کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٣٣. هەر چۆنێ بژی لە دونیا

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لەگەڵ یەکتری بەبەزەیی بن، لەیەکتری خۆش بن هەروەک چۆن خودا بەهۆی مەسیح لە ئێوە خۆش بووەئەفەسۆس 4‏:‏32

هەر چۆنێ بژی لە دونیا / هەر ڕۆژنێ دی کۆتاییەکەی

هەوڵدە ڕێی ڕاستی بگرە / پێش ئەوەی ژین کۆتایی بێت

چی خۆشی ئەم دونیا هەیە / هەمووی وەکو خەوێک وایە

گەر بێت و یەزدان نەناسی / (ژیانت زۆر بێ بەهایە )3

ژینی سەر زەوی زۆر کورتە / هەر ڕۆژێ دێت کەوا ئەمری 2

بە دەست دێنی ژینی ئاسمان / گەر بێتو ڕێی یەزدان بگری 2

ڕزگارت ئەبی لە مردن لەژینیش نابیت بێ بەری

وا مەزانە گشت ڕێگایەک / ئەتبات بەرەو پیری یەزدان 2

تەنها مەسیح خۆی ڕێگایە / هەر ئەویشە ڕزگارکەرمان 2

بەباوەڕ هێنان بە مەسیح ڕزگارت ئەبی لە تاوان

Be latînî (بە لاتینی)

Her çonê bijî le dunya / her řojnê dî kotayîyekey

Hewĺde řêy řastî bigire / pêş ewey jîn kotayî bêt

Çi xoşî em dunya heye / hemûwî weku xewêk waye

Ger bêt û Yezdan nenasî / (jiyanit zor bê behaye )3

Jînî ser zewî zor kurte / her řojê dêt kewa emrî 2

Be dest dênî jînî asman / ger bêtu řêy Yezdan bigirî 2

Řizgarit ebî le mirdin lejînîş nabît bê berî

Wa mezane gişt řêgayek / etbat berew pîrî Yezdan 2

Tenha Mesîḣ xoy řêgaye / her ewîşe řizgarkerman 2

Bebaweŕ hênan be Mesîḣ řizgarit ebî le tawan

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.