کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠٣. کاتێ سەیری جیهان ئەکەم کە چۆنت

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،زەبوور ٨‏:‏٣

کاتێ سەیری جیهان ئەکەم کە چۆنت

دروست کردووە بە هێز و توانای خۆت

چۆن هەموو کارت بە جێ هێناوە

بەم شێوە جوانەی ئەمڕۆ ئەیبینم

لە ناخمەوە بەرز ئەبێتەوە

سروود بۆ تۆ

سروود بۆ تۆ

کاتێ ئەکەم سەیری مانگ و ئەستێرەکان

نیشانەی کاری دەستی تۆ ئەدەن

تیشکی هەتاوی ئاسمانی بەرز

بەیانی گەورەیی تۆ ئەدەن

تۆ ئارامداری دڵی هەمووانی

تۆ شادکەری دڵی جیهانی

تۆ خۆشەویستی گەورەی هەمووانی

لە وێنەی نییە خۆشەویستی تۆ

Be latînî (بە لاتینی)

Katê seyrî cîhan ekem ke çonit

Drust kirduwe be hêz û twanayi xot

Çon hemû karit be cê hênawe

Bem şêwe cwaneyi emřo eybînim

Le naxmewe beriz ebêtewe

Sirûd bo to

Sirûd bo to

Katê ekem seyrî mang û estêrekan

Nîşaneyi karî destî to eden

Tîşkî hetawî asmanî beriz

Beyanî gewreyî to eden

To aramdarî dĺî hemuwanî

To şadkerî diĺî cîhanî

To xoşewîstî gewreyi hemuwanî

Le wêneyi nîye xoşewîstî to

Le naxmewe beriz ebêtewe

Pîrozî to

Supas bo to

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.