کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١١٨. ناوت بەرز دەکەین

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.زەبوور ٣٤‏:‏٣

ناوت بەرز دەکەین، ئەی پاشای پاشاکان

کڕنۆشت بۆ ئەبەین، ئەی گەورەی گەورەکان

٢

تۆ خۆشتویستین، مەسیح، تۆ بانگت کردین، مەسیح

ڕزگارت کردین، مەسیح، پیرۆزت کردین

٢

تۆ فێرم ئەکەیت بە خۆشەویستی بژیم

تۆ فێرم ئەکەیت من بە ئاشتی بژیم

٢

بە هۆی عیسای مەسیح ئێمە ئاشت بووینەوە

بە هۆی عیسای مەسیح ئێمە دۆزراینەوە

٢

Be latînî (بە لاتینی)

Nawt berz dekeyin, eyi paşayi paşakan

Kiŕnoşit bo ebeyin, eyi gewreyi gewrekan

(2x)

To xoşitwîstîn, Mesîḣ,

To bangit kirdîn, Mesîḣ,

Ŕizgarit kirdîn, Mesîḣ,

Pîrozit kirdîn

(2x)

To fêrim ekeyt be xoşewîstî bijîm

To fêrim ekeyt min be aştî bijîm

(2x)

Be hoyi 'Îsayi Mesîḣ ême aşt buwînewe

Be hoyi 'Îsayi Mesîḣ ême dozrayinewe

(2x)

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.