کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣. ئەی ئەستێرەی بەرەبەیان

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
«من عیسام، فریشتەکەمم نارد تاکو بەم شتانە شایەتی بۆ کڵێساکان بدەم. من لە ڕەگ و نەوەی داودم، ئەستێرەی بەیانی …ئاشکراکردن ٢٢‏:‏١٦

ئەی ئەستێرەی بەرەبەیان

ئەی ڕێگا و ڕاستی و ژیان

لە ئاسمانی تاریک دا ڕووناکی بکە دڵمان ٢

ئەگەر تۆ نەبی مەسیح من ژیانم نییە

بەبێ خاچی تۆ مەسیح رزگاربوونم نییە

تۆ شادی منی تۆ ژیانی منی تۆ هیوا و ئاواتمی ٢

خۆشەویستی تۆیە عیسا دڵی ئێمەی پڕ کردووە

ئاشتی و ئازادی تۆیە ئێمەی سەربەست کردەوە

وەرە بۆ لامان بمێنەوە ئەی سەرۆکی ژیان ٢

رووناکی تۆیە مەسیح تاریکی شاردەوە

هەستانەوەی تۆیە مەسیح ژیانی بەخشیەوە

سوپاست دەکەین ستایشت دەکەین ئەی ڕۆلەی ڕووناکی ٢

Be latînî (بە لاتینی)

Eyi estêreyi berebeyan

Eyi řêga û řastî û jiyan

Le asmanî tarîk da řûnakî bike diĺman (2)

Eger to nebî Mesîḣ min jiyanim nîye

Bebê xaçî to Mesîḣ řizgarbûnim nîye

To şadî minî to jiyanî minî to hiywa û awatmî (2)

Xoşewîstî toye 'Îsa diĺî êmeyi piř kirduwe

Aştî û azadî toye êmeyi serbest kirdewe

Were bo laman bimênewe eyi serokî jiyan (2)

Řûnakî toye Mesîḣ tarîkî şardewe

Hestaneweyi toye Mesîḣ jiyanî bexşiyewe

Supast dekeyin stayşit dekeyin eyi řoleyi řûnakî (2)

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.