کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٠٤. لێدەن، لێدەن زەنگەکان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
«شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.»لۆقا ٢‏:‏١٤

لێدەن لێدەن زەنگەکان جەژنی هەمووانە

یەسوع هاتە دونیامان هۆی شادیمانە

چریکەی فریشتەکان دێ پڕ بە دەنگیان

گەرم بووە کوڕی شایی و بەزم و ئاهەنگیان

لێدەن، لێدەن، لێدەن، لێدەن زەنگەکان

٢

ئێستا گوفتی خودامان جێ بە جێ بووە

ڕۆڵە و نەوەی داودە بە پێی بەڵێن بووە

فریشتەیەکیش گوتیە کۆمەلێک شوان

ڕزگارکەر خواوەندە مەسیحی شوان

نیشانەش بێ بۆ ئێوە بە دی هاتووە

لە بەیت لەحمی یەهودیا لەدایک بووە

کۆرپەیەکی پێچراوە ئارامی گرتووە

بێشکەکەی ئاخوڕێکە تێیدا تووستووە

Be latînî (بە لاتینی)

Lêden lêden zengekan cejnî hemuwane

Yesu' hate dunyaman hoyi şadîmane

Çirîkeyi frîşitekan dê piř be dengiyan

Germ buwe kuřî şayî û bezim û ahengiyan

Lêden, lêden, lêden, lêden zengekan (2)

Êsta guftî Xudaman cê be cê buwe

Řoĺe û neweyi dawde be pêyi beĺên buwe

Frîşiteyekîş gutiye komelêk şwan

Řizgarker Xwawende Mesîḣî şwan

Nîşaneş bê bo êwe be dî hatuwe

Le beyt leḣmî Yehudiya ledayk buwe

Korpeyekî pêçirawe aramî girtuwe

Bêşkekeyi axuřêke têyda tûstuwe

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.