کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣٤. پێشی دوو هەزارساڵ

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە.لۆقا ٢‏:‏١١

پێشی دوو هەزار ساڵ مناڵێ لەدایک بوو

ڕزگاری هەموو جیهان لەسەر دەستی ئەوا بوو

پێشی دوو هەزار ساڵ ئەستێرەیەک لە ئاسمان

هاتە سەر بێت لەحم

بوو بە جێگەی سەرسوڕمان

بوو بە جێگەی سەرسوڕمان

یەزدان ڕۆلەی پیرۆزی نارد بۆ سەر زەوی بۆمان

هەتا وەکو مرۆڤێ بکات گفتوگۆ لەگەڵمان

بۆ ئەوەی لێی تێبگەین بزانین کێیە یەزدان

گەر بۆ ئەم مەبەستەش بوو

کە مەسیح هاتە جیهان

کە مەسیح هاتە جیهان

بە هاتنی مەسیح کوڕی پیرۆزی یەزدان

هاتنی بۆ سەر زەوی ڕزگارمان بوو لە تاوان

دەک پیرۆز بێ ئەو خاکەی مەسیح لێی هاتە جیهان

یەزدان لەوێ ناسرا

بە هۆی مەسیحی برامان

بە هۆی مەسیحی برامان

Be latînî (بە لاتینی)

Pêşî dû hezar saĺ minaĺê ledayk bû

Řizgarî hemû cîhan leser destî ewa bû

Pêşî dû hezar saĺ estêreyek le asman

Hate ser bêt leḣim

Bû be cêgeyi sersuřman

Bû be cêgeyi sersuřman

Yezdan řoleyi pîrozî nard bo ser zewî boman

Heta weku mirovê bikat giftugo legeĺman

Bo eweyi lêyi têbigeyin bizanîn kêye Yezdan

Ger bo em mebesteş bû

Ke Mesîḣ hate cîhan

Ke Mesîḣ hate cîhan

Be hatinî Mesîḣ kuřî pîrozî yezdan

Hatinî bo ser zewî řizgarman bû le tawan

Dek pîroz bê ew xakeyi Mesîḣ lêyi hate cîhan

Yezdan lewê nasra

Be hoyi Mesîḣî braman

Be hoyi Mesîḣî braman

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.