کتێبخانەی هیوائاشنابوون بە کتێبی پیرۆز

یۆحەنا

ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز، ناساندنی پەرتووکەکە
لە ئەپەکە بیخوێنەرەوە ← PDF دابەزێنە
پێڕست
  1. ج. بەروار و شوێنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا
  2. ا. نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا
  3. ب. نووسەری بەشی ٢١ـی یۆحەنا
  4. ج. بەروار و شوێنی نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا
  5. د. بابەت و دابەشکردنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا
  6. هـ. تایبەتمەندییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا
  7. و. مەبەست و بابەتی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

ئینجیل بەگوێرەی نووسینی یۆحەنا (٧٠ - ٩٨ی زایینی)

ا. نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

ب. نووسەری بەشی ٢١ـی یۆحەنا

ج. بەروار و شوێنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

د. بابەت و دابەشکردنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

هـ. تایبەتمەندییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

و. مەبەست و بابەتی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

ا. نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

١. نووسەرەکە جوولەکە و قوتابی مەسیح بوو

نووسەر ئاشنایە بە جوگرافیای فەلەستین. ئەو دەزانێت بێت عەنیایەک لە ئەوپەڕی ڕووباری ئەردەنە (١:٢٨) لە کاتێکدا بێت عەنیایەکەی تر تەنها دوو میل لە ئۆرشەلیمەوە دوورە (١١:٢٨.) ئەو شوێنەکانی وەک،قانا،کەفەرناحوم و بێت سەیدا لە

،جەلیل عەینۆن لە نزیك سەلیم (٣:٢٣)، گوندی ئەفرایم (١١:٥٤) و ئۆرشەلیم دەناسێت. لە،ئۆرشەلیم گۆمی بێت حەسدا

لە نزیك دەروازەی مەڕەکان (٥:٢) و گۆمی سەلوان (٩:٧) دەناسێت. ئەو دۆڵی کێدرۆن لە نێوان ئۆرشەلیم و کێوی زەیتوون دەناسێت (١٨:١.) دەزانێت عیسا لە شوێنێک بە ناوی جۆلجۆتا لە خاچ،دراوە کە بە واتای ' کەللە سەر ' دێت (١٩:١٧.) ئەو دەزانێت کە پەرستگاکە ٤٦ ساڵی خایاندووە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی (٢:٢٠)، و بەشێکی پەرستگاکە بە

" هەیوانەکەی سولەیمان " (١٠:٢٣) ناو،دەبرا و خەڵکەکە لە حەوشەکانی پەرستگاکەدا ئاژەڵیان دەفرۆشت (٢:١٤) و

عیسا لە پەرستگاکەدا لە نزیك شوێنی بەخشینەکان فێری دەکردن (٨:،٢ ٢٠.)

نووسەر بارودۆخە سیاسییەکانی فەلەستین لەو سەردەمەدا دەزانێت. بۆ نموونە دەزانێت جوولەکەکان تێکەڵی سامەرییەکان

نابن (٤:٩) و زۆرێك لە جوولەکەکان لە نێو نەتەوە نابیانییەکاندا دەژیان (١١:٣٥.) ئەو دەزانێت حەنا خەزووری قەیافا

،بووە کە ئەو ساڵە سەرۆک کاهین،بووە و حەنا لە ڕاستیدا کاریگەرترین کەسایەتی بووە لە ئەنجومەنی بااڵی جوولەکە (١٨:١٣.) هەروەها دەزانێت ئەنجومەنی بااڵی جوولەکە دەسەاڵتی سیاسی نەبوو بۆ مەحکومکردنی کەسێك بۆ مردن و

دەبوو فەرمانڕەوای ڕۆمانی بڕیارێکی وەها بدات (١٨:٢٨.) ئەو دەزانێت هەموو ساڵێك لە جەژنی پەسخەدا داب و

نەریتی فەرمانڕەوای ڕۆمانی بووە کە زیندانییەکی جوولەکە ئازاد بکات (١٨:٣٩.)

نووسەر بە تەواوی ئاشنایە بە پەیمانی کۆن بە هەردوو زمانی عیبری و،یۆنانی چونکە هەردووکیان لە وەرگیراوەکانیدا

بەکاردەهێنێت.

نووسەر ئاماژە بە بیروباوەڕە ئایینییەکانی جوولەکە و سامەرییەکان،دەکات وەک ئەوەی ڕزگاری لە جوولەکەکانەوەیە (٤:

٢٢) و مەسیح لە خێزانی داود و لە بێت لەحەمەوە دێت (٧:٤٢.) ئەو دەزانێت سامەرییەکان لەسەر کێوی گەریزیم خودا

دەپەرسنت نەك لە ئۆرشەلیم (٤:٢٠.)

نووسەر جەژنە ئایینییەکانی جوولەکە دەناسێت. ئەو " ڕۆژی ئامادەکاری " (١٩:٣١)، جەژنی،پەسخە جەژنی کەپرەکان

(٧:٢) و جەژنی پەسخە (١٠:٢٢) دەناسێت. ئەو دەزانێت خەڵک لە هەموو شوێنێکەوە چەند ڕۆژێك پێش جەژنی پەسخە

بۆ " پاکبوونەوەی ڕێوڕەسمی " دەچوونە ئۆرشەلیم (١١:٥٥؛ ١٨:٢٨.)

یوحەنا 1

نووسەر دابونەریتی جوولەکەکان بە شێوەیەکی سروشتی دەناسێنێت و ڕوونیان دەکاتەوە. بۆ،نموونە دابونەریتی هاوسەرگیری جوولەکە وابوو کە سەرەتا شەرابە باشەکە پێشکەشی میوانەکان بکرێت و دواتر شەرابە هەرزانەکە (٢:١٠.) دابونەریتی ناشتنی جوولەکە وابوو کە مردووەکە بە پارچە کەتان بپێچنەوە و بەهاراتی بۆنخۆشی بخەنە،نێوان و پەڕۆیەک

لە دەوری دەموچاوی،ببەسنت پاشان لە ئەشکەوتێك یان گۆڕێك دایبنێن و بەردێکی گەورە بخەنە بەردەمی (١١:،٣٨ ٤٤؛

١٩:٤٠.)

٢. نووسەرەکە شایەتحاڵ بوو.

نووسەر کارەکانی عیسای بە چاوی خۆی بینیوە. ئەو یادی دێت کەی ڕووداوەکان ڕوویان،داوە و زۆر جار کاتژمێرە وردەکانیش تۆمار دەکات. لەبەر ئەوەی ئەو بەرەو کۆتایی سەدەی یەکەم بۆ نەتەوەکان (ئەو نەتەوانەی کە جولەکە نەبوون)

،دەنووسێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە شێوازی ڕۆمانی بۆ ئەژمارکردنی کات بەکارهێناوە. ڕۆمانییەکان لە نیوەشەو یان نیوەڕۆوە دەستیان بە ئەژمارکردنی کات دەکرد. بۆ،نموونە یادی دێت کە بۆ یەکەمجار عیسای بینی لە ڕۆژی دوای لەئاوهەڵکێشانی نزیکەی دەیەم کاتژمێر (١:٣٠ - ٣٩) واتە نزیکەی کاتژمێر ١٠ـی بەیانی و تەواوی ئەو ڕۆژە لەگەڵی مایەوە. ئەمە کاتی تەواوی دا بۆ دۆزینەوەی پەترۆس و ناساندنی بە عیسا. یادی دێت کە عیسا لە الی بیرەکە لە سامریا

دانیشت لە دەوروبەری کاتژمێر،شەش واتە ٦ـی ئێوارە و عیسا دوو ڕۆژ لەگەڵ سامەرییەکان مایەوە.(یادی دێت کە عیسا لە ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخەدا لە کاتژمێر،شەش واتە ٦ی بەیانی حوکمی مردنی بەسەردا درا. یادی دێت عیسا بە وردی چی بە شیمعۆن گوت کاتێک ناوی ' پەترۆس ' ی لێنا ٤٢:٠١)، و ئەو وشانەی بە قوتابییەکانی تر گوت کاتێک

بانگی،کردن و وتە وردەکانی زۆرێک لەو وتانەی عیسا پێشکەشی کردن. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا ئەو هەستە الی خوێنەر دروست دەکات کە نووسەر نەک تەنها وتەکانی عیسای،بیستووە بەڵکو پێدەچێت تێبینی ئەوەی عیسا دەیگوت

نووسیبێتەوە. نووسەر ئاشنایە بە سەرۆک کاهین و ناوی خزمەتکارەکەی دەزانێت کە گوێی ڕاستی لەالیەن پەترۆسەوە بڕدرا (١٨:،١٥ ١٠.) لە کاتی لە خاچ،دانەکەدا خۆی بینیویەتی کە خوێن و ئاو لە جەستەی کونکراوی عیساوە هاتووەتە

(١٩:٣٣ - ٣٥) دەرەوە.

٣. نووسەر یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکەی عیسا.

نووسەر زانیارییەکی نزیکی لەسەر،کردار وتە و هەستی قوتابییەکانی عیسا هەبووە. بۆ نموونە دەڵێت کە قوتابییەکان سەرسام بوون کاتێک عیسایان بینی قسە لەگەڵ ژنێک دەکات (٤:٢٧)، بەاڵم ترسان کاتێک بینییان عیسا بەسەر ئاودا

دەڕوات (٦:١٩.) دوازدە قوتابییەکە لەگەڵ عیسا مانەوە کاتێک هەموو قوتابییەکانی تر پشتیان تێکرد و ئیتر شوێنی نەکەوتن (٦:٦٦ - ٧١.) ئەو ڕاستییەی کە نووسەر پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پەترۆس هەبووە و بەشداری شێوی پەسخەی،کردووە دەیسەملێنێت

کە یەکێک بووە لە دوازدە قوتابییەکە.

٤. نووسەرەکە یۆحەنای نێردراو بوو.

نووسەر هەرگیز ناوی خۆی،ناهێنێت بەڵکو بە " ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست " ئاماژە بۆ خۆی دەکات. ئەو

قوتابییەیە کە لە کاتی شێوی کۆتاییدا لە تەنیشت عیسا دانیشتبوو (١٣:٢٣.) و وەک قوتابییەکی عیسا دەنووسێت و

شایەتی دەدات بۆ ئەوەی بینیویەتی و بیستوویەتی (٢١:٢٠ - ٢٤.)

لە یۆحەنا (١:٣٥ - ٤٠) فێر دەبین کە نووسەر یەکێک بووە لە چوار قوتابییە هەرە سەرەتاییەکەی عیسا: ئەندراوس و ،یۆحەنا پەترۆس و یاقوب١. نووسەر یەکێک بووە لە " کوڕانی زەبدی." بەپێی کردار بەشی،١٢ یاقوب لەالیەن هێرۆدسەوە

،کوژرا و بەپێی یۆحەنا (٢١:١٨ - ١٩)، پەترۆس پێشتر شەهید ببوو. تاقە قوتابی کە بتوانێت ئەم ئینجیلەی نووسیبێت

یۆحەنای نێردراوە!

یۆحەنا کوڕی زەبدی بوو. مەتا ٢٧:،٥٦ مەرقۆس ١٦:١ و یۆحەنا ١٩:٢٥ دەڵێن کە دایکی ناوی سالۆمێ بووە و پێدەچێت خوشکی مریەمی دایکی عیسا بووبێت. ئەگەر ئەمە ڕاست،بێت ئەوا عیسا و یۆحەنا ئامۆزا یان پورزا بوون.

یوحەنا 2

پێش ئەوەی ببێتە قوتابی،عیسا شوێنکەوتووی یەحیای لە ئاوهەڵکێش بوو. بەپێی یۆحەنا (١:٣٥) ئەو ڕۆژێک دوای لەئاوهەڵکێشانی عیسا چاوی بە عیسا کەوت. ئەو بۆ ماوەی ساڵێکی تر لەسەر بەلەمی ماسیگرییەکەی باوکی بەردەوام

بوو پێش ئەوەی عیسا بانگی بکات بۆ ئەوەی ببێتە قوتابی هەمیشەیی. پاشان کارەکەی وەک ماسیگر بەجێهێشت بۆ

ئەوەی ببێتە " ڕاوچی مرۆڤ “ ٢.

یۆحەنا و یاقوبی برای وا دیارە پیاوی خاوەن هەستی بەهێز و تووڕە،بوون چونکە بە " کوڕانی هەورەتریشقە " ناو دەبران٣. بۆ،نموونە لە لۆقا (٩:٤٩ - ٥٤)،دا یۆحەنا نەک تەنها دەستوەردانی لە خزمەتی کەسێکی تردا،کرد بەڵکو حەزی

دەکرد سزای خێرا جێبەجێ بکرێت. کاتێک گوندێکی سامەری ڕەتیان کردەوە جێگەی مانەوە بدەنە عیسا و،قوتابییەکانی یاقوب و یۆحەنا بە تووڕەییەکی زۆرەوە گوتیان: «،گەورەم دەتەوێت داوا بکەین ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و لەناویان

ببات؟.» یۆحەنا زۆر جار لەگەڵ پەترۆسدا،بوو هەم لە چوار ئینجیلەکەدا و هەم لە کتێبی کرداری نێردراواندا. دوای هەستانەوەی

،عیسا وەک یەکێک لە سێ " کۆڵەکەکانی کڵێسە " دادەنرا لەگەڵ پەترۆس و یاقوبی برای عیسا٤. کاتێک جوولەکەکان لە ساڵی ٦٦ی زایینیدا دژی ڕۆما،ڕاپەڕین یۆحەنا و هەموو مەسیحییەکان پێدەچێت ئۆرشەلیمیان بەجێهێشتبێت و یۆحەنا

چوو بۆ ئەفەسۆس بۆ ئەوەی لەوێ بژی.

٥. شایەتی باوکانی سەرەتایی کڵێسە.

هەموو باوکانی کڵێسە لە کڵێسەی مەسیحی دێرین دەنووسن کە یۆحەنای نێردراو نووسەری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی

یۆحەنایە. یۆسیبیۆس لە ساڵی ٣٠٠ی زایینیدا نووسیویەتی کە ئینجیلەکە بەگوێرەی یۆحەنای نێردراو " لە هەمووکڵێسەکانی ژێر ئاسمان دەخوێنرێتەوە " و " یۆحەنا ئەوە دەگێڕێتەوە کە مەسیح پێش ئەوەی یەحیای لە ئاوهەڵکێش بخرێتە زیندانەوە چی ،کردووە لە کاتێکدا سێ مژدەی (ئینجیل) نووسەکەی تر باس لە ڕووداوەکانی دوای زیندانیکردنی یەحیای لە ئاوهەڵکێش

دەکەن.“ کلیمێنتی ئەسکەندەری لە ساڵی ١٩٠ی زایینیدا نووسیویەتی کاتێک ئینجیلەکانی تر ڕاستییە دەرەکییەکانیان ڕوون

،کردەوە "،یۆحەنا بە هاندانی هاوڕێکانی و بە ئیلهامی ڕۆحی،پیرۆز ئینجیلێکی ڕۆحی داڕشت.“ ئیرینائۆس لە ساڵی ١٧٠ زایینیدا نووسیویەتی کە مامۆستاکەی پۆلیکارپ قوتابی یۆحەنای نێردراو بووە و شایەتحاڵەکانی تری مەزنی ناسیبوو. ئیرینائۆس گوتی کە،یۆحەنا قوتابی،مەزن ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنای

نووسیوە لە کاتێکدا لە ئەفەسۆس لە ئاسیا دەژیا. تیۆفیلۆس لە ساڵی ١٧٠ زایینیدا ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنای بە " نووسراوێکی پیرۆز " ناوبرد کە لەالیەن

یۆحەناوە نووسراوە کە " پیاوێکی ڕابەرایەتیکراو " بوو لەالیەن ڕۆحی پیرۆزەوە.

ب. نووسەری بەشی ٢١ـی یۆحەنا

نادیارییەك هەیە لەسەر ئەوەی کێ بەشی ٢١ـی یۆحەنای نووسیوە. هەرچەندە هەرگیز دڵنیایی ڕەها لەسەر ئەم بابەتە ،نابێت بەاڵم دەکرێت یۆحەنا ئەم بەشەی بۆ نووسەرێکی تر گوتبێت و ئەویش تۆماری کردبێت. یان دەکرێت کەسێکی،تر بە ئیلهامی ڕۆحی پیرۆز و بە ڕەزامەندی تەواوی یۆحەنای،نێردراو بەشی ٢١ـی بۆ ئینجیلەکە زیاد کردبێت. هۆکارەکانی

ئەم نادیارییە ئەمانەن:

١. کۆتایی ئینجیلەکە وا دیارە لە بەشی ٢٠ دایە نەک ٢١.

لە یۆحەنا ٢٠:٣٠ -،٣١دا یۆحەنای نێردراو دەنووسێت: «عیسا زۆر نیشانەی تری پەرجووی لەبەردەم قوتابییەکانی ،ئەنجامدا کە لەم کتێبەدا تۆمار نەکراون. بەاڵم ئەمانە نووسراون بۆ ئەوەی باوەڕ بهێنن کە عیسا،مەسیحە کوڕی،خودایە

یوحەنا 3

و بەو باوەڕەش ژیانتان بە ناوی ئەوەوە هەبێت». ئەمە ئەو هەستە دروست دەکات کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

لێرەدا کۆتایی پێ دێت. بۆیە یۆحەنا یان کەسێکی تر بەشی ٢١ـی بۆ زیاد کردووە.

١ مەرقۆس ١٦:١ - ٢٠

٢ متا ٤:١٩

مەرقۆس ٣:١٧

گەالتیا ٢:٩ وە کردار ١٥:٦

٢. تۆمارکەری بەشی ٢١ باسی نووسەری ئینجیلی چوارەم دەکات.

یۆحەنای نێردراو لە بەشەکانی ١ تا ٢٠ هەرگیز ناوی خۆی یان ئەندامانی خێزانەکەی ناهێنێت. ئەو تەنها بە " ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست " ئاماژە بۆ خۆی دەکات (١٣:٢٣.) بەاڵم هەرکەسێک بەشی ٢١ـی،نووسیبێت ٢١ ئاماژە بە " کوڕانی زەبدی " دەکات (٢١:٢)، کە باوکی یاقوب و یۆحەنایە و بە درێژی باسی یۆحەنا دەکات لە یۆحەنا

: ٢٠. ئەو وەک ئەو کەسە باسی دەکات کە لە کاتی شێوی کۆتاییدا لە تەنیشت عیسا دانیشتبوو و پرسیبووی: «،گەورەم کێیە ئەوەی خیانەتت لێ دەکات؟» ئەم وەسفە درێژە جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ئەو شێوازە شاراوەیەی کە یۆحەنای

نێردراو لە ٢٠ بەشەکەی سەرەتادا ئاماژە بۆ خۆی دەکات.

٣. نووسەری بەشی ٢١ شایەتی گروپێک خەڵک و تێبینییەکی کەسی زیاد دەکات.

لە یۆحەنا ٢١:،٢٤دا ئەو بە ناوی کەسانی ترەوە دەنووسێت و دەڵێت: «ئەمە ئەو قوتابییەیە کە شایەتی لەسەر ئەم شتانە

دەدات و نووسیویەتەوە. و دەزانین کە شایەتییەکەی ڕاستە».،کەواتە سەرکردەیەکی تر لە کڵێسەی،ئەفەسۆس کە پێدەچێت قوتابییەکی یۆحەنا،بووبێت بەشی ٢١ـی نووسیوە و زیادی کردووە لە ژێر ئیلهامی تەواوی ڕۆحی پیرۆز و بە ڕەزامەندی یۆحەنای نێردراو. ئەو و هەموو پیرانی کڵێسەی،ئەفەسۆس کە یۆحەنا لێی دەژیا و کاری،دەکرد شایەتییان دا

کە ئەمە ئینجیلە بەگوێرەی یۆحەنا و هەرچی تێیدا نووسراوە ڕاستییەکی ڕەهایە. لە،کۆتاییدا نووسەری بەشی ٢١ لە ئایەتی ٢٥ دا دەڵێت یۆحەنای نێردراو ئاگاداری زۆر وشەی تری عیسا و کارە ئەنجامدراوەکانی،بووە بەاڵم نێردراوان

تەنها ئەو شتانەیان نووسیوەتەوە کە ڕۆحی پیرۆز فەرمانی پێ کردبوون.

٤. مەبەستی بەشی ٢١ـی یۆحەنا.

مەبەستەکە ئەمانەی خوارەوەیە: جەخت دەکاتەوە کە پەترۆس دوای نکۆڵیکردنی لە،عیسا دووبارە بە تەواوی لەالیەن

عیساوە پلەکەی بۆ گەڕایەوە. دووبارە جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە هەرچی بەسەر پەترۆس و یۆحەنا و ژیانماندا،دێت لەالیەن خودایەکی،بااڵدەست دانا و خۆشەویستەوە بڕیاری لەسەر دراوە. دەرفەتێک دەداتە پیرانی

کڵێسەی ئەفەسۆس بۆ پێشکەشکردنی شایەتییەکی فەرمی و یەکگرتوو سەبارەت بە جێی متمانەیی ئەو شتانەی لە ئینجیلی چوارەمدا تۆمار کراون. و لە،کۆتاییدا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆ خوێنەرانی کتێبی پیرۆز کە هەرچی خودا

ویستوویەتی خەڵک دەربارەی عیسا،بیزانن لە کتێبی پیرۆزدا تۆمار کراوە. نە زیاتر و نە کەمتر.

،بۆیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە دوای ئەوەی یۆحەنای نێردراو لە ژێر ڕێنوێنی ڕۆحی پیرۆزدا بەشەکانی ١ تا ٢٠ـی ،نووسی سەرکردەیەکی تر لە،ئەفەسۆس ئەویش لە ژێر ڕێنوێنی ڕۆحی پیرۆز و بە ڕەزامەندی،یۆحەنا بەشی ٢١ـی نووسی. ئەو چیرۆکێکی جوانی بۆ زیاد کرد کە زۆر جار لە،هاوڕێکەی یۆحەنای نێردراو بیستبووی. ئەمە پێشبینی عیسا

بوو دەربارەی کۆتایی ژیانی پەترۆس و کۆتایی ژیانی یۆحەنا. ئەو بە ڕوونی ئاماژە بە " ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی

دەویست " دەکات وەک نووسەر و شایەتی یەکگرتووی کەسانی تر تۆمار دەکات سەبارەت بە ڕاستی ئەو شتانەی لە

ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنادا نووسراون.

ج. بەروار و شوێنی نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

یوحەنا 4

١. شوێنی نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا.

بەپێی وتەی باوکی کڵێسە،ئیرینائۆس کە لە ساڵی ١٧٠ی زایینیدا،ژیاوە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لە کاتێکدا

نووسراوە کە یۆحەنا لە ئەفەسۆس،دەژیا کە شارێکی گرنگە و دەکەوێتە تورکیای ئێستا.

٢. بەرواری نووسینی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا.

پێش ساڵی ٩٨ی زایینی نووسراوە: لە ساڵی ١٧٠ی،زایینیدا تاتیانۆس هەموو چوار ئینجیلەکەی بەکارهێنا بۆ نووسینی یەکخستنی ئینجیلەکان. لە

دەوروبەری ساڵی،١٤٠دا یوستینۆس شەهید ئاماژەی بە یۆحەنا ٣:٣ - ٥ کردووە لەم یەکخستنەدا.

دوو پارچە لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،یۆحەنا بەشی،١٨ ئایەتەکانی ٣١ - ٣٣ و ٣٧ -،٣٨ لە میسر دۆزراونەتەوە. ئەوان

سەر بە کۆمەڵە دەستنووسێکی پاپیرۆسی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،یۆحەنان کە لە دەوروبەری ساڵی ١٣٠ی زایینیدا لەو ناوچەیەدا باڵوبووەتەوە.،کەواتە ئەگەر کۆپییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لە سەرەتای سەدەی دووەمدا لە

ناوەڕاستی میسر،باڵوبووبنەوە دەبێت ئینجیلە ڕەسەنەکە زۆر پێشتر نووسرابێت. چونکە دووری نێوان ئەفەسۆس و ناوەڕاستی میسر،زۆرە پێدەچێت ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لە نیوەی دووەمی سەدەی یەکەمدا نووسرابێت.

نووسینەکانی،ئیگناتیۆس کە لە ساڵی ١١٠دا شەهید،کرا بە ڕوونی نیشانی دەدەن کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنای خوێندووەتەوە. ئیرینائۆس نووسیویەتی: «کڵێسەی ئەفەسۆس لەالیەن پۆڵسەوە،دامەزرا و یۆحەنا بە هەمیشەیی

لە نێوانیاندا مایەوە تاوەکو سەردەمی تراجان قەیسەری ڕۆمانی.» تراجان لە سااڵنی ٩٨ - ١١٧ فەرمانڕەوایەتی کردووە.

کەواتە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا پێش ساڵی ٩٨ نووسراوە.

دوای ساڵی ٧٠ی زایینی نووسراوە: یۆحەنای نێردراو ئەوە دووبارە ناکاتەوە کە سێ ئینجیلەکەی تر دەیگێڕنەوە و وا دادەنێت کە خەڵک سێ ئینجیلەکەی تر

دەناسن. مەبەستی ئەو نووسینی ئەو شتانە بوو کە هێشتا لە سێ ئینجیلەکەی تردا تۆمار نەکرابوون؛ دەربارەی ئەو شتانەی کە وای لە خەڵک دەکرد باوەڕ بهێنن عیسا مەسیحە؛ و دەربارەی ئەو ڕاستییەی کە عیسای مەسیح بە تەواوی خودایە. بۆیە دەبێت ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا دوای نووسینی سێ ئینجیلەکەی تر،نووسرابێت واتە دوای ساڵی

٦٣.

لە یۆحەنا ٢١:١٨ - ١٩دا عیسا بە پەترۆسی گوت: «کاتێک پیر دەبیت دەستەکانت درێژ دەکەیت و کەسێکی تر جلت لەبەر

دەکات و بۆ شوێنێکت دەبات کە ناتەوێت». عیسا ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا

شکۆدار دەکات. ئەمە وا دەردەکەوێت کە پەترۆسی نێردراو پێشتر مردبێت. چونکە پۆڵس لە هیچ شوێنێک ئاماژە بە کارەکانی یۆحەنای نێردراو لە ئاسیای بچووک،ناکات وا دیارە پۆڵسی نێردراویش مردبێت. کەواتە ئینجیل بە گوێرەی

نوسینی یۆحەنا بە دڵنیاییەوە دوای ساڵی ٦٧نووسراوە. لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی،یۆحەنادا جوولەکەکان بوونەتە

دوژمنی سەرسەختی کڵێسەی مەسیحی. هەروەها ئیتر باس لە کەوتنی ئۆرشەلیم،ناکرێت پێدەچێت چونکە چەندین ساڵ بەسەر ڕوودانی تێپەڕ بووە. کەواتە

پێدەچێت ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا چەند ساڵێک دوای کەوتنی ئۆرشەلیم لە ساڵی ٧٠دا نووسرابێت.

بۆیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لە نێوان سااڵنی ٧٠ تا ٩٨ی زایینیدا نووسراوە باوکی کڵێسە کلیمێنتی ئەسکەندەری نووسیویەتی تەنانەت دوای گەڕانەوەی لە،پاتمۆس یۆحەنای نێردراو خزمەتێکی زۆر

چاالکانەی وەک بەڕێوەبەری سەرەکی کڵێسەکانی ناوچەی ئەفەسۆس ئەنجام دەدا. ئێمە نازانین ئایا ئینجیل بە گوێرەی

نوسینی یۆحەنا پێش یان دوای دوورخرانەوەی بۆ پاتمۆس،نووسراوە هەروەها نازانین پێش یان دوای کتێبی

ئاشکراکردن نووسراوە.

یوحەنا 5

د. بابەت و دابەشکردنی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

بابەت: عیسای،مەسیح مەسیح و کوڕی خودایە

ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا دەکرێت بۆ دوو بەش دابەش بکرێت کە بریتین لە خزمەتی گشتی و خزمەتی تایبەتی.

عیسا و ئەم دوو بەشەش دەکرێت بۆ حەوت کەرت دابەش بکرێن

١. خزمەتی گشتی عیسا (یۆحەنا ١ - ١٢:)

دەکرێت بۆ سێ کەرت دابەش بکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە

یۆحەنا ١ - ٦ پێش جەژنی کەپرەکان:

یۆحەنا ١:١ تا ٢:١٢ دەستپێکردنی کارەکەی عیسای مەسیح بۆ ماوەی چوار مانگ لە کانوونی یەکەمی ٢٦ تا نیسانی

٢٧. عیسای،مەسیح کە بە " وشە " ناو،دەبرێت خۆی لە بازنە فراوانبووەکاندا ئاشکرا دەکات و هەروەها ڕەت دەکرێتەوە.

یۆحەنا ١:١ - ١٤ شکۆمەندی عیسای مەسیح لە،سەرەتاوە لە کاتی،دروستکردن دوای کەوتن و لە کاتی بوون بە مرۆڤ

١٥:١ تا ١٢:٢ عیسای مەسیح وەسف دەکات کە خۆی بۆ یەحیای لە ئاوهەڵکێش و قوتابییە وەسف دەکات. یۆحەنا

سەرەتاییەکانی ئاشکرا دەکات.

یۆحەنا ٢:١٣ تا ٤:٤٢ خزمەتی سەرەتایی یەهودا بۆ ماوەی هەشت مانگ لە نیسان تا کانوونی یەکەمی ٢٧ کە باسی

عیسای مەسیح دەکات کاتێک خۆی بۆ جەماوەری ئۆرشەلیم ئاشکرا دەکات لەوانەش نیکۆدیمۆس و سامەرییەکان

یۆحەنا ٤:٤٣ تا ٦:٧١ خزمەتە گەورەکەی جەلیلی عیسا بۆ ماوەی شازدە مانگ لە کانوونی یەکەمی ٢٧ تا نیسانی ٢٩

کە تێیدا یۆحەنا ٤:٤٣ - ٥٤ عیسای مەسیح وەسف دەکات کاتێک خۆی بۆ جەلیلییەکان ئاشکرا دەکات بەشی ٥ باسی عیسای مەسیح دەکات کاتێک لە یەهودا ڕەت دەکرێتەوە دوای پەرجووەکەی بێت حەسدا و بەشی ٦ باسی عیسای مەسیح

دەکات کاتێک لە جەلیل ڕەت دەکرێتەوە دوای تێرکردنی پێنج هەزار کەسەکە.

یۆحەنا ٧ - ١٠ لە جەژنی کەپرەکانەوە تا جەژنی پەسخە.

یۆحەنا ٧:١ - ٩ خزمەتی کشانەوەی عیسا بۆ ماوەی شەش مانگ لە نیسان تا تشرینی یەکەمی ٢٩ کە باسی وشەکە واتە

عیسای مەسیح دەکات کاتێک لە جەلیل دەگەڕێت بەاڵم لە کۆتاییدا بە نهێنی دەچێتە یەهودا.

یۆحەنا ٧:١٠ تا ١٠:٣٩ خزمەتی دواتری یەهودا بۆ ماوەی دوو مانگ لە تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ٢٩ کە

عیسای مەسیح بانگەوازە نەرمەکەی بۆ گوناهباران دەکات. بەشی ٧:١ - ٩ بانگەوازەکەی بۆ جەماوەری ناو پەرستگا وەسف دەکات کە دەفەرموێت: ئەگەرکەسێکتینوویەتی با بێتە الی من و بخواتەوە و هەرکەسێک باوەڕم پێ بهێنێت وەک کتێبی پیرۆز فەرموویەتی چۆمەکانی ئاوی ژیان لە ناخییەوە

هەڵدەقوڵێن (٧:٣٧ - ٣٨.) بەشی ٨:١ - ٥٩ بانگەوازەکەی وەسفدەکات سەرەتا بۆ ئەو ژنەی لە داوێنپیسی گیرابوو کە پێی فەرموو بڕۆ و ئیتر گوناه

مەکە پاشان بۆ جەماوەرەکە کە دەفەرموێت من نووری جیهانم و هەرکەسێک شوێنم بکەوێت هەرگیز لە تاریکیدا ناڕوات

بەڵکو نووری ژیانی دەبێت (٨:١٢.)

بەشی ٩:١ - ٤١ بانگەوازەکەی بۆ پیاوە کوێرە زگماکەکە وەسف دەکات کە پێی دەفەرموێت ئایا تۆ باوەڕت بە کوڕی

مرۆڤ هەیە و ئەویش دەڵێت تۆ ئێستا بینیت لە ڕاستیدا ئەوەیە کە قسەت لەگەڵ دەکات (٩:٣٥ - ٣٧.)

یوحەنا 6

بەشی ١٠:١ - ٣٩ بانگەوازەکەی بۆ فەریسییەکان و قوتابییەکان وەسف دەکات کە دەفەرموێت من شوانی چاکم و شوانی

چاک گیانی خۆی لەپێناو مەڕەکانیدا دادەنێت و مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن و من ئەوان دەناسم و ئەوانیش شوێنم

دەکەون (١٠:١١ - ٢٧.)

یۆحەنا ١٠:٤٠ تا ١٢:٥٠ دوای جەژنی پەسخە عیسای مەسیح بە دوو پەرجووی مەزن خۆی بە ڕوونی وەک مەسیح ئاشکرا دەکات

یۆحەنا ١٠:٤٠ تا ١١:٥٧ خزمەتی پێریای عیسا بۆ ماوەی چوار مانگ لە کانوونی یەکەمی ٢٩ تا نیسانی ٣٠ کە گەشتێک دەکات بۆ بێت عەنیای نزیك ئۆرشەلیم بۆ هەستانەوەی لەعازر لە مردن و دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی سەرکردە

جوولەکەکان لە ئەنجومەنی بااڵ پیالنی کوشتنیان داڕشت.

یۆحەنا ١٢:١ - ٥٠ چوونە ناوەوەی سەرکەوتووانەی عیسا بۆ ئۆرشەلیم وەسف دەکات

٢. خزمەتی تایبەتی عیسای مەسیح (یۆحەنا ١٣ - ٢١)

ئەمە لە ماوەی حەوت هەفتەی کۆتایی ژیانی عیسا لەسەر زەوی ڕوودەدات و دەکرێت بۆ چوار کەرت دابەش بکرێت.

یۆحەنا ١٣ شێوی کۆتایی عیسا. فەرمانێکی نوێ دەدات بۆ خۆشویستنی یەکتر بە شۆردنی قاچی قوتابییەکانی وێنەی دەکات.

یۆحەنا ١٤ - ١٧ وتار و نوێژی عیسا لە شێوی کۆتاییدا بەشی،١٤ عیسا دڵنەوایی قوتابییەکانی دەکات و بەڵێنی ئامادەیی بەردەوامی ڕۆحی پیرۆز و کاری گەورەترەکان دەدات

کە قوتابییەکان ئەنجامی دەدەن.

بەشی،١٥ عیسا قوتابییەکانی هان دەدات کە بەردەوام لەودا بمێننەوە و ڕێگە بدەن وتەکانی بەردەوام لەواندا بمێنێتەوە و

نوێژ بکەن و بەرهەمی زۆر بدەن و یەکتریان خۆش بوێت و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و شایەتی بۆ جیهان بدەن

بەشی،١٦ عیسا بەڵێن بە قوتابییەکانی دەدات کە بە تەنها جێیان ناهێڵێت بەڵکو ڕۆحی پیرۆز دەنێرێت و بەڵێنیان پێ

دەدات کە دوای هەستانەوەی دیسان دەیبیننەوە.

بەشی،١٧ عیسا نوێژ بۆ خۆی و بۆ قوتابییەکانی و بۆ کڵێسە لە جیهاندا دەکات

یۆحەنا ١٨ - ١٩ ئازارچەشتنی عیسا بەشی،١٨ عیسا دەستگیر دەکرێت و لەبەردەم حەنا دادگایی دەکرێت و یەکەم نکۆڵی پەترۆس و دادگایی لەبەردەم

قەیافا و دوو نکۆڵی تری پەترۆس و دادگایی لەبەردەم پیالتۆس.

بەشی،١٩ عیسا لەالیەن سەربازە ڕۆمانییەکانەوە دەچەوسێنرێتەوە و لەالیەن جوولەکەکانەوە ڕەت دەکرێتەوە و لە

جۆلجۆتا لە خاچ دەدرێت و دوای مردنی لەالیەن یوسفی ڕامەیی و نیکۆدیمۆس لە گۆڕێکی نوێدا دەنێژرێت.

یۆحەنا ٢٠ - ٢١ هەستانەوە و دەرکەوتنەکانی عیسا

بەشی،٢٠ عیسا بۆ مریەمی مەجدەلی و بۆ قوتابییەکانی بێ تۆماس و پاشان بۆ قوتابییەکانی لەگەڵ تۆماس

دەردەکەوێت و لێرەدا نووسەر مەبەستی ئینجیلەکە ڕادەگەیەنێت

یوحەنا 7

بەشی،٢١ عیسا بۆ حەوت لە قوتابییەکانی لە الی دەریای جەلیل دەردەکەوێت و پلەی پەترۆس دەگەڕێنێتەوە و پاشان

نووسەر ئینجیلەکە بە شایەتییەکی یەکگرتووی گروپێک خەڵک سەبارەت بە ڕاستی شتەکان کۆتایی پێ دەهێنێت.

هـ. تایبەتمەندییەکانی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

١. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا بە شێوەیەکی سەرەکی وتە و کارەکانی عیسا لە ناوچەی

یەهودا وەسف دەکات. لە،الیەکەوە یۆحەنا زۆر کەم باس لە خزمەتی عیسا لە جەلیل دەکات و نزیکەی هیچ باسێکی خزمەتی کشانەوەی ناکات. لە الیەکی،ترەوە زۆرترین باس لەسەر خزمەتەکەی لە ئۆرشەلیم و دەوروبەری دەکات. هەندێک ڕووداو و وتار لە " خزمەتی

سەرەتایی یەهودا " و لە " خزمەتی دواتری یەهودا " گرنگییەکی زۆریان پێ دراوە.

٢. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا شوێن و کات بە وردتر لە سێ ئینجیلەکەی تر دیاری دەکات.

ئەو چوار " جەژنی پەسخە " تۆمار دەکات لە ماوەی خزمەتی عیسادا: لە نیسانی ٢٧ (٢:،١٣ ٢٣)، لە نیسانی ٢٨ (٥ : ١)، لە نیسانی ٢٩ (٦:٤) و لە نیسانی ٣٠ (١٢:،١ ١٣:،١ ١٩:١٤.) هەروەها جەژنی کەپرەکان لە تشرینی یەکەمی

٢٨ و جەژنی پەسخە لە کانوونی یەکەمی ٢٨ تۆمار دەکات. لەسەر بنەمای ئەم تایبەتمەندییە دەتوانین درێژی خزمەتی

عیسا لەسەر زەوی دیاری بکەین.

٣. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا زۆر ماددە فەرامۆش دەکات کە لە سێ ئینجیلەکەی تردا هەن.

ڕوونە کە یۆحەنا وا دادەنێت خوێنەرەکانی سێ ئینجیلەکەی تریان،خوێندووەتەوە کە زیاتر " خزمەتە گەورەکەی جەلیل "، " خزمەتی کشانەوە " و " خزمەتی پێریا " تۆمار دەکەن. لەگەڵ،ئەوەشدا ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا شوێن هەمان

چوارچێوەی گشتی چیرۆکەکە دەکەوێت کە لە سێ ئینجیلەکەی تردا هەیە. ئەو ماددانەی یۆحەنای نێردراو هەڵیان

،دەبژێرێت لەگەڵ مەبەستەکەیدا دەگونجێن.

٤. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا زیاتر لەسەر شێوازی وتارە (،وتار فێرکردن.)

لە سێ ئینجیلەکەی،تردا فێرکارییەکانی عیسا زۆر جار لە شێوەی نموونەدان. ئەمە لەبەر ئەوە بوو کە زۆر جار قسەی بۆ

سەرکردە ئایینییەکانی ئیسرائیل دەکرد. بەاڵم لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنادا هیچ نموونەیەک،نییە بەڵکو لە جیاتی ئەوە وتاری ورد و قووڵ هەن. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە مەبەستی یۆحەنا ئەوەیە پیشانی بدات کە عیسا زۆر بە ڕوونی

فێری کردووە کە ئەو مەسیح و کوڕی،خودایە هەم بۆ سەرکردە ئایینییەکان و هەم بۆ قوتابییەکانی. بەشێکی زۆری ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لەسەر ڕووداو و وتارەکانی عیسایە لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژ پێش لە خاچ دانی

(بەشەکانی ١٣ - ١٠.)

٥. بابەتی سەرەکی لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنادا پاشایەتی خودا،نییە بەڵکو خودی

پاشاکەیە. عیسای مەسیح مەسیحە وە ئەو خوداییە. لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنادا حەوت جار وشەی " من ئەووم " دەبینین. «عیسا بە ڕوونی خۆی ئاشکرا دەکات: «من نانی ژیانم» (٦:٣٥) «من ڕوناکی جیهانم» (٨:١٢) «من دەرگای مەڕەکانم

من شوانی چاکم» (١٠:١١)، «من هەستانەوە و ژیانم» (١١:٢٥)، «من ڕێگا و ڕاستی و ژیانم» (١٤:٦) و»، (١٠:٧)

«من مێوە ڕاستەقینەکەم» (١٥:١.) لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دژایەتییەک لە نێوان ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا و سێ

ئینجیلەکەی تردا نییە. لە ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنادا عیسا بە ڕوونی فێر دەکات کە مرۆڤ دەبێت دووبارە لەدایک ببێتەوە ئەگەر بیەوێت بچێتە ناو پاشایەتی خوداوە (٣:٥) و لە ئینجیلەکانی تریشدا بە ڕوونی فێر دەکات کە ئەو

مەسیح و خوداییە.

یوحەنا 8

٦. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا زۆر فێرمان دەکات دەربارەی هاتنی ڕۆحی پیرۆز.

عیسا بەڵێن دەدات کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ الی باوکی،ئاسمانی قوتابییەکانی بە تەنها،جێناهێڵێت بەڵکو ڕۆحی خۆی

دەنێرێت. ڕۆحی پیرۆز " یارمەتیدەر یان نوێنەر "،دەبێت نەك بۆ،قوتابییەکان بەڵکو سەرەتا بۆ عیسا. ئەو لە الی قوتابییەکان نوێنەرایەتی عیسا دەکات و بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەبێت (١٤:١٦.) ئەو وتەکانی خۆی،نا بەڵکو وتەکانی عیسا

ئەو جیهان (. ١٥:٢٦) وەبیر قوتابییەکان دەهێنێتەوە (١٤:٢٦.) ئەو شایەتی لەسەر خۆی،نا بەڵکو لەسەر عیسا دەدات

سەرکۆنە دەکات لەسەر تاوان سەبارەت بە،گوناه چونکە باوەڕ بە عیسا ناهێنن (١٦:٨.) ئەو وتەی خۆی،ناڵێت بەڵکو تەنها ئەوە دەڵێت کە لە عیساوە دەیبیستێت (١٦:١٣.) ئەو شکۆمەندی بۆ خۆی پەیدا،ناکات بەڵکو شکۆمەندی بۆ عیسا پەیدا دەکات و وا دەکات خەڵک شکۆمەندی بۆ عیسا بدەن (١٦:١٤!)،بۆیە مەسیحییەکان نابێت چاوەڕێی ئاشکراکردنی جیاواز و کەسی لە ڕۆحی پیرۆز،بکەن بەڵکو چاوەڕێ بن کە ڕۆحی پیرۆز بە هێزەوە وتەکانی عیسایان وەبیر بهێنێتەوە و

ڕێنماییان بکات بۆ هەموو ئەو ڕاستییەی کە عیسا بۆی ئاشکرا کردوون.،هەروەها مەسیحییەکان نابێت ڕاستەوخۆ نوێژ بۆ ڕۆحی پیرۆز بکەن. بەڵکو وەک کتێبی پیرۆز بە ڕوونی فێر،دەکات دەبێت نوێژ بۆ خودای باوک،بکەن بە ناوی عیسای

مەسیح و بە هێزی ڕۆحی پیرۆز.

٧. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا زۆر شتی هاوبەشی لەگەڵ کتێبی ئاشکراکردندا هەیە.

هەرچەندە شێوازی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا جیاوازە لە،ئاشکراکردن بەاڵم هەردوو کتێبەکە زۆر خاڵی هاوبەشیان هەیە. هەردووکیان باس لە «ئاوی ژیان بۆ تینووان» ٥ و «ماننا» بۆ برسییەکان دەکەن ٦. هەردووکیان باس لەو

دەسەاڵتە دەکەن کە عیسا لە باوکەوە وەریگرت٧. هەردووکیان باس لە مەسیح وەک «وشەی خودا»،دەکەن٨ «ڕوناکی جیهان» ٩ و «زاوا» دەکەن١٠. هەردووکیان باس لە مەسیح وەک «بەرخی خودا» دەکەن و دەڵێن ئەو «بە خوێنی خۆی

ئێمەی کڕییەوە» ١٢. هەروەها هەردووکیان باس لە کڵێسە وەک «بووک» ـی عیسا دەکەن١٣.

هەم ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا و هەم کتێبی ئاشکراکردن دەکرێت بۆ دوو بەش دابەش بکرێن کە سێ کەرت و

چوار کەرت لەخۆ دەگرن. حەوت کەرتی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا لە سەرەوە ببینە. حەوت کەرتی کتێبی

٤ - ٧ ئاشکراکردن بەم شێوەیەن: ئاشکراکردن ١ - ٣ باسی ئەو کڵێسا دەکات کە مەسیحی تێدایە لە جیهاندا. ئاشکراکردن

باسی کڵێسە دەکات کە بە دەست تاقیکردنەوە و چەوساندنەوەوە دەناڵێنێت. ئاشکراکردن ٨ - ١١ باسی کڵێسەی

،تۆڵەسەندراوە پارێزراو و سەرکەوتوو دەکات. ئاشکراکردن ١٢ - ١٤ باسی مەسیح دەکات کە لەالیەن ئەژدیها و یاریدەدەرەکانییەوە دژایەتی دەکرێت. ئاشکراکردن ١٥ - ١٦ باسی تووڕەیی کۆتایی خودا لەسەر تەوبەنەکەران دەکات.

ئاشکراکردن ١٧ - ١٩ باسی کەوتنی بابل و دڕندەکە دەکات. و ئاشکراکردن ٢٠ - ٢٢ باسی لەناوچوونی ئەژدیها و

سەرکەوتنی مەسیح و کڵێسەکەی دەکات.

٨. ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا زۆر وشە و دژایەتی تایبەت بەکاردەهێنێت.

دژایەتییە تایبەتەکان ئەمانەن: تاریکی و،ڕووناکی جەستە و،ڕۆح زەمینی و،ئاسمانی مردن و،ژیان ڕق لێبوونەوە و ،خۆشویسنت شیوەن و،شادی نائارامی و،متمانە کوێر بوون و بینین. و هەندێک لە وشە تایبەتەکان ئەمانەن:،باوک،کوڕ

،وشە و جوولەکەکان. وشەکانی تریش ئەمانەن:،هەمیشەیی،شکۆمەندی،دادوەری،نیشانە،گوناه،ڕاستی،جیهان

،باوەڕهێنان،بەخشین،ناسین،خۆشویسنت،بینین و شایەتیدان.

و. مەبەست و بابەتی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا

١. مەبەستی سەرەکی باوەڕهێنانە بە عیسای مەسیح وەک مەسیح و وەک کوڕی خودا.

یۆحەنای نێردراو بە ڕوونی مەبەستی خۆی لە یۆحەنا ٢٠:٣٠ - ٣١دا دەڵێت. مەبەستی ئەوەیە خوێنەرانی بەردەوام بن لە

یوحەنا 9

باوەڕهێنان کە عیسا مەسیحە و ئەو،خوداییە و بەو باوەڕەش ژیانیان هەبێت لە ڕێگەی عیساوە وەک نێوەندگیری نێوان

خودا و مرۆڤ.

گێڕانەوە زۆر دیارەکانی ناو ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا ئەمانەن: لە بەشی،١دا عیسا وەک خودا ئاشکرا دەکرێت کە لە سروشتی مرۆڤدا دەرکەوتووە. عیسا وێنەی خودای،نەبینراوە بۆ

مرۆڤ. لە بەشی،٢دا لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە،قانا عیسا شکۆمەندی خۆی بۆ قوتابییە نزیکەکانی ئاشکرادەکات. لە بەشی،٣دا بۆ،نیکۆدیمۆس ئاشکرای دەکات کە ئەو تاقە کوڕی،خودایە کە لە ڕێگەی ئەوەوە خودا ژیانی هەمیشەیی

دەداتە ئەوانەی باوەڕ دەهێنن. لە بەشی،٤دا بۆ ژنە،سامەرییەکە خۆی وەک ئەو مەسیحەی کە مێژوویەکی درێژ چاوەڕوان دەکرا ئاشکرا دەکات.

لە بەشی،٥دا بۆ،فەریسییەکان ئاشکرای دەکات کە خودا باوکییەتی و خۆی لەگەڵ خودا بە یەکسان دادەنێت (٥:

١٧ - ١٨.)

لە بەشی،٦دا بۆ جەماوەری،جەلیل عیسا ئاشکرای دەکات کە ویستی خودا و ئەو کارەی خودا لە خەڵکی دەوێت ئەوەیە

کە باوەڕی پێ بهێنن و بەو شێوەیە ژیانی هەمیشەیی وەربگرن (٦:٢٨ -،٢٩ ٤٠) لە بەشی،٧دا بۆ جەماوەری،ئۆرشەلیم ئاشکرای دەکات کە تەنها ئەو دەتوانێت تینوویەتی ڕۆحی هەموو کەسێک

بشکێنێت (٧:٣٧ - ٣٩.) لە بەشی،٨دا بۆ سەرکردە ئایینییەکانی،ئیسرائیل عیسا ئاشکرای دەکات کە تەنها ئەو دەتوانێت خەڵک لە گوناه و مردن ئازاد بکات. ئەو دەڵێت کە بێ گوناهە و هەرکەسێک باوەڕی پێ،نەهێنێت بێگومان لە گوناهەکانیدا دەمرێت (٨:،٤٦ ٢٤.) لە بەشی،٩دا بۆ ئەو پیاوەی لە کوێری چاک،بووەوە عیسا خۆی وەک «کوڕی مرۆڤ» ئاشکرا دەکات کە دانیال پێغەمبەر

باسی کردبوو و پیاوەکەش کڕنۆشی بۆ برد (٩:٣٨.)

لە بەشی،١٠دا بۆ،جوولەکەکان عیسا ئاشکرای دەکات کە ئەو و خودای باوک یەکن (١٠:٣٠.) لە بەشی،١١دا بۆ قوتابییەکانی و،جوولەکەکان شکۆمەندی خۆی بە هەستاندنەوەی لەعازر لە مردننیشان دەدات (١١:

٤٠.) لە بەشی،١٢دا بۆ،جەماوەرەکە عیسا خۆی وەک ئەو پاشایە ئاشکرا دەکات کە هەموو خەڵکی جیهان بەرەو الی خۆی

ڕادەکێشێت (١٢:،١٣ ٣٢.) لە،بەشی١٣دا خودای باوک هەموو شتێکی خستە ژێر دەسەاڵتی عیسا (١٣:٣) و عیسا بە ڕوونی فێردەکات هەرکەسێک

ئەو قبوڵ،بکات خودای باوک قبوڵ دەکات کە ئەوی ناردووە (١٣:٢٠.) لە بەشی،١٤دا عیسا ئاشکرای دەکات کە ئەو تاقە ڕێگایە بۆ الی خودای باوک و ئەو دەرکەوتنی بینراوی خودای

نەبینراوە (١٤:،٦ ٩.) لە بەشی،١٥دا عیسا ئاشکرای دەکات هەرکەسێک ڕقی لەو،بێت ڕقی لە خودای باوکیشە (١٥:٢٣.) لە بەشی،١٦دا ئاشکرای دەکات کە ئەو لە الی خودای باوکەوە هاتووە و دەگەڕێتەوە بۆ الی خودای باوک (١٦:٢٨.) لە بەشی،١٧دا ئاشکرای دەکات کە خودای باوک دەسەاڵتی بەسەر هەموو خەڵکی سەر زەویدا پێداوەو هەرچی سەر بە

(١٧:،٢ ١٠) خودای،باوکە سەر بە ئەویشە. لە بەشی،١٨دا عیسا بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە پاشایەتییەکەی لەم جیهانە نییە (١٨:٣٦)

لە بەشی،١٩دا ئاشکرای دەکات کە ئەو کوڕی خودایە (١٩:٧.) لە بەشی،٢٠دا وەک «مەزن و خودا» بانگ دەکرێت بەبێ ئەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕێت (٢٠:٢٨.)

،بۆیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە مەبەست و بابەتی سەرەکی ئینجیل بە گوێرەی نوسینی یۆحەنا ئەوەیە کە خوێنەرانی بەردەوام بن لە باوەڕهێنان کە،عیسا مەسیحە وە ئەو کوڕی خودایە. ئەگەر خەڵکی باوەڕ بە عیسای مەسیح،بهێنن ژیانی

نوێ و هەمیشەیییان،دەبێت کە تەنها عیسای مەسیح دەتوانێت بیبەخشێت.

٥ یۆحەنا ٧:٣٧؛ ئاشکراکردن ٢٢:١٧

یوحەنا 10

٦ یۆحەنا ٦:٤٩ - ٥١؛ ئاشکراکردن ٢:١٧

٧ یۆحەنا ١٠:١٨؛ ئاشکراکردن ٢:٢٧

٨ یۆحەنا ١:١؛ ئاشکراکردن ١٩:١٣ ٩ یۆحەنا ٨:١٢؛ ئاشکراکردن ٢٢:٥ ١٠ یۆحەنا ٣:٢٩؛ ئاشکراکردن ١٩:٧

١١ یۆحەنا ١:٢٩؛ ئاشکراکردن ٥:٦ ١٢ یۆحەنا ٦:٣٥ - ٥٦؛ ئاشکراکردن ٥:٩

١٣ یۆحەنا ٣:٢٩؛ ئاشکراکردن ٢١:٩

٢. تەواوکارییەکانی بۆ سێ ئینجیلەکەی تر تەنها بۆ ئەم مەبەستەیە.

یۆحەنا وا دادەنێت کە خوێنەرەکانی سێ ئینجیلەکەی تریان خوێندووەتەوە. بۆ،نموونە لە یۆحەنا ٣:٢٤دا دەڵێت: «ئەمە

پێش ئەوە بوو کە یۆحەنا بخرێتە زیندانەوە.» بەاڵم ئەو چیرۆکی زیندانیکردنی یۆحەنا وەسف ناکات وەک ئەوەی لە مەرقۆس ٦دا هەیە. لە یۆحەنا ١١:٢دا باسی مریەم دەکات وەک ئەو کەسەی کە قاچەکانی عیسای چەور کرد. ئەمە الی

یۆحەنا وەسف،نەکراوە بەڵکو لە مەرقۆس ١٤ و دواتر جارێکی تر لە یۆحەنا ١٢دا هەیە. لە یۆحەنا ١٨:،١٣دا ئاماژە

بەوە دەکات کە عیسا سەرەتا لەبەردەم حەنا دادگایی،کرا پێش ئەوەی لەبەردەم قەیافا دادگایی،بکرێت وەک لە سێ ئینجیلەکەی تردا وەسف کراوە. لەگەڵ،ئەوەشدا هەموو ماددە،نوێیەکان بەتایبەتی دەربارەی وتە و کارەکانی عیسا لە

،یەهودا بۆ هاندانی خەڵکە تاوەکو بەردەوام بن لە باوەڕهێنان بە عیسا وەک مەسیح و کوڕی خودا.

٣. جەختکردنەوە لەسەر عیسای مەسیح وەک کوڕی خودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی فێرکارییەکانی.

سێرینتۆس. یۆحەنای نێردراو زۆر زیاتر لە هەموو نێردراوەکانی تر ژیا. یۆحەنا ئینجیلەکەی لە نێوان سااڵنی ٧٠ - ٩٨ی زایینیدا نووسی. لەو سەردەمەدا مامۆستایەکی درۆزن هەبوو بە ناوی سێرینتۆس. هەردووکیان لە ئەفەسۆس لە تورکیای ئێستا

دەژیان. ئەو فێری دەکرد کە عیسا تەنها مرۆڤێکی ئاسایی،بووە کوڕی یوسف و مریەم بووە بە ڕێگای سروشتی. ئەو

فێری دەکرد کە عیسا تەنها کەسێکی دادپەروەرتر و داناتر بووە لە خەڵکی تر. لە کۆتاییدا ئەو فێری دەکرد کە " مەسیح " تەنها لە کاتی لەئاوهەڵکێشانەکەیدا بە شێوەی کۆترێک دابەزییە سەر عیسا و

پاشان شەوی پێش لە خاچ دانی جارێکی تر جێی هێشت. ئەو فێر دەکات کە عیسای مەسیح لە خاچ نەدراوە. یۆحەنای نێردراو لە نامەکانیدا بە سێرینتۆس و شوێنکەوتووەکانی دەڵێت ' دژە مەسیح.' یۆحەنای نێردراو جەخت لەسەر

ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە عیسای مەسیح لە ڕێگەی ئاو (وشەی خودا) و خوێن (لە خاچ دان) ـەوە هاتووە١٤؛ کە عیسای

مەسیح خودایە و بۆ هەمیشە لەگەڵ خودای باوکدا بووە؛ کە ئەو بە ڕاستی لە کاتی بوون بە مرۆڤ سروشتی مرۆیی وەرگرتووە و هەرگیز جارێکی تر وازی لێ نەهێناوەتەوە. عیسای مەسیح ئێستا خاوەنی هەردوو سروشتی خودایی و

مرۆییە بۆ هەمیشە!

یوحەنا 11

ئاشنابوون بە کتێبی پیرۆز، لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com.