کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٥٩. خوداوەندمان هەر چییەک بڵێ

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە: بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم، بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات …ئیشایا ٥٥‏:‏١١

خوداوەندمان هەر چییەک بڵێ

لە کاتی خۆی هەر دێتەدی

٢

لەڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا ناوی عیسا شکۆدارە

ناوی عیسا شکۆدارە، ناوی عیسا شکۆدارە

٢

بۆ ژیانمان خۆی سەردارە

لە گشت کارێک ئاگادارە

٢

تۆ بەرزی دروست کەری گەورەی

گەورەی گەلان خۆت سەروەری

٢

خوای سەربازان گەر تۆ هێزی

گەر تۆی مەزن شایان رێزی

٢

عەرد و ئاسمان موڵکی تۆیە

چۆک دادانیش هەر بۆ تۆیە

٢

Be latînî (بە لاتینی)

Xudawendman her çîyek biĺê le katî xoyi her dêtedî 2

Le řojheĺat ta rojawa nawî 'Îsa şkodare

Nawî 'Îsa şkodare, nawî 'Îsa şkodare

Bo jiyanman xoyi serdare le gşit karêk agadare 2

To berizî drust kerî gewreyi gelan xot serwerî 2

Xwayi serbazan ger to hêzî ger toyi mezin şayan rêzî 2

'Erd û asman muĺkî toye çok dadanîş her bo toye 2

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.