کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠٢. قوربانی ناوت

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە …کردار ٤‏:‏١٢

قوربانی ناوت ناوت عیسایە

گەلێ پیرۆزە و بەبێ هاوتایە

٢

ناوی پیرۆزت هەردەم لە دڵمە

لە ڕێگای تۆوە خوا گوێی لە دەنگمە

خوا گوێی لە دەنگمە

بە ڕۆحی ڕەوان ئەدوێی لەگەڵما

دەستی پیرۆزت دێنی بە سەرما

دێنی بە سەرما

کاتێ پێویستیم ئەگەیتە فریام

هیچ کات دوو دڵ نییم هەردەم دڵنیام

هەردەم دڵنیام

Be latînî (بە لاتینی)

Qurbanî nawit nawit 'Îsaye

Gelê pîroze û bebê hawtaye

2

Nawî pîrozit herdem le diĺme

Le řêgayi towe Xwa gwêyi le dengme

Xwa gwêyi le dengme

Be řoḣî rewan edwêyi legeĺma

Destî pîrozit dênî be serma

Dênî be serma

Katê pêwîstîm egeyte friyam

Hîç kat dû diĺ nîym herdem diĺnyam

Herdem diĺnyam

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.