کتێبخانەی هیواگۆرانییەکان

٦٧. دەستم بگرە بەرەو لای خۆت

گۆرانیی ڕۆحیی کوردی (سۆرانی)
ستایشی خوداوەند دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش بە دڵم ڕێنمایم دەکاتزەبوور ١٦‏:‏٧

دەستم بگرە بەرەو لای خۆت / مەهێڵە بڕۆم سەرە ڕۆ

نابینام ڕێگام لێ وونە / دەرنابەم بێ ڕۆشنایی تۆ

دەستم بگرە و ڕێم ڕۆشن کە / (ئەی یەزدانی بە بەزەیی 2

بیسەلمینە کەوا باوکمی / لە ژێر خەما پشتم نەوی

دەستم بگرە بەرەو لای خۆت 3

بۆ هیچ کەسێ کڕنۆش نابەم / منیش وەک سەرلێ شێواوان

تەنیا بۆ خۆت کڕنۆش ئەبەم / چونکە هەر تۆی باوکی ئاسمان 2

دەستم بگرە و ڕێم ڕۆشن کە / پێویستیم پێتە ئەی باوکە

ماوەی ژیان گەلێ کورتە / لەم تاریکیە ڕزگارم کە 2

دەستم بگرە بەرەو لای خۆت 3

Be latînî (بە لاتینی)

Destim bigire berew layi xot / mehêĺe biŕom sere řo

Nabînam řêgam lê wûne / dernabem bê řoşnayî to

Destim bigire û řêm řoşin ke / (eyi Yezdanî be bezeyî 2

Biselmîne kewa bawkimî / le jêr xema piştim newî

Destim bigire berew layi xot 3

Bo hîç kesê kiŕnoş nabem / minîş wek serlê şêwawan

Tenya bo xot kiŕnoş ebem / çunke her toyî bawkî asman 2

Destim bigire û řêm řoşin ke / pêwîstîm pête eyi bawke

Maweyi jiyan gelê kurte / lem tarîkîye řizgarim ke 2

Destim bigire berew layi xot 3

لە ئەپەکە بیکەرەوە (گەڕان، دڵخوازەکان، هاوبەشی) ←
سەرچاوەی گۆرانییەکان: kurdishworship.org. لە کتێبخانەی هیوا، بەشێک لە hiwabokurd.com. دەقی ئایەتەکان: KSS © Biblica, Inc.