کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٤٧. وا هەست مەکە من لە یادم کردووی

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
هەر وەک چۆن باوک من دەناسیٚ، منیش ئەو دەناسم. جا من ژیانم دەکەم بە قوربانی لە پێناوی مێگەلەکەم دایۆحەننا 10‏:‏15

وا هەست مەکە من لە یادم کردووی

وا هەست مەکە من دورم لیت

من بە خوێنی گرانبەها تۆم کڕییەوە

من ژیانی نوێم بۆ تۆ بەخشی

(ڕۆڵە دڵنیابە بۆ دەترسی

من عیسام شوانی دڵسۆز)2

من چاوم لە سەر مێگەلە

دڵشادی لە خۆڕاییم پێیە

گەر دایک منداڵەکەی لەیاد بکات

من عیسام هەرگیز لە یادت ناکەم

ڕۆڵە گشت خەمێکت فڕێدە

کاتی ناخۆشی یەکسەر داوام کە

من هەموو ژیانی تۆم بە دەستە

بە درێژایی ڕێ چاوم لێتە

Be latînî (بە لاتینی)

Wa hest meke min le yadim kirdûyî

Wa hest meke min dûrim lît

Min be xwênî giranbeha tom kiŕîyewe

Min jiyanî nwêm bo to bexşî

(Řoĺe diĺnyabe bo detirsî

Min 'Îsam şiwanî diĺsoz)2

Min çawim le ser mêgele

Diĺşadî le xoŕŕayîm pêye

Ger dayik mindaĺekeyi leyad bikat

Min 'Îsam hergîz le yadit nakem

Řoĺe gişt xemêkit fŕêde

Katî naxoşî yekser dawam ke

Min hemû jiyanî tom be deste

Be drêjayî řê çawim lête

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.