کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

١٤٩. ئەوا من لێت نزیک دەبمەوە

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
چونکە هەموویان گوناهیان کرد و لە شکۆمەندی خودا کەوتن بەڵام خودا بە خۆڕایی بێ تاوانی کردن بە بەرەکەتی خۆی بەهۆی …ڕۆما 3‏:‏23-24

ئەوا من لێت نزیک دەبمەوە / داوای ڕەزامەندیت لێدەکەم

دان بەوە دادەنێم کە تۆ / تاکە هیوای منی

تۆ خوداوەند وەهەموو شادیمی / یارمەتی وهێزم لە تۆیە

بەڵێ بەراستی حەسانەوەم لە تۆ وەیە / ئەی خۆشەویستم ئەی عیسا

لەڕۆیشتنی هیٚواشمدا ماندووبووم / کاتیش بەسەرما تێپەڕی

بە روخساری ڕووناکت ڕێبەریم بکە / بەردەمم ئەی ڕووناکی هیوا

لەگەڵ تۆدا تەواوی دەکەم / ڕۆیشتنم لە کاروانی ژیان

هیچ شتێک نییە دوای بخات / چاوێک کە ڕووناکی خودای بینیبیٚ

Be latînî (بە لاتینی)

Ewa min lêt nizîk debmewe / daway ŕezamendît lêdekem

Dan bewe dadenêm ke to / take hîway minî

To xudawend we hemû şadîmî / yarmetî û hêzim le toye

Beĺê beŕastî hesanewem le to weye / eyi xoşewîstim eyi 'Îsa

Leŕoyiştinî hêwaşimda mandûbûm / katîş beserma têpeŕî

Be ruxsarî ŕûnakit ŕêberim bike / berdemim eyi ŕûnakî hîwa

Legeĺ toda tewawî dekem / ŕoyiştinim le karwanî jiyan

Hîç şitêk nîye dway bixat / çawêk ke ŕûnakî xuday bînibê

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.