کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٣٥. وەرە نێوانمان بمێنە لە لامان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ڕۆحی پیرۆز و بووک دەڵێن: (وەرە!) ئەوەی گوێی لێیە با بڵێ (وەرە!) ئەوەی تینوویەتی بابێت، ئەوەی دەیەوێت با ئاوی ژیان …بینین 22‏:‏17

﴾وەرە نێوانمان بمێنە لە لامان / تۆ جێگیر ببە لە نێو دڵانمان﴿2

چاوی ئەوتۆمان بەرێ سەیری تۆ بکەین / ڕۆح و ژیانمان بکە بە مولکی خۆت

جا ئەزانین تامی خۆشی / ئەی خودای {وەلاممان بەرێ}2

ڕق وکینەیی لە دڵمان دەرکە / ویژدانمان پڕکە لە ووشەی خۆت

جا ئەدوورین خۆشی وشادی

برسیمانە تۆ خواردنمانی / تینومانە تۆ ئاومانی

چونکە ڕۆحمان بە تۆ تێر دەبێت / ئەی خودای {وەلاممان بەرێ}2

Be latînî (بە لاتینی)

Were nêwanman bimêne le laman / to cêgîr bibe le nêw diĺanman 2

Çawî ewtoman berê seyrî to bikeyn / ŕoḣ û jiyanman bike be mulkî xot

Ca ezanîn tamî xoşî / eyi xuday {welamman berê}2

Ŕiq û kîneyî le diĺman derke / wîjdanman piŕke le wuşey xot

Ca edûrîn xoşî û şadî

Birsîmane to xwardinmanî / tînûmane to awmanî

Çunke ŕoḣman be to têr debêt / eyi xuday {welamman berê}2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.