کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٥٧. خوداوەندمان، عیسای مەسیح

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک.فیلیپی ٢‏:‏١١

خوداوەندمان، عیسای مەسیح خۆشەویستە دڵ پڕ سۆزە

بە خاچەکەی عیسای مەسیح کڕاینەوە هەرچی گەلە ||

بۆ گوناهمان جان فیدا بوو خاوەن هێز و سۆزی خوا بوو

بە دەنگی بەرز، هاوار دەکەین عیسای مەسیح نهێنی ژیان

خۆی ووشەیە، خۆی خودایە بەڕۆحی خۆی پێیداین ژیان

لە ناو خەمان دەری هێناین بە خوێنی خۆی ئێمەی بەخشی ||

بە ئارامی لە ئاشتیا بە پەیمانی خواوەند دەژین

سواری کەشتی نەجات دەبین لە بەندەر و دەریای عیسا

خۆی پێشەنگ و کەشتیوانە بۆ شەپۆلیش پاسەوانە

چاوی هەردەم وا لێمانە دەستی لە سەر سەرمانە ||

لەگەڵ ئەوا بەرز ئەبین بۆ ئەوپەڕی ئەم ئاسمانە

لەگەڵ ئەوا بەرز ئەبین بۆ ئەوپەڕی ئەم ئاسمانە

Be latînî (بە لاتینی)

Xudawendman, 'Îsayi Mesîḣ xoşewîste diĺ piř soze

Be xaçekeyi 'Îsayi Mesîḣ kiřayinewe herçî gele

Bo gunahman can fîda bû xawen hêz û sozî Xwa bû

Be dengî beriz, hawar dekeyin 'Îsayi Mesîḣ nihênî jiyan

Xoyi wuşeye, xoyi Xudaye be řoḣî xoyi pêydayin jiyan

Le naw xeman derî hênayin be xwênî xoyi êmeyi bexşî

Be aramî le aştiya be peymanî xuawend dejîn

Swarî keştî necat debîn le bender û deryayi 'Îsa

Xoyi pêşeng û keştiywane bo şepolîş pasewane

Çawî herdem wa lêmane destî le ser sermane

Legeĺ ewa beriz ebîn bo ewpeřî em asmane

Legeĺ ewa beriz ebîn bo ewpeřî em asmane

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.