کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٥٨. خوێنی تۆ بوو

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی …ئەفەسۆس ١‏:‏٧

خوێنی تۆ بوو، خوێنی تۆ بوو

شۆڕشێک بوو لە ناومانا

ڕۆژانێک بوو ژێر دەستی ژیانی تاریکی بووین

زیندان و کۆت و مەستی بیرێ بووین

هاوارە و پڕ غەم دوور لە ڕاستی بووین

سەردەمیک بوو، سەردەمیک بوو

من بە بێ کەس بێ هاودەم بووم

هەر چیم دەکرد لەگەڵ ژیانی چاوەڕوانیم

تووشی گێژاوی گەردەلوولی بووم

تامەزڕۆی ژیانی پڕ ئاسودە بووم

لەناکاودا، لەناکاودا

پەیامێک هات بێ وێنە بوو

ئەو پەیامەی مژدەی ژیانی خۆشی بۆ هێنام

ژیانی بێ کۆتایی و سەرتاسەر

لەگەڵ خۆشی و سەربەستی بۆ ژیان

ئەو هەواڵەی، پڕ هیوایە

مژدەی تۆیە لە ناومانا

مەسیح، مەسیح، مەسیح مەسیح

خۆشمان ئەوێی، بە دڵ، بە گیان

Be latînî (بە لاتینی)

Xwênî to bû, xwênî to bû, şořşêk bû le nawmana

Řojanêk bû jêr destî jiyanî tarîkî buwîn

Zîndan û kot û mestî bîrê buwîn

Haware û piř ẋem dûr le řastî buwîn

Serdemîk bû, serdemîk bû, min be bê kes bê hawdem bûm

Her çîm dekird legeĺ jiyanî çaweřwanîm

Tûşî gêjawî gerdeluĺî bûm

Tameziřoyi jiyanî piř asude bûm

Lenakawda, lenakawda, peyamêk hat bê wêne bû

Ew peyameyi mijdeyi jiyanî xoşî bo hênam

Jiyanî bê kotayî û sertaser

Legeĺ xoşî û serbestî bo jiyan

Ew hewaĺeyi, piř hiywaye

mijdeyi toye le nawmana

Mesîḣ, Mesîḣ, Mesîḣ, Mesîḣ

xoşman ewêyi be diĺ, be giyan

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.