کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٣٤. وا هاتین باوکمان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
لە بەردەم خوداوەند خۆتان بە نزم ڕاگرن ئەوسا خودا بەرزتان دەکاتەوەیاقوب 4‏:‏10

وا هاتین باوکمان / گوێ بگرە لێمان

بە دڵنەرمی دێتەوە / گەلت دەپارێتەوە

دڵمان ستایشت دەکات

هەموو هیوامان بە تۆیە / ئەی خوداوەند چاوەڕێین

چاومان بۆ تۆ بەرز دەکەین / باوەڕمان پتەو دەبێت

پەیمانت جێی باوەڕە / لە پەیمانت دڵنیاین

ناوی تۆ لە دڵمانە / شکۆ بۆ تۆ ئەی خوداوەند

نوێژت بۆ دەکەین / ڕێی خراپ واز دێنین

بە درێژایی ژیانمان / تەنها ڕووت داوا دەکەین

دڵمان داوات دەکات

تینووە وڵاتمان / زامدار و وێران

بە دڵنەرمی ئاوی دە / دەست بێنە وچاکیکە

بیگەڕێنەوە لای خۆت

Be latînî (بە لاتینی)

Wa hatin bawkman / gwê bigire lêman

Be diĺnermî dêtewe / gelit deparêtewe

Diĺman stayîşit dekat

Hemû hîwaman be toye / eyi Xudawend çaweŕêyin

Çawman bo to berz dekeyin / baweŕman ptew debêt

Peymanit cêyi baweŕe / le peymanit diĺnyayin

Nawî to le diĺmane / şko bo to eyi Xudawend

Nwêjit bo dekeyin / řêyi xirap waz dênîn

Be drêjayî jiyanman / tenha řût dawa dekeyin

Diĺman dawat dekat

Tînûwe wiĺatman / zamdar û wêran

Be diĺnermî awî de / dest bêne û çakîke

Bigeŕênewe layi xot

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.