کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٣٦. پیرۆزە لەدایکبوونت

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە.لۆقا ٢‏:‏١١

پیرۆزە لەدایکبوونت ئەی عیسای ڕزگارکەرمان

ئەی ڕزگارکەرەی ئەم شەو لەدایکبووە بۆمان

زۆوی و ئاسمان دڵشادن بە لەدایکبوونی تۆ

ئێمە مەموومان دەڵێین پیرۆزە لەدایکبوونت ٢

تۆ هێندە خۆشت ویستین بۆیە هاتی بۆ لامان

تاکو ڕزگارمان بکەی لە تاریکی و گوناهەمان

بۆیە هەموو کاتێ دەم بە ستایشی تۆ دەبین

بۆ شکۆیی ناوی تۆ هەردەم بەردەوام دەبین ٢

Be latînî (بە لاتینی)

Pîroze ledaykbûnt eyi 'Îsayi řizgarkerman

Eyi řizgarkereyi em şew ledaykbuwe boman

Zewî û asman diĺşadin be ledaykbûnî to

Ême memûman deĺêyin pîroze ledaykbûnt 2

To hênde xoşit wîstîn boye hatî bo laman

Taku řizgarman bikeyi le tarîkî û gunaheman

Boye hemû katê dem be stayşî to debîn

Bo şkoyî nawî to herdem berdewam debîn 2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.