کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٤٦. ڕێبەریم بکە ئەی سەرکردەم

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.زەبوور ٦٧‏:‏٢

ڕێبەریم بکە ئەی سەرکردەم / عیسا ئەی هەموو ئایندەم

لە پێناوم خوێنت ڕژا / خوداوەندم خۆشەویستم

خوداوەند کێ بێجگە لە تۆ / بە شەو فرمێسکم دەسڕیێ

ئەی ئەوەی لەخاچ درای تا من / ژیانێکی تێر وتەسەل بژیم

خوداوەند تۆ ڕێگات بڕی / ئازار وسوتانت بڕی

وەک مۆم دڵی تۆ توایەوە / ئەی چرای ڕوناکی شەوەزەنگ

ژیانمت لە مردن ڕزگار کرد / ئەی ئەوەی دەستت کون کرا

یارمەتیش لە تەنگانە / خوداوەند پێشکەش ئەکەیت

کۆت وزنجیرت بۆ پساندم / لە تاریکی ڕزگارت کردم

لە مردنا دەرتهێنام / هەموو ئاشتییەکت پیێ بەخشیم

Be latînî (بە لاتینی)

Řêberim bike eyi serkirdem / 'Îsa eyi hemû ayindem

Le pênawim xwênit řija / Xudawendim xoşewîstim

Xudawend kê bêcge le to / be şew firmêskim desřiyê

Eyi eweyi lexaç diray ta min / jiyanêkî têr witesel bijîm

Xudawend to řêgat biřî / azar wsûtanit biřî

Wek mom diĺî to twayewe / eyi çirayi řunakî şewezeng

Jiyanimit le mirdin řizgar kird / eyi eweyi destit kun kira

Yarmetîş le tengane / Xudawend pêşkeş ekeyit

Kot wzincîrit bo pisandim / le tarîkî řizgarit kirdim

Le mirdina dertihênam / hemû aştîyekit piyê bexşîm

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.