی جیاواز لە شوێنی جیاواز دەرکەوت. جەلیل تەنانەت باسیش ناکرێت. لە مەرقۆس ١٥:،٤٧ مریەمی
مەجدەلیە،باسکراوە بەاڵم لە مەرقۆس ١٦:٩ بە شێوەیەک دەناسێنرێت وەک ئەوەی پێشتر هەرگیز باس نەکرابێت.
مەرقۆس ١٦:٩ - ٢٠ پوختەیەکی سەرنجڕاکێشی ئینجیلەکانی دیکەیە. مەرقۆس مەبەستی نەبووە ئینجیلەکەی لە ١٦:٨ کۆتایی پێ،بهێنێت چونکە زۆر بە کت وپر کۆتایی دێت. نازانین ئایا
مەرقۆس 7
مەرقۆس هەرگیز ئینجیلەکەی تەواو کردووە یان،نا و ئەگەر،نا بۆچی نا؟ و ئەگەر تەواوی،کردووە چی بەسەر دێڕەکانی
کۆتایی هات؟ نووسەرێکی دواتر مەرقۆس ١٦:٩ - ٢٠ی زیاد کردووە وەک کۆتاییەک بۆ ئینجیلەکە. کۆتایی ئینجیل بە
گوێرەی نوسینی مەرقۆس پوختەیەکی سەرنجڕاکێشی هەندێک لە دەرکەوتنەکانی مەسیحە دوای،هەستانەوەی
بەرزبوونەوەی و بەردەوامیی کارەکەی لە ڕێگەی نێردراوانەوە. • مەرقۆس ١٦:٩ - ١١ پوختەی ئینجیلی،یۆحەنایە بەتایبەتی یۆحەنا ٢٠:١١ -،١٨ دەرکەوتنی مەسیح بۆ مریەمی
مەجدەلیە. • مەرقۆس ١٦:١٢ - ١٣ پوختەی ئینجیلی،لۆقایە بەتایبەتی لۆقا ٢٤:١٣ -،٣٥ دەرکەوتنی مەسیح بۆ دوو کەس کە
دەچوون بۆ ئەمواس. • مەرقۆس ١٦:١٤ - ١٨ پوختەی ئینجیلی،مەتایە بەتایبەتی مەتا ٢٨:١٦ -،٢٠ دەرکەوتنی مەسیح بۆ یانزەکە لەسەر
چیایەک لە جەلیل. • مەرقۆس ١٦:١٩ - ٢٠ پوختەی کتێبی کرداری،نێردراوانە بەتایبەتی کرداری نێردراوان ١:٩ -،١١ بەرزبوونەوەی مەسیح
و بەردەوامیی کارەکەی لە ڕێگەی قوتابییەکانەوە.
مەرقۆس ١٦:٩ - ٢٠ تەنها تا ئەو ڕادەیە بۆ باوەڕ و پراکتیزەکردن پابەندکەرە کە فێرکردنەکانی بە دڵنیاییەوە لەالیەن خودی
کتێبی پیرۆزەوە بە گشتی پشتیوانی دەکرێن. لەبەر ئەوەی هەڵگرتنی مارە ژەهراوییەکان و خواردنەوەی ژەهری کوشندە لەالیەن هیچ دەقێکی دیکەی کتێبی پیرۆزەوە
پشتیوانی،ناکرێن نابێت وەک نووسراوی پیرۆز سەیر،بکرێن بەڵکو وەک ماددەی ئەپۆکریفا،واتە ماددەیەک کە
ڕەسەنایەتی گوماناوییە؛ داهێنراوە بۆ ئەوەی لە وشەکانی کتێبی پیرۆز بچێت. [کەمی باوەڕ و باوەڕێک کە لەم دەقەدا باسی لێوە دەکرێت بەتایبەتی هی قوتابییەکانی،مەسیحە ئەوانەی کە لە ماوەی مانەوەی لەسەر زەوی لەگەڵیدا بوون٩. پەرجووەکان بەتایبەتی نیشانەن بۆ ڕاستکردنەوەی نێردراوانی مەسیح ١٠ و مەرج
نییە بۆ هەموو مەسیحییەکان بن].
بابەت. " مەسیح پاشای سەرکەوتوو و پاشای خزمەتکارە “.
دەکرێت ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس بۆ پێنج بەش دابەش بکرێت. ئەوانە ڕێک هەمان بەشەکانی ناو ئینجیلی مەتان.،تەنها ناوەڕۆکەکەی کەمترە لە ئینجیلی مەتا.
مەسیح پاشای خێرا لە جووڵەدا. مەرقۆس وشەی ’ دەستبەجێ ‘ ١١ زیاتر لە چل جار بەکاردەهێنێت. ئەمە باسی جووڵەی بەرەوپێشچوونی نەبەزێنراوی مەسیح دەکات. ئەو بەردەوام لە جووڵەدایە. مەرقۆس هەروەها زۆر جار وشەی ’ وە یان پاشان ‘ ١٢ بەکاردەهێنێت. وەها دەردەکەوێت کە هیچ نێوانێک لە نێوان ڕووداوێک و ئەوەی دواتریدا نییە. مەسیح بێ وەستان کار دەکات. ئەو هەرگیز خاو
مەرقۆس 8
نابێتەوە. مەرقۆس وێنەی عیسای مەسیح دەکێشێت وەک پاشایەکی،چاالک پڕ،وزە خێرا لە،جووڵە تێکۆشەرو
سەرکەوتوو!
مەسیح پاشای ڕزگارکەرە. مەرقۆس وێنەی مەسیح دەکێشێت وەک سەرکەوتوو بەسەر هێزە وێرانکەرەکانی،سروشت بەسەر،نەخۆشییەکان بەسەر
ڕۆحە پیسەکان و تەنانەت بەسەر مەرگیشدا. ئەم پەیامە جێگای سەرنجی تایبەت بوو بۆ،ڕۆمانییەکان،گەلێک کە لە ئارەزووی دەسەاڵت و پیادەکردنی دەسەاڵتدا جیهانیان داگیر کردبوو. بۆ ئەوان مەرقۆس وێنەی پاشایەک دەکێشێت کە
بااڵترە لە هەر داگیرکەرێکی زەمینی. پاشایەتیی عیسای مەسیحی،پاشا زۆر فراوانترە لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆما. چەکەکانی عیسای،مەسیح زۆر کاریگەرترن لە چەکە زەمینییەکانی سوپای ڕۆما. فەرمانڕەوایی عیسای مەسیحی،پاشا
زۆر بەردەوامترە لە هەر شتێک کە لە سەر زەوییەوە سەرچاوە بگرێت. سەرکەوتنەکانی عیسای مەسیحی،پاشا زۆر شکۆمەندترن لە سەرکەوتنەکانی سوپاکانی،ڕۆما چونکە عیسا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو خەڵکەی داگیری کردوون بەشداری
بکەن لە شکۆی سەرکەوتنەکەی. عیسای مەسیح ئەو پاشایەیە کە گوناه لە دڵ و ژیانی مرۆڤدا،دەبەزێنێت کە تەگەرەکانی
جیهان،دەبەزێنێت کە کاریگەرییە خراپەکان و کردارەکانی شەیتان و ڕۆحە پیسەکانی دەبەزێنێت. تەنانەت مەرگیش
دەبەزێنێت! عیسا مرۆڤ لە هەموو ئەمانە ڕزگار دەکات. مەرقۆس وێنەی عیسا وەک پاشای ڕزگارکەر دەکێشێت.
٩ مەرقۆس ١٦:،١١،١٣،١٤ ١٧
١٠ مەتا ١٠:،١ ٨؛ لۆقا ١٠:١٨ - ٢٠؛ ٢ کۆرنسۆس ١٢:١٢
مەسیح پاشای خوداییە. کاتێک ژەنەڕاڵێکی سوپای ڕۆمانی دەچوو بۆ،جەنگ ئەفسەرێکی لە پێش خۆیەوە دەنارد بۆ ئەوەی فەرمان بە خەڵک بکات
ڕێگاکان چاک بکەنەوە تاوەکو سوپاکە پیێیدا بڕوات. بە هەمان،شێوە لە مەرقۆس ١:٣ دەخوێنینەوە کە ئەرکی یەحیای لەئاوهەڵکێش ئەوەیە ببێتە ’ مزگێنیدەر ‘ یان ’ پێشڕەو ‘ بۆ عیسای مەسیحی پاشا. پێغەمبەر ئیشایا پێشبینی دەکات کە ئەو
پاشایەی دێت کەس نییە جگە لە ’ یەهوە ‘، ’ پەروەردگار ‘ خۆی. سەرەڕای سروشتە،خوداییەکەی خودا سروشتی مرۆڤانەی لە عیسای مەسیحدا وەرگرت و هاتە ناو دروستکراوەکانی خۆی و مێژووی مرۆڤایەتی. مەرقۆس وێنەی عیسا وەک پاشای
خودایی دەکێشێت!
عیسای مەسیحی،پاشا داوای ملکەچبوون دەکات. لە مەرقۆس ١:،١٥ عیسای مەسیحی،پاشا خۆی داوا لە هەموو مرۆڤایەتی دەکات کە بۆ الی ئەو بگەڕێنەوە. ئەو هەواڵی
خۆشی خودا ڕادەگەیەنێت و،دەڵێت " پاشایەتیی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن و باوەڕ بە هەواڵە خۆشەکە بهێنن "! ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس بانگی خەڵک دەکات بە باوەڕێکی بێفیزەوە بۆ الی پاشای ڕزگارکەری سەرکەوتوو
بگەڕێنەوە.
،مەسیح پاشای،خزمەتکار کاتی خۆی وەردەگرێت بۆ ئەوەی ئامادە بێت. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس باسی ڕەچەڵەک یان لەدایکبوون یان منداڵیی مەسیح ناکات. کاتێکی زۆری دەوێت
بۆ ڕووەکێک تا ڕەگەکانی بنێرێتە ناو خاکە تاریکەکەوە پێش ئەوەی بتوانێت،گەاڵ گوڵ و بەرهەم بهێنێت. بە هەمان شێوەش مەسیح. سی (٣٠) ساڵی یەکەمی ژیانی لە نادیاریدا لە ناسیرە بەسەر،برد پێش ئەوەی بۆ سێ (٣) ساڵی خزمەتە گشتییەکەی دەربکەوێت. پاشای خزمەتکار نموونەیەک بۆ شوێنکەوتووانی دادەنێت: زۆر گرنگە کات وەربگرین بۆ ئەوەی بۆ کاری ژیانمان ئامادە بین. و نابێت بێزار بین ئەگەر عیسای مەسیح کاتێکی زۆر بەکاربهێنێت بۆ ئامادەکردنی
ئێمە بۆ ژیان.
مەرقۆس 9
،مەسیح پاشای خزمەتکار ڕۆحی پیرۆز وەردەگرێت لە ئامادەکاریدا مەسیح چوو بۆ الی یەحیای لەئاوهەڵکێش بۆ ئەوەی لەئاو هەڵبکێشرێت (تەعمید بکرێت)، نەک لەبەر ئەوەی خۆی گوناهبار ،بوو بەڵکو لەبەر ئەوەی بەمە خۆی پابەند کرد بەوەی گوناهەکانی جیهان لە ئەستۆ بگرێت. پێغەمبەر ئیشایا لە ئیشایا ٥٣:
٦ پێشبینی،کرد " پەروەردگار تاوانی هەموومانی خستە سەر ئەو." و یەحیای لەئاوهەڵکێش،ڕایگەیاند "،تەماشاکەن
ئەوەیە بەرخی،خودا کە گوناهی جیهان الدەبات " ١٣. لە کاتی لەئاوهەڵکێشانەکەیدا مەسیح دەستی کرد بە خزمەتەکەی بۆ بەخشینی ژیانی لەپێناو مەڕەکانیدا١٤. هەروەها لە کاتی،لەئاوهەڵکێشانەکەیدا ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی کۆترێکدا دابەزییە سەری. عیسای مەسیح هەردوو سروشتی خودایی و مرۆڤانەی هەیە. سروشتە مرۆڤانەکەی هەم توانای هەبوو و هەم پێویستی بە بەهێزکردن هەبوو. سروشتە مرۆڤانەکەی پێویستی بە دەستنیشانکردنی (چەورکردنی) ڕۆحی پیرۆز هەبوو بۆ ئەوەی شایستەی بکات بۆ خزمەتەکەی وەک،پێغەمبەر،کاهین و پاشا! کۆتر هێمایە بۆ،پاکی،نەرمی ئاشتیخوازي و بەخشندەیی. بەم،شێوەیە
عیسای،مەسیح کە ڕۆحی پیرۆز لە سروشتە مرۆڤانەکەیدا نیشتەجێ،بوو نەک تەنها پاک و پیرۆز،بوو بەڵکو نەرم و ئاشتیخوازیش بوو. دیسان پاشای خزمەتکار نموونەیەک بۆ شوێنکەوتووانی دادەنێت: ئەو ڕۆحی پیرۆز،وەردەگرێت کە
ژیانی بۆ هەموو ئەرکێک لە پاشایەتیی خودادا ئامادە دەکات بە پێدانی کەسایەتی و کەرەستە.
،عیسا پاشای خزمەتکار بە تاقیکردنەوە ئامادە دەکرێت. ڕۆحی پیرۆز مەسیحی برد بۆ بیابان بۆ ئەوەی ئامادەی بکات بۆ خزمەتەکەی. تاقیکردنەوەکان (وەسوەسە) ئەو بارودۆخانەن کە کەسایەتی و خۆڕاگری گەشە پێ دەدەن. هیچ هەڵەیەک نییە لەوەی تاقی،بکرێیتەوە بەاڵم هەڵەیە مل بۆ
تاقیکردنەوە بدەیت. کتێبی پیرۆز دوو بەڵێن دەدات سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان و ئازارەکان: لە ١ کۆرنسۆس ١٠:١٣
کتێبی پیرۆز،دەڵێت " هیچ تاقیکردنەوەیەک تووشتان نابێت جگە لەوەی باوە بۆ مرۆڤ. و خودا دەستپاکە؛ ڕێگە نادات
تاقی بکرێنەوە زیاتر لەوەی بەرگەی دەگرن. بەاڵم کاتێک تاقی،دەکرێنەوە ئەو دەرچەیەکیش دەکاتەوە تاکو بتوانن بەرگەی بگرن.
١١ یۆنانی euthus
١٢ یۆنانی: kai ١٣ یۆحەنا ١:٢٩
١٤ یۆحەنا ١٠:١١
هەروەها لە ڕۆما ٥:٣ - ٥ دەڵێت کە ئازار خۆڕاگری بەرهەم،دەهێنێت خۆڕاگری کەسایەتی و کەسایەتیش هیوا.
و هیوا بێ هیوا،ناکات چونکە خودا خۆشەویستیی خۆی دەڕێژێتە ناو دڵمانەوە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە.
،مەسیح پاشای خزمەتکار بۆ چاکەی خەڵک کار دەکات. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی مەرقۆس باسی زۆرێک لە کارە چاکەکانی مەسیح دەکات. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی
مەرقۆس باسی زیاتر لە بیست پەرجوو دەکات و هەر یەکێک لە یانزە بەشی یەکەم پەرجوویەکی تێدایە. جگە لە ئەنجامدانی،پەرجوو هەندێک لە کارە چاکەکانی دیکەی بریتی بوون لە نزا کردن بۆ،خەڵک فێرکردنی ڕاستی و ڕاهێنانی
قوتابییەکان.
،مەسیح پاشای،خزمەتکار فێر دەکات کە سەرکردەی ڕاستەقینە کەسیێکە کە خزمەتکار بێت. لە مەرقۆس ١٠:٣٥ - ٤٥ دەخوێنینەوە دەربارەی دایکی یاقوب و،یۆحەنا کە داوا لە مەسیح دەکات دوو کوڕەکەی لەالی ڕاست و چەپی دابنیشن لە پاشایەتییەکەیدا. قوتابییەکانی دیکە ئەمەیان بیست و لە یاقوب و یۆحەنا تووڕە بوون. ئەوسا
مەسیح وتی کە سەرکردەکان لە جیهاندا ئاغایەتی بەسەر خەڵکدا دەکەن و بەرپرسەکانیان دەسەاڵتیان بەسەردا پیادە
دەکەن. بەاڵم لەنێو مەسیحییەکاندا نابێت وابێت! ئەو،دەڵێت " هەرکەسێک دەیەوێت لەنێو ئێوەدا ببێتە مەزن دەبێت خزمەتکارتان،بێت و هەرکەسێک دەیەوێت ببێتە یەکەم دەبێت کۆیلەی هەمووان بێت ". پاشان دەربارەی خۆی،دەڵێت
مەرقۆس 10
" چونکە تەنانەت کوڕی مرۆڤیش نەهاتووە بۆ ئەوەی خزمەت،بکرێت بەڵکو بۆ ئەوەی خزمەت،بکات و ژیانی وەک بەخشین
(فدیە) بدات بۆ زۆر کەس ". مەسیح فێر دەکات کە سەرکردەی ڕاستەقینە خزمەتکارە و سەرکردایەتی مەسیحی
سەرکردایەتی خزمەتکارە. ئەو فێر دەکات کە،ئەو پاشای،سەرکەوتوو پاشایەکی خزمەتکارە!
نموونەی جوتیار یان تۆوچێن لە مەرقۆس ٤:١ - ٢٠ جەخت دەکاتەوە لە بەرپرسیارێتی مرۆڤ سەبارەت بە گەشەسەندنی
ڕۆحی. تۆوەکە نوێنەرایەتی وشەی خودا دەکات. چوار جۆرەکەی خاک نوێنەرایەتی چوار جۆری جیاوازی دڵ دەکەن: دڵێکی بێ
،وەاڵم دڵێکی هەڵەشە (کاتی)، دڵێکی سەرقاڵ و دڵێکی باش ئامادەکراو. خاکە بەپیت و باشەکە نوێنەرایەتی دڵێکی ،بەدەمەوەچوو جددی و باش ئامادەکراو دەکات. هەرکاتێک گوێمان لە وشەی خودا،دەبێت چوار بەرپرسیارێتیمان هەیە:
بە پێچەوانەی خاکی،یەکەمەوە دەبێت وشەی خودا،ببیستین بە وردی گوێی بۆ بگرین و هەوڵ بدەین،تێیبگەین تاوەکو وشەی خودا ڕزگارمان بکات و گۆڕانکاریمان تێدا بکات. بە پێچەوانەی خاکی،دووەمەوە دەبێت بیر لە باجی باوەڕهێنان
و گوێڕایەڵی ئەم وشەنانە،بکەینەوە چونکە دەمانەوێت وەک باوەڕدارێک کۆڵنەدەین (بەردەوام بین)، تەنانەت کاتێک ڕووبەڕووی سەختی یان چەوساندنەوە دەبینەوە. بە پێچەوانەی خاکی،سێیەمەوە دەبێت دڵمان بە پاکی و بەدوور لە ،نیگەرانییەکان پارە و چێژە گوناهدارەکان ڕابگرین. وشەی خودا تەنها دەتوانێت لە دڵێکی،بەدەمەوەچوو جددی و باش
ئامادەکراودا کار،بکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرەو پێگەیشنت گەشە بکەین و بەرهەمێکی زۆر بۆ خودا بدەین. دۆخی دڵمان لە هەر ڕۆژێکدا کاریگەری وشەی خودا لەسەر ژیانمان لەو ڕۆژەدا دیاری دەکات! ئەو هەڵوێستەی کە پێوەی گوێ ،دەگرین دەخوێنینەوە و لێکۆڵینەوە لە کتێبی پیرۆز دەکەین دیاری دەکات ئایا گەشە،دەکەین دەگۆڕێین و بەرهەم دەدەین
یان نا. ئایەتە کلیلییەکە مەرقۆس ٤:١٣یە کە دەڵێت ئەگەر لەم نموونەیە،تێبگەیت دەتوانیت لە هەموو نموونەکان تێبگەیت!
نموونەی ئەو تۆوەی بە نهێنی گەشە دەکات لە مەرقۆس ٤:٢٦ - ٢٩ جەخت لە سەر سەروەریی خودا دەکاتەوە سەبارەت بە
گەشەسەندنی ڕۆحی. مەرقۆس ٤:٢٦ - ٢٧ ڕوونی دەکاتەوە کە گەشەکردن نهێنییە الی مرۆڤ. خودا نووسەری بااڵدەستی گەشەسەندنی ڕۆحییە: تەنها ئەو دەستپێدەکات و تەنها ئەو بەردەوامی پێ دەدات هەتا کاتی دروێنە. بەرپرسیارێتی ئێمە داپۆشینی ،تۆوەکە هەڵکێشانی،گیاکان کێاڵنی،خاکەکە زیادکردنی پەین و ڕاکێشانی ئاوە بۆ خاکەکەمان. بەاڵم ئێمە ناتوانین ببینە
هۆی ئەوەی تۆوەکە چرۆ بکات و گەشە بکات. دەبێت متمانە بە کاری سەروەریی خودا بکەین لە دڵ و ژیانماندا.
مەرقۆس ٤:٢٨ هێزی شاراوەی تۆوەکە ڕوون دەکاتەوە. بەرپرسیارێتی ئێمە ڕاگەیاندنی وشەی خودایە لە هەموو شوێنێک. سەرەڕای،ئەوەش بەجیا لە یارمەتی مرۆڤانەی،ئێمە وشەی خودا دەزانێت چی،بکات کەی بیکات و چۆن
بیکات. کەم،کەم وشەی خودا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر،دەگوازرێتەوە لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی تر و بە
شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی ئەوەی هێز و کاریگەرییەکەی لە هەموو کایەیەکی ژیاندا هەستی پێ بکرێت.
مەرقۆس ٤:٢٩ ڕوونی دەکاتەوە کە کاتی دروێنە سەرکەوتنی کۆتایی دەبێت. سەرکەوتنی پاشایەتیی خودا مسۆگەرە.
دروێنەکە هەموو کات نزیک دەبێتەوە. لەو ساتەی لە پالنی خودادا بڕیاری لەسەر،دراوە پاشایەتیی خودا بە هەموو
شکۆمەندییەکەیەوە ئاشکرا دەبێت
مەرقۆس 11