کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣٥. پەرتووکی پیرۆز کۆن نابێ

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.مەتا ٢٤‏:‏٣٥

پەرتووکی پیرۆز کۆن نابێ

هەتا هەتایا دەمێنێ

پەروەردە و پیرۆزت دەکا

فێری ووشەی خودات دەکا

من باوەڕم بە عیسایە

خودای من خۆشەویستییە

لە خۆشەویستیش کەورەتر

لە جیهاندا هەرگیز نییە

هیواو باوەڕم مەشخەڵن

داگیرساون لە نێو دڵن

لە خوادا ڕاستە ڕێم ئەکەن

ژیانم کامەران ئەکەن

دایە گیان بەسیەتی گریان

چیتر ناچمەوە نێو زیندان

زیتدانی ئارەزووەکانم

گۆیلەی ویست و ترسەکانم

دڵنیابە ئەشکێ شەیتان

ئەگەر ناوی عیسا بێنین

لەرز و موچڕکەی پێدانێت

لە شوێنی خۆی یەکسەر هەڵدێت

بەلێ من ژیانی نوێم هەیە

مردن بەسەرما زاڵ نییە

بێگومانم پاک بوومەوە

لە نەێ لەدایک بوومەوە

ژیان لای عیسای مەسیح دا

بەرخی گوێرایەڵی خودا

ژیانی هەتا هەتایی

لەگەڵ باوک دا بەشادی

من لە عیسا دا ئازادم

گەلێک بەختەوەر و شادم

ئاشتی و هیوام لە دڵدایە

خۆری ژینم گەشاوەیە

هەستن وەرن ئەی هاوڕێیان

پێکەوە ئاهەنگ بگێرین

هەر عیسای مەسیع پادشایە

پادشایە و لەناو دڵدایە

Be latînî (بە لاتینی)

Pertûkî pîroz kon nabê

Heta hetaya demênê

Perwerde û pîrozit deka

Fêrî wuşeyi Xudat deka

Min baweřim be 'Îsaye

Xudayi min xoşewîstîye

Le xoşewîstîş kewretir

Le cîhanda hergîz nîye

Hîwaw baweřim meşxeĺin

Dagîrsawn le nêw diĺin

Le Xwada řaste řêm eken

Jiyanim kameran eken

Daye giyan besîyetî giryan

Çîtir naçmewe nêw zîndan

Zîtdanî arezûwekanim

Goyleyi wîst û tirsekanim

Diĺnyabe eşkê şeytan

Eger nawî 'Îsa bênîn

Lerz û muçřkeyi pêdanêt

Le şwênî xoyi yekser heĺdêt

Belê min jiyanî nwêm heye

Mirdin beserma zaĺ nîye

Bêgumanim pak bûmewe

Le neê ledayk bûmewe

Jiyan layi 'Îsayi Mesîḣ da

Berxî gwêrayeĺî Xuda

Jiyanî heta hetayî

Legeĺ bawk da beşadî

Min le 'Îsa da azadim

Gelêk bextewer û şadim

Aştî û hîwam le diĺdaye

Xorî jînim geşaweye

Hestin wern eyi hawřêyan

Pêkewe aheng bigêrîn

Her 'Îsayi Mesî' padşaye

Padşaye û lenaw diĺdaye

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.