کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١١٩. هەللێلویا ستایشی خودا بکە (٢)

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
هەللێلویا ! ستایشی خودا بکەن لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن لە بۆشایی ئاسمانی هێزیزەبوور ١٥٠‏:‏١

هەللێلویا ستایشی خودا بکە (٢)

بەدەم دەنگی کەڕەپڕە ناوە بە ژێ و عوود وقیسارەوە

بە دەف وبە هەڵپەڕکێوە ستایشی کەن (٢)

ستایشی کەن لە نێو ماڵ وپیرۆزگاکەی

بۆ وەستایی ئاسمانەکەی بۆ کار وهێز وتواناکەی

بۆ مەزنێتی یە بێ وێنەکەی ستایشی کەن (٢)

هەللێلویا گشت هەناسەیەك پێکەوە

بەدەم سەنجی دەنگ بەرزەوە بەدەم سەنجی دەنگ زرنگاوەوە

بە زوورنا بە شمشاڵەوە ستایشی کەن (٢)

Be latînî (بە لاتینی)

Hellêlûya stayşî xuda bike (2)

Bedem dengî keŕepiŕe nawe be jê û 'ûd û qîsarewe

Be def û be heĺpeŕkêwe stayşî ken (2)

Stayşî ken le nêw maĺĺ û pîrozgakey

Bo westayî asmanekey bo kar û hêz û twanakey

Bo meznêtîye bê wênekey stayşî ken (2)

Hellêlûya gişt henaseyek pêkewe

Bedem sencî deng berzewe bedem sencî deng zirngawewe

Be zûrna be şimşaĺewe stayşî ken (2)

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.